$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری #مەهاباد#، چەند کەسێک لە ئەندامانی بنەماڵەی حیزبە کوردییەکانی بانگهێشتی ئەو ئیدارە حکوومەتییە کردووە و داوای لێ کردوون، کە بچن کوڕەکانیان کە ئەندامی حیزبە کوردییەکانن بیانهێنەوە.[3]
- #فەردین مستەفایی#، بەرێوەبەری کاناڵی هەواڵیی #سەقز# ڕووداو و ناسر بارامپوور، بەڕێوەبەری کاناڵی شار سەقز، بە هۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی پەیوەندیدار بە داخرانی ڕێگای سنوورییی کۆڵبەران، بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپا کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرا.[3]
$باشووری کوردستان$
- لە #هەولێر#، سلێمانی، #شنگال#، #کەلار# و #ڕانیە# خۆپیشاندانی ناڕەزایی بۆ هێرشەکەی دوێنیی شنگال بەڕێوەچوو.[6]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152216/0014.JPG=KTML_Photo_Alt=هێرشەکەی سەر شەنگال لە هەولێریش شەرمەزارکرا=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152216/0014.JPG=KTML_Photo_End=
- هاوسەرۆکایەتیی #کەجەکە# ڕایگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەکان لە شەنگالەوە، گومان دەکرێت کە هێزی نزیک لە پارتی یان حکومەتی عێراق هاوکارییان کردبێت بۆ بە ئامانج گرتنی مام #زەکی شنگالی#، ڕاشیدەگەیەنن: گەر دەستی ئەوانی تێدانییە، با بەفەرمی شەرمەزاری بکەن و ڕوونکردنەوە بدەن.[2]
- عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت حزبەکەی هیچ پەیوەندییەکی بە هێڕشەکەی دوێنێی سەر شەنگالەوە نییه و دەڵێت پێویست ناکات #پەکەکە# داوای ڕونکردنەوەمان لێبکات.[1]
- وتەبێژی یەکێتی، لەبارەی هێرشی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال و شەهیدکردنی زەکی شەنگالی، دەڵێت: ئێمە لایەنگری ئەوەین لێکۆڵینەوە بکرێت لەو ڕووداوە و پێویستە ئاسمانی عێراق بپارێزرێت.[2]
- پەروەردەی گشتی #کەرکووک# بڕیاریداوە بەدابەشکردنی زەوی نیشتەجێبوون لەسەر ڕێگەی کەرکووک – #سلێمانی# بەسەر مامۆستایاندا، بەڵام بڕیارەکە مامۆستایانی خوێندنی کوردی ناگرێتەوە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152216/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 16-08-2018=KTML_Style=width:35%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152216/0007.JPG=KTML_Photo_End=
- تۆپخانەکانی سوپای تورک لە گوندی بەرمیزەی ناوچەی #برادۆست#ەوە، بۆردوومانی گوندەکانی کۆلیت، ناودارۆک و سنین-ی ناوچەی برادۆستیان کرد و بەهۆیەوە زیان بە ژینگەی ناوچەکە گەیشت و ڕووبەرێکی زۆر لە پووش و پاوان سووتان.[2]
- بەرەی نیشتمانیی دژی داگیرکاریی لێدوانێکی لەسەر هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر #شەنگال# بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، جارێکی دیکە برینی خەڵکی شەنگال و کۆچۆ و دەروربەریان کولاندەوە و خاڵێکی دیکەی ڕەشیان لە مێژووی تاوان و کوشتن و ستەمکاریی تۆمار کرد.[2]
- لەگەڵ دامەزراندنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و یادی 72 ساڵەی ئەو حیزبە، لە سلێمانی بە ئامادەبونی ژمارەیەک لە بەرپرس و لایەنگر و هەوادارانی پارتی چەند چالاکییەک بەڕێوەچوو.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورکیا وچەتەکانی لە گوندی گورزەلە-ی شێراوا-ی #عەفرین# 5 هاووڵاتیان ڕفاند وداوای فەدیە لەبنەماڵەکەیان دەکەن. بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی هاوار ئەو کەسانەی کە ڕفێندراون: عەگید عەبدولڕەحمان(25)، ئەحمەد یوسف عەبدولڕەحمان(28)، جەمال ئۆلۆ(23)، نووری محەمەد(44) و یوسفعەبدولڕەحمان (68) ساڵ تەمەن ڕاگەیەنراوە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزیری کشتوکاڵی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تورکیا ڕەزامەندیداوە لەسەر دواخستنی پڕکردنەوەی #بەنداوی ئەلیسۆ# تا ساڵی داهاتوو.[1]
- ستیڤن منوچین وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەمریکا ئامادەیە سزای زیاتری تورکیا بدات گەر قەشە ئەمریکییەکە (ئەندرێو برەنسن) ئازاد نەکرێت.[1]
- پشکێنەرەکەی وەزارەتی نەوت لەبارەی نووسراوی قەدەخەکردنی بەکارهێنانی دەستەواژە و زمانی کوردی لە نووسراوەکانی کۆمپانیای گازی باکوور ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیێنێت، بەهیچ شێوەیەک مەبەستم قەدەخەکردنی زمانی کوردی نەبووە.[5]
- ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویدەکاتەوە، پارێزگای نەجەف دووچاری قەیرانی ئابوری بووەتەوە بەهۆی ئه و سزایانەی کە ئەمریکا سەپاندوویەتی بەسەر ئێراندا و دەشڵێت ئوتێلەکان و بازاڕەکان چۆڵ بوون.[1]