$باکووری کوردستان$
- دانیشتنێکی دیکەی دادگەیی کردنی #سەڵاحەدین دەمیرتاش# هاوسەرۆکی پێشووی پارتیی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#) کە بە (بەڕێوەبردنی ڕێکخستنی تێرۆریستی) تۆمەتبار دەکرێت، لە هۆڵی بەندیخانەی سینجانی سەر بە نۆزدەمین دادگەی سزاتووندەکانی ئەنقەرە بەڕێوەچوو. دەمیرتاش لە ڕێی سیستەمی دەنگ و ڕەنگ بەشداری دانیشتنەکە بوو. پارێزەرانی دەمیرتاش کە بیانووی خۆیان بە دادگە ڕاگەیاند، بەشدارییان نەکرد لە دانیشتنەکە. دادگە دوای خوێندنەوەی دۆسیەکە، مافی قسەکردنی بە دەمیرتاش دا. دەمیرتاش ویستی دانیشتنی دادگە بە ئامادەبوونی پارێزەرەکانی خۆی بەڕێوەبچێت و ئه و کاتەش ئه و بەرگری لە خۆی دەکات. بۆیە داوای کرد کە دانیشتنەکە دوابخرێت. دادگە بڕیاری دا کە دەمیرتاش بە زیندانیکراوی بمێنێتەوە و دانیشتنەکەی بۆ 3ی تشرینی یەکەم دواخست.[5]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152227/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=دەوڵەتی تورکیا بۆ ڕێگری لە هەدەپە ڕێگەی دێرسم - پولوری داخست=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152227/0009.JPG=KTML_Photo_End=
- بەیانیی ئەمڕۆ پارێزگەی #دەرسیم# ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: (ئۆپەراسیۆن لە هەرێمەکە بەردەوامە و هەتا کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکان دێت، ڕێگەی دێرسم - پولور دادەخرێت.) ئەم بڕیارە هاوکات بوو لەگەڵ سەردانی شاندێکی پارتیی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە بڕیاربوو ئەمڕۆ سەردانی ئه و شوێنانە بکەن کە ماوەیەکە بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیای داگیرکەر ئاگری لێ کەوتووەتەوە.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دوو #کۆڵبەر#ی کورد بە ناوەکانی بەختیار مورادپوور خەڵکی گوندی کیسەڵە و ئەرکان کاکەیی لە سنووری شێخ سڵە سەر بە سەلاسی باوەجانی، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی ئێران بریندار کران.[3]
$باشووری کوردستان$
- ژمارەیەک پەنابەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەم بارەگای #نەتەوە یەکگرتووەکان# گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، داوا دەکەن ڕەوانەی ئەوروپا بکرێن یان ئیقامەی نیشتەجێبوونیان لە هەرێمی کوردستان پێبدرێت.[1]
- بەئامادەبوونی #قوباد تاڵەبانی#، پرۆژەی خزمەت کە پرۆژەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە ڕاگەیێندرا و قوباد تاڵەبانی لە گوتارێکدا ڕایگەیاند: ئامانجمان لە بەرنامەی خزمەت باشترکردنی خزمەتگوزارییە باشەکانە. بەم هەنگاوە حکومەت شەفافیەتێکی زیاتر دەگەیێنێت بە هاووڵاتیان لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی کارەکانی.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152227/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=ساتی گەڕانەوەی خێزانە عەرەبەکان بە پاڵپشتیی هێزە عێراقییەکان=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152227/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- بە بڕیاری حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، 55 خێزانی عەرەب لە هۆزی جحێش گەڕانەوە گوندی گولات لە نزیک مەزارگەی شەرفەدین لە #شنگال#، بەڵام کوردانی ئێزدی لە گەڕانەوەیان ناڕازین و هۆشداری دەدەن لە ئەگەری دروستبوونی ڕووداوی کۆمەڵایەتی.[2]
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە مزگەوتی گەیلانی لە شارۆچکەی #پێنجوێن#، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبیی و حکومیی و کەسوکاری شەهیدان و چینوتوێژە جیاوازەکانی شارۆچکەی پێنجوێن، پرسەی شەهید #سدیق مورادی# ناسراو بە دڵسۆز ڕوونی، خەڵکی شاری #جوانڕۆ#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو.[4]
- وتەبێژی پۆلیسی #هەڵەبجە# ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئێسک و پروسکی هاووڵاتییەکیان دۆزیوەتەوە کە خەڵکی شاری #سلێمانی#یە و لە سەردەمی شەڕی نێوان عێراق و ئێرانەوە بێسەروشوێن بووە. هاووڵاتییەکە ناوی (ئەحمەد محەمەد کریم ئاغابرا)یە و لە دایکبووی 1964 و دانیشتوی سلێمانی بووە.[1]
- سێ هەلیکۆپتەری نەناسراو سنووری ناوچەی #ماوەت#یان بەزاند.[6]
- دوای کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە هەولێر، گوتەبێژی هەردوو حیزبەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ڕاگەیاند و دەڵێن، تاوەکو ئێستاش 30ی ئەیلوول وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- خەڵاتی نێونەتەوەیی کەمانچەی ئایزاک سترن لە شاری شانگهای وڵاتی چین پێشکەشی #کەیهان کەڵهوڕ# دەکرێت. ئەو خەڵاتە بۆ ڕێزگرتن کارە هونەری و مرۆی و مرۆدۆستییەکانی کەیهان کەڵهوڕ پێی بەخشراوە.[5]
- سەرۆککۆماری ئێران، بۆ وەڵامی پێنج پرسیاری پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتە چووە پەرلەمان و دوای قسەکانی، وەڵامەکان خرانە دەنگدان و لەکۆی 5 پرسیارەکە، پەرلەمانتاران بڕوایان بە چوار وەڵامی ڕووحانی نەهێنا.[2]
- #حەیدەر عەبادی# سەرەک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند هیچ سازشێک دەربارەی #کەرکووک# لەگەڵ کوردەکاندا ناکرێت لەبەرامبەر ئەوەی کە بێنە هاوپەیمانێتیە چوارقۆڵیەکەی پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانییەوە.[1]