- بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورک کە ژمارەیان 26 فڕۆکە بوو، چیاکانی قەرەچۆغی ڕۆژاوا و چیای #شەنگال#یان بۆردومانکرد.
- هەندێک سەرچاوە باس لە کوژرانی 5 پێشمەرگە و 81 شەرڤان دەکەن بەهۆی بۆردوومانەکەی تورکیاوە، سەرباری ئەوەی زیانی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە.
- #فەلەکناس ئوجا#، پەڕڵەمانتاری شاری ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#) لە ئامەد دەستگیرکرا.[1]
- مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# نیگەرانی توندی خۆی بەرانبەر لێدانی سەنگەر و بنکەکانی پێشمەرگە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە دەربڕی ئاماژەی بەوەکرد ئەو ڕوداوە لە ئاکامی وجودی نارەوا و خۆسەپێنی پەکەکەیە لە هەرێمی کوردستاندا.[2]
- لەسەر پێشنیاری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ یەکەمجار تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە #16-03# دەکرێتە پشووی ڕەسمی لە هەموو عێراق کە ئەوەش یەکەم بۆنەی تایبەت بە کوردە لە عێراقدا کە بکرێتە پشووی ڕەسمی و بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بدرێت.
- وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە لە شەنگال پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و نۆی تری برینداربوون و بۆردومانەکە قابیلی قبوڵ نییە.
- وەزارەتی دەرەوەی عێراق هێرشی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر شنگال ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، سەرجەم ڕێگا یاسایی و دیبلۆماسیەکان دەگرنەبەر بۆ دووبارەنەبوونەوەی.
- مارک تۆنەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە 25ی نیسان ڕایگەیاند ئێمە زۆر نیگەرانین لە هێرشەکانی ئەمڕۆی تورکیا لە باکوری عێراق و سوریا کەبەبێ هەماهەنگی هاوپەیمانان و ئەمریکا ئەنجامدراوە و ڕاستەوخۆ نیگەرانی خۆمان ئاڕاستەی حکومەتی تورکیا کردووە.[3]
- سەرۆکی کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، هەریەک لە ئەمریکا و ڕوسیا و حکومەتی هەرێمی کوردستانمان لە هێرشەکەمان بۆ سەر شنگال ئاگادار کردووەتەوە.[4]