$باشووری کوردستان$
- یەکێتی داوای ڕوونکردنەوە لە پارتی دەکات لەسەر سووتاندنی بارەگاکەیان لە #زاخۆ#.[1]
- #ڕابوون مەعروف#، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە #سیداد بارزانی# هات بۆ پەرلەمان و 10 بۆ 15 چەتە هاتن و بۆ ماوەی یەک کاتژمێر ئەشکەنجەیان دام، هەموو ئەو ئەشکەنجانەیان بە کامێرا تۆمارکرد.[3]
- #وەلید جونبلات# کە یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانی وڵاتی لوبنان، لەدوای ڕووداوەکانی ئەم دوواییەی هەرێمی کوردستان و گرژبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا باس لە پرسی کورد دەکات و دەڵێت: پرسی کورد نامرێت.[2]
- قایمقامی زاخۆ ڕایگەیاند: چەندان کەس لەسەر سووتاندنی بارەگا حزبییەکان دەست بەسەر کراون.[1]
- کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان شەهیدکردنی وێنەگرێکی دەزگای سەتەلایتی کوردستانی لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ئیدانە کرد و ڕای گەیاند، ئەمە فەرهەنگی عەقڵیەتی شۆڤێنیی عەرەب و دوژمنانی کوردستانە.[4]
- دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایدەیگەیەنێت ڕوداەکانی ڕۆژی 29-10-2017 لە #پەرلەمانی کوردستان#، هۆکارەکەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسی ئەندامێکی پەرلەمان بووە کە وشیەی ناشیرینی بەرامبەر بە هەندێک سەرکردە و لایەنی سیاسی بەکارهێناوە.[1]
- شەوی ڕابردوو، لە نێوان #تەقتەق# و #کەرکووک#، دوو سەربازی سوپای ئێڕاق کوژران.[1]
- گروپی دەنگی شەقام ئیدانەی هێرشەکانی دوێنێی ناو پەرلەمان دەکات و دەڵێت: پێویست بوو ڕق و توڕەیی و لێهاتوویی هێرشبەرەکان بۆ جەنگی بەرگریی لە کەرکووک و شەنگال و مەخمور و زومار بەکاربهاتەیە، نەک بۆ خەڵکی سڤیل و ناوخۆ و نوێنەرانی خەڵک و ڕۆژنامەنووسان.[3]
- فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی سەر بە دەستەی دەستپاکی (نزاهە) ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دادگای کەتنی تایبەت بە دۆسیەی دەسپاکی سزایەکی بە شێوەی نائامادەیی دەرکرد کە بریتیە لە زیندانیکردنی تەمر ڕەمەزان فەتاح، پارێزگاری پێشووی دهۆک بۆ ماوەی 10 ساڵ.[2]
- هێرش کرایەسەر نوسینگەی #هەولێر#ی کەناڵی NRT و کەلوپەلەکانی شکێنرا.[1]
- وتەبێژی #وەزارەتی کار# و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم ڕادەگەیەنێت، وەزیری کار بڕیاریدا بە ڕادەستکردنەوەی سەرجەم سزادراوانی #داعش# لە کوردستان، بەڵام بەمەرجێک بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.[2]
- #مەسعود بارزانی# و #بەرهەم ساڵح# بەجیا لەگەڵ باڵیۆزانی فەرەنسا و ئەڵمانیا کۆبوونەوە.[1]
- نێردەی #نەتەوە یەکگرتووەکان# بۆ هاوکاریکردنی عێراق ئیدانەی کوشتنی ڕۆژنامەوانەکەی #داقوق# و هەڕەشە و کردە توندوتیژییەکانی سەر ڕۆژنامەنوس و ئەندام پەرلەمان و بارەگا حزبییەکان دەکات.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ڕژێمی بەشار ئەسەد پێشنیازی بۆ پارتی یەکێتی دیموکراتی سوریا (#پەیەدە#) کردووە لە بەرامبەر کشانەوە لەو ناوچانەی کۆنتڕۆڵیکردوون، ئۆتۆنۆمی بداتە ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام ئەوان ڕەتیانکردووەتەوە و داوای فیدراڵییان بۆ سەرجەم ئەو ناوچانە کردووە کە لە ئێستادا لەژێر دەستیاندایە.[2]