- کۆنفرانسێکی یەک ڕۆژە لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی لەسەر کچانی ئێزدی دەستپێدەکات.
- پاش هەفتەیەک لە مانگرتن و جێهێشتنی کارەکانیان، کارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی و ڕاپەڕین بەشێوەیەکی مەرجدار کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا و گەڕانەوە سەر کارەکانیان.
- ئەمڕۆ لە خاڵی سنوری مورشد پناری نێوان باکوری کوردستان کانتۆنی کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان 300 ئاوارەی خەڵکی شاری کۆبانی گەڕانەوە زێدی خۆیان.
- فەرماندەی فەوجی دووی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری گوێر ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە گوندی سێ چاڵەی سەر بە میحوەری گوێر بە هاوان و تۆپ و ڕاجیمە بۆردومانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد و لە ئێستاشدا هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە.