$باکووری کوردستان$
- 4 کەس له و 11 کەسەی ڕۆژانی ڕابردوو لە لایەن پۆلیسی تورکیا لە سنووری شاری #بەدلیس# دەستگیر کران، بڕیاری زیندانی کردنیان بۆ دەرکرا. ئه و کەسانەی زیندانی کران بریتین لە، گەنچ مالگر چاکماک هاوژینی کاندیدی پارتیی دیموکراتیی گەلان (#هەدەپە#) بۆ هاوشارەداری تاتوان، جاهید کاچان، عیسا ئەرکۆچ و کەسێکی دیکە کە ناوی نەزانرا.[4]
- بە تۆمەتی (کەمکردنەوە لە #ئەردۆغان#) سزای ساڵێک و 6 مانگ زیندانی کردن بەسەر #فیگەن یوکسەکداغ#-دا سەپێنرا.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی محەمەد سادق ئەحمەدی نیا خەڵکی شاری #سنە#، بانگهێشتی لقی چواری لێپرسی دادسەرای گشتیی و ئینقلابی ئەو شارە کرا. لێپرسی دادسەرای گشتیی و ئینقلابی شاری سنە، هۆکاری بانگهێشت کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی بێڕێزی بە ڕێبەری حکوومەتی ئێران لە ڕێگای وتار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بێرێزی بە ئیمام حوسێن ڕاگەیاندووە.[5]
$باشووری کوردستان$
- کۆبوونەوەی نائاسایی #پەڕڵەمانی کوردستان# دەستیپێکرد و ئەندامانی لیژنەی یاسایی هەڵبژێردران، فڕاکسیۆنی یەکێتی بەشداری نەکرد.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182396/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ناسر یاگز گەیەندرایە نەخۆشخانە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ناسر یاگز گەیەندرایە نەخۆشخانە=KTML_ImageCaption_End=
- فەرماندەیەکی سوپای عیراق ڕایگەیاند یەکێک لە ناوچەکانی #موسڵ# ئێسک و پروسکی 23 هاووڵاتی ئێزدیان دۆزیوە کە بە دەستی #داعش# کوژراون.[2]
- #ناسر یاگز#، ماوەی 97 ڕۆژە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان، لە شاری #هەولێر# مانی لە خواردن گرتووە، بەڵام باری تەندروستی دووبارە تێکچووە و گەیەندرایە نەخۆشخانە.[3]
- درەنگانی شەوی ڕابردوو سوپای تورکیای داگیرکەر لە ڕێی تۆپخانە و فرۆکەی جەنگی، چەندین شوێنیان لە سنووری ناوچەی #برادۆست# بۆردومان کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، بۆردومانەکە هەریەک لە گوندەکانی بێسنۆک و دەوروبەری، گوندی لێلیکان و گەرووی سێگرکان و گوڕەشانی گرتووەتەوه. زیان بە ژینگە و سرووشتی ناوچەکە گەیشتووە. گولەتۆپێک لەنێو گوندی گوڕەشان کەوتووە و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە. هاوکات بەردەوام فڕۆکەی سیخووڕیی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.[4]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگای #سلێمانی#، لە شاری #چەمچەماڵ# دووەمین دیداری لەتیف حامید ئەدیب و چیرۆکنوسی بەناوبانگی کورد بەڕێوەدەبات.[1]
- بەهۆی زۆری ڕێژەی دەرنەچوونیان، خوێندکارانی بەشداربووی تاقیکردنەوە دەرەکییەکان لە #کەرکووک# گردبوونەوە و داوادەکەن پێداچوونەوە بە نمرەکانیاندا بکرێت.[3]
- لە دیوەخانی سەرا لە شاری سلێمانی، هاوڵاتییەک بەناوی بورهان محەمەد، بە جلە کوردییەکانی خۆی پێشەنگایەکی جلوبەرگی کوردی کردەوە، ئەو تەنها ئەو جلە کوردییانەی خۆی نمایش کرد، کە چەندین ساڵە دەیانکڕێت و لەبەریان دەکات.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دوو هەزار هاوڵاتی مەدەنی و بنەماڵەی چەتەکانی داعش لە سنووری گوندی باغۆز و دەورووبەری، خۆیان گەیاندە هەرێمە ڕزگارکراوەکانی دەست #شەڕڤان#انی هێزەکانی سوریای دیموکرات.[3]
- هێزە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک لەنێوان گوندەکانی ئەرداێ و فەقیران لەسەر سنووری شارۆچکەی دربێسیێ-ی سەر بە کانتۆنی #حەسەکە# دەستڕێژی گولەیان لە خێزانێک کرد. لە کۆمەڵکوژییەکەی دەوڵەتی تورکدا 4 هاوڵاتیی سیڤیل کوژران کە سیانیان ژنن.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ڕەزان سارجا فایک، ئوزگور ئە ڕۆل، نەڤرۆز ویسال و جەنگیز یورەکلی لە پارێزەرانی ڕێبەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# بۆ 793مین جار سەردانی دۆزگەری گشتی تورکیان لە شاری بورسای تورکیا کردەوە، بەو مەبەستەی مۆڵەتیان پێبدات تا لە سەردانی دورگەی ئیمرلی بکەن و لەوێ چاویان ئۆجالان بریگرتەیان بکەوێت.[4]
- شارەوانیی چوێزی لی ڕوا-ی شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا #گوڵتان کشاناک# هاوسەرۆکی شارەوانیی گەورەی #ئامەد# خەڵات دەکات.[4]
- #ئامینە کاکە باوە# پارلەمانتاری سوید تاوان و داگیرکاری و کۆمەڵکوژیەکان کە ڕژێمی تورکیا دژی گەلی کورد ئەنجامی داون و دەستگیرکردنەکانی بادینان دەباتە پارلەمانی سوید و گفتوگۆیان لە سەر دەکرێت.[4]
- لە شاری ڤیەنای پایتەختی نەمسا گرووپێک لە نەژادپەرستانی تورک هێرشیان کردە سەر تیمێکی تۆپی پێی کوردان.[4]