- مانگرتنی ئێشکگیریی ویژدان و دادگەریی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان- #هەدەپە#، کە پاش ئامەد و ئەستەنبۆل و وان، ئێستا لە ئیزمیر بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ پێی نایە سێیەم ڕۆژەوە.
- ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و ئاسایش و خەڵکی گوندی ئیسڵاح، بۆ پاککردنەوەی سنورەکە لە چەتەکانی #داعش# لەسەر چەمی سیروان لە سنوری گوندی ئیسڵاح و شێخ باوە لە باکوری شارەدێی #گوڵاڵە#-ی سەر بە شارۆچکەی #خانەقین# لە پارێزگای دیالە، کە دوێنێ دەستیپێکرد و ئەمڕۆش بەردەوامیی هەیە و تا ئەمڕۆ 2 چەتەی داعش کوژراون.
- پۆلیسی ئەڵمانیا، لە شاری میونشن هەڵیکوتایە سەر دوو ماڵ و دوو هاوڵاتی کوردی دەستگیرکرد، بەو بیانووەی کە ئەو هاوڵاتیانە ئاڵای یەکینەکانی پاراستنی گەل- #یەپەگە#یان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردووەتەوە.
- لە شارۆچکەی #کەلار# هاوڵاتییەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا کوژرا و پۆلیس-یش دەڵێت:هۆکاری کوشتنەکە نادیارە.[1]
- سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی و تورکیا هەڵوێستێکی هاوبەشیان هەیە لەبەرامبەر ئەنجامدانی #ڕیفراندۆم#ی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ سەربەخۆیی و، هەردولایان ئه و بڕیارە ڕەتدەکەنەوە.[2]
- لەناوچەی #هەورامان# ڤیستیڤاڵی هەنجیر لە #سەوڵاوا# و بەڕێوەچوو، تێیدا ڕێزگیرا لە باخەوانانی سەرکەوتوو.[3]
- ئارئێل پۆلشتاین، نووسەر لە ڕۆژنامەی (#ئیسرائیل#ی ئەمڕۆ) کە نزیکە لە بینیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکی حکوومەتی ئیسرائیل، ڕای گەیاند: “هەرکاتێک دەوڵەتی کوردستان ڕاگەیاندرا، لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیلدا دەبێتە هاوپەیمانێکی بەهێز”.[4]
- دادگای قەزای ئیداری عێراق بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای #کەرکووک#ی هەڵوەشاندەوە، بۆ هەڵکردنی #ئاڵای کوردستان# هاوشانی ئاڵای عێراق، لەدام و دەزگا حکومییەکانی ئه و پارێزگایە.
- #ئەرشەد ساڵحی#، سەرۆکی #بەرەی تورکمانی# ڕایگەیاند: ئاڵای کوردستان دانەگرن لەدەرگای وڵاتی دەرەکی دەدەین.
- ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرا کرد، کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەڵامی بڕیارەکەی بەغدا دەدەنەوە کە سەبارەت بە داگرتنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک لە دادگای ئیداری بەغدا دەرچووە.[5]
- لە کاژێر 4:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی داواکراو و گومانلێکراوان لە سنووری کەرکووک دەستیپێکردووە.لەئەنجامدا 25 کەس دەستگیر کراون، کە 10 کەسیان داواکراو بوون، 15 کەسەکەی دیکەش بەبێ ناسنامە لەو گوندانەی سنووری کەرکووکدا بوون.
- سوپای پاسدارانی ئێران سنووری شارەدێی #حاجی ئۆمەران#ی سەر بە پارێزگای هەولێر تۆپباران دەکات.
- فراکسیۆنی #گۆڕان# داوا لە فراکسیۆنی سەوز دەکات قۆناغی کۆتایی دروستکردنی هاوپەیمانی فراکسیۆنەکانەکانیان تەواو بکەن و ڕایبگەیێنن.[6]