$باکووری کوردستان$
- سەڵاحەدین کۆلانچ هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (#دەبەپە#) لە شاری جزیری پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکرا.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هێزەکانی سپای پاسداران لە گوندی ئاڵیاوێی سەر بە شاری #شنۆ#، پێشیان بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز گرتووە.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/253364/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە مەلەکشاهیی ئیلام هەڵوەشایەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە مەلەکشاهیی ئیلام هەڵوەشایەوە=KTML_ImageCaption_End=
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆزی مەلەکشاهی بە هۆی گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکان لەو شارەدا هەڵوەشایەوە.[4]
$باشووری کوردستان$
- شەڕێکی سەخت لە نێوان هێزەکانی یەبەشە و سوپای عێراق ڕوویداوه و بەردەوامە، بەوتەی فەرماندەی یەبەشەش: ژمارەیەک هەمەری سوپای عێراق سوتێنراون و دوو سەربازیش بریندارن.[1]
- خەڵکی شەنگال بە ڕێپێوانێک هەڵوێستی حکومەتی عێراقیان شەرمەزارکرد.[3]
- وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای دەکات، هەوڵەکانیان چڕۆکردووەتەوە بۆ ڕاکێشانی بۆرییەکی گواستنەوەی نەوت، لە کێڵگە نەوتییەکانی #کەرکووک# بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا.[1]
- جێگری سەرۆکی پەڕلەمان ڕایگەیاند، بەپێی پەیڕەو و بەرکەوتەی هەڵبژاردن بابەتی لیژنەکان یەکلاکرایەوە و سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری لیژنەکان هەڵبژێردران.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەڕڤانانی قەسەدە 7 ئێزدییان لە گوندی باغۆزی سەر بە ناوچەی هەجینی دێرەزۆر لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار کردووە. ئه و هاوڵاتییە ئێزدییانە کە 5 ژن و 2 منداڵی خەڵکی شەنگالن گوازراونەتەوە بۆ ناوچە ئارامەکان. ئه و کەسانەی ڕزگار کراون بریتین لە: پاکیزە مەهال حەسۆ (30 ساڵان، خەڵکی گوندی کۆجۆ)، خەولا سمایل خوەدێدا (19 ساڵان، خەڵکی گوندی کۆجۆ)، ئەمینە خالۆ ئزر (44 ساڵان، خەڵکی گوندی کۆجۆ)، شامل ئیسماعیل خوەدێدا (15 ساڵان، خەڵکی گوندی کۆجۆ)، سۆلین سلێمان (17 ساڵان، خەڵکی گوندی کۆجۆ)، خوناو خدر ئادەم (32 ساڵان، خەڵکی گوندی کۆجۆ)، ئایدن حەدید تالی (12 ساڵان، خەڵکی گوندی خردان). [2]
- #شەڕڤان#انی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) گوشارەکانیان بۆ سەر پاشماوەکانی #داعش# لە گوندی باغۆز لە سوریا زیاتر کردووه و لە پەیامێکدا وتەبێژی ئه و گروپەش دانبەوەدا دەنێت گە شەڕڤانان گورزیان لێوەشاندوون و داوا لە چەکدارەکانی دەکات شەڕیان لەدژ بکەن.[1]