$باکووری کوردستان$
- سوپای تورک ڕێگای نێوان گوندەکانی نێوان نسێبین – قۆسەر-ی سەر بە میردینی گەمارۆ داوەو ڕێگاکانی بڕیوە، ئەوەش بە ئامانجی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە دژی گەریللاکانی #پەکەکە#.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، دوای ئەوەی گردبوونەوەیەک لە #ئامەد# بە وتنەوەی دروشمی گۆشەگیری تێکدەچێت، ئازادی سەردەکەوێت کۆتایی هات، پۆلیس هێرشی کردە سەر گردبوونەوەکە و ژمارەیەکی زۆری بەشداربووانی گردبوونەوەکەی دەستگیر کرد.[1]
- کاتژمێر 10:30 خولەکی سەرلەبەیانی، گەریلاکان لە گردی خوەدێ-ی سەربە عادل بەگی #شەمزینان#ی #جولەمێرگ#، دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییەکییان ئەنجام دا و گورزیان لە پێگەکانی دوژمن دا.[1]
$باشووری کوردستان$
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ باری تەندروستی #کۆسرەت ڕەسول# عەلی تێکچوو و گەیەنرایە نەخۆشخانە.[2]
- دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ ڕایدەگەیەنێت، نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی ئەنجامدراوە و تەندروستیشی لەئێستادا جێگیرە.[2]
- بە بەشداری 90 ئەندام، خوڵی پێنجەمی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی شارەوانی بناری #قەندیل# دەستیپێکرد و هەر یەک لە گوڵاڵە عوسمان و محەمەد حەسەن بە هاوسەرۆکانی نوێی شارەوانی بناری قەندیل و حەوت کەس وەک دەستەی بەڕێوەبەری شارەوانی بناری قەندیل هەڵبژێردران.[1]
- ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە وەڵام و وەڵامکاری لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە چارەسەر نابێت، بەڵکو پێویستە لەسەر مێزی گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکرێن و داواش لە حکومەتی ناوەندی دەکەین تیمە تەکنیکییەکانیان بنێرنە هەرێم.[3]
- دژی پرۆژە یاسایەک بۆ بەشودانی منداڵانی تەمەن 9 ساڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ژنانی #سلێمانی# کۆبوونەوە و لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند: دەبێت ئەنجومەنی نوێنەران یاساکە ڕەتبکاتەوە، چونکە دژی دەستووری عێراق و بەندەکانی مافەکانی مرۆڤە.[1]
- وەزیری #نەوت#ی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کە 30 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان-دا دابەش دەکەین.[1]
- هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو گروپی تیرۆریستیان ڕاگەیاند.[2]
- فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاشکرای کرد کە لە ڕێگەی #یەکێتی نیشتیمانی کوردستان#ەوە 150 تیرۆریستیان وەرگرتوەتەوە و هاوکات ئاشکراشی کردووە کە پارێزگای #کەرکووک# 14 ساڵە نەپشکندراوە، ئاساییە ئێستا بپشکندرێت.[1]