- لە ساڵی 1921 لە گەڕەکی #دەرگەزێن# ی #سلێمانی# لە دایک بووە.
- لە ساڵی 1936 قوتابخانەی سەرەتایی تەواو کردووە.
- لە ساڵی 1943 قوتابخانەی دواناوەندی تەواو کردووە.
- پانزدە ڕۆژ لە کۆلێژی حقووقی بەغدا خوێندوویەتی، بەڵام لە بەر هەندێک تەنگوچەڵەمەی تایبەتی بەجێیهێشتووە.
- لە ساڵی 1944 لە (دایەرەی تەموین)ی سلێمانی وەرگیراوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4599/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=موحەڕەم محەمەد ئەمین=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4599/0001.JPG=KTML_Photo_End=
- لە ساڵی 1945لە (دایەرەی مەعاریف)ی سلێمانی بووە بە مووچەخۆر، لە پاشاندا بووە بە ئەمینداری نامەخانەی گشتی سلێمانی.
- لە ساڵی 1952 تا ساڵی 1956 لە (دایەرەی قەڵاچۆ کردنی مەلاریا) لە سلێمانی دامەزراوە.
- لە ساڵی 1960-1961 دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ڕۆژی نوێ بووە.
- لە ساڵی 1957 لە دایەرەی شارەوانی(بەلەدیە)ی سلێمانی بە مووچەخۆر دامەزراوە و دواتر بۆتە سەرۆکی شارەوانی.
- لە ساڵی 1975 لە دەزگەی هاوکاری بۆ چاپ و بڵاوکردنەوه سەرنووسەری گۆڤاری بەیان بووە.
زمانی عەرەبی و کوردی و ئینگلیزی دەزانی، بەڵام چیرۆکەکانی بە کوردی دەنووسین و هەندێ چیرۆکیشی لە عەرەبییەوە کردۆتە کوردی، بە تایبەتی چیرۆکەکانی گۆگۆڵ و گۆرکی و دیستۆیڤسکی، جگە لە بابەتی ئەدەبی و فیکری و سیاسی و زانستی دی.
- چەندین وتار و نووسین و ڕەخنەی ئەدەبی و بیرەوەی لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکان(بەتایبەتی لە ژین و ڕۆژی نوێ و بڵێسە و شەفەق و نەورۆز و بەیان)دا بڵاو کردۆتەوە.
- ساڵی 1977 خانەنشین بووە.
- هەرلە سەرەتاشەوە تێکەڵی کۆڕی تێکۆشان بووە و لە پێناوی ئازادی و یەکسانی گەل و مرۆڤایەتیدا زیندانی کراوە و سزای نۆشیوە.
- دوای لێپێچانەوە و ئەشکەنجەدانی لەلایەن دایەرەی ئەمنی سلێمانییەوە، لە ڕۆژی #23-07-1980#، بۆ دواجار ماڵئاوایی کردووە. [1]