- لە ڕێکەوتی (01-03-1989) لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# لە دایک بووە.
- سەرەتای ساڵی (2010) دەست بە نووسینی ئەدەبی و بە تایبەت کوورتەچیرۆک دەکات و لە ناوەڕاستی هەمان ساڵدا یەکەمین چیرۆکی بە ناونیشانی (دەرنەکەوتێک و مردنێک) بڵاو دەکاتەوە.
- تا ئێستا خاوەنی (12) چیرۆک و چەندین کوورتیلە چیرۆکە، کە لە ڕۆژنامە، گۆڤار و ماڵپەڕە ئەدەبییەکاندا بڵاو کراونەتەوە، وەکوو:
- دەرنەکەوتنێک و مردنێک (2010) ماڵپەڕی (دەنگەکان) و (یانەی قەڵەم)
- هەناسەکانی بێزاری (2011) ماڵپەڕی (دەنگەکان) و (ماڵێک لە ئاسمان)
- جەنگاوەری یاریی منداڵانە (2012) گۆڤاری (ڕامان) ، ژمارە: 183
- ژنە بێدەنگەکە (2012) گۆڤاری (گەلاوێژی نوێ) ، ژمارە: 58
- شەش کوورتیلەچیرۆک (2012) گۆڤاری (هەنار) ، ژمارە: 77
- مردنێک بە دەم پێکەنینەوە (2012) گۆڤاری (گزنگ) ، ژمارە: 95
- کچە هەڵمییەکە (2012) گۆڤاری (23) ، ژمارە: 7
- کفنی ماندوو (2013) گۆڤاری (گەلاوێژی نوێ) ، ژمارە: 61
- بە دزییەوە دەمرم (2013) (گۆڤاری گزنگ)
- پێنج چیرۆکی کوورت (2013) پاشکۆی (ئەدەب و هونەر) ، ژمارە: 810
- کاتژمێری هانا (2014) گۆڤاری (هەنار) ، ژمارە: 97
- بوومە خۆراکی قرشەکان (2014) هەفتەنامەى (نسێ) ، ژمار:114
- پێکەنین لە قاوەخانەدا (2016) پاشکۆی (ئەدەب و هونەر) ، ژمارە: 932
- لەپاڵ نووسینی چیرۆکدا، چەندین وتاری ڕەخنەیی و ئەدەبیم لە ماڵپەڕ، ڕۆژنامە و گۆڤارە ئەدەبییەکاندا بڵاو کردووەتەوە و تازەترین پڕۆژەی ڕەخنەییم، دوو بەرهەمە، کە یەکەمیان نووسینی پێشەکی بوو بۆ ڕۆمانی (مۆزەخانەی کوڕەقژدرێژ) ی (کاروان عومەر کاکەسوور) ، کە ناوەندی (ئاشتی) لە ساڵی (2021) چاپ و بڵاوی کردەوە.
- هەروەها پەڕتووکی (کارەکتەر لە ڕۆمانی ئەو هاوڕێیەی منداڵیم ببینمەوە؟ کاروان عومەر کاکەسووردا) ، کە توێژینەوەیەکی ئەکادیمییە و ناونیشانی ماستەرەکەم لە بەشی کوردی/ کۆلێژی پەروەردە و زمان/ زانکۆی چەرموو گفتوگۆی لەبارەوە کرا و پەسەند کرا.
- لە بیستوپێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژدا، بە چیرۆکی (بارانی جێنیوەری) بەشداری کردووە و پلەی سێیەمی چیرۆکی بە دەست هێناوە.[1]