$باکووری کوردستان$
- گەریلاکانی #پەکەکە# لە چەلێ ئۆتۆمبێلێکی سوپای تورکی کردە ئامانج.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ماوەی سێ ڕۆژە کوێستانەکانی بوزین و مەرخێڵ لە پارێزگای #کرماشان# لە ئاگردا دەسووتێن و هێشتا ئاگرەکان کۆنترۆڵ نەکراون.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لقی 102ی دادگای کەیفەریی 2ی شاری #پیرانشار#، هاووڵاتییەکی کوردی بە ناوی سەید ڕەزا ئەحمەدی بە 5 ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد. دادگا ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران تاوانبار کردووە.[5]
- ئەفشین شێخولئیسلامی چالاکوانی مەدەنیی شاری #سنە# دوای 40 ڕۆژ لە ئازادبوونی لە زیندان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و دووبارە بە بەرچاوی دایک و بنەماڵەکەیەوە دەستگیریان کردەوە.[1]
$باشووری کوردستان$
- لە شاری #کەرکووک# 48 تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون لەبەرامبەردا 16 کەس ئەمرۆ لەو شارە چاکبوونەتەوە، هەروەها هەر ئەمرۆ لە کەرکووک 3 حاڵەتی مردن بەهۆی ئەو پەتایەوە تۆمارکراوە.[1]
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان گیانلەدەستدانی 18 تووشبووی کۆرۆنا و تووشبوونی 348 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار) =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383607/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ڕانیە، دژێ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک گردبوونەوە ئەنجامدرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ڕانیە، دژێ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک گردبوونەوە ئەنجامدرا=KTML_ImageCaption_End=
- گوتەبێژی #وەزارەتی پێشمەرگە#ی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سوپای تورکیا بەقووڵایی 20 تاوەکو 40 کیلۆمەتر و سوپای ئێرانیش بە قووڵایی 10 کیلۆمەتر خاکی هەرێمی کوردستانیان بەزاندووە و بارەگای سەربازییان دروستکردووە.[3]
- زاگرۆس هیوا، وتەبێژی کۆمیتەی پەیوەندی دەرەوەی کەجەکە، ئاماژە بەوەدەکات، کە لە هەفتانین و خواکورک، بە درێژایی 300 کیلۆمەتر شەڕ لەنێوان گەریلا و سوپای تورک هەیە، دەشڵیت: بەپێی ئامارەکانی #هەپەگە# هەتا ئێستا 100 سەربازی تورک لەو شەڕەدا کوژراون، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە گەریلا لەناو خەڵکدا نامێنێتەوە و هەرێمی خۆی هەیە، دەوڵەتی تورک بە مەبەست هاوڵاتیان بۆردوومان دەکات.[4]
- لەو ڕۆژەوە ئۆپراسیۆنی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر حەفتانین دەستی پێکردووە بەرپرسانی باشووری کوردستان کارەبای ناوچەی حەفتانیان بڕیوە و ڕێگاش نادەن هاووڵاتییان هاتووچۆی ئاسایی بۆ گوندەکانیان و بە پێداویستی و خۆراکەوە بچنە ناوچەکانیان.[1]
- ئاساییش، قارەمان شوکری زەینەدین، ڕۆژنامەنووس و چالاکوان، لە کۆمەڵگەی سیرێ-ی سەر بەشارەدێی #شیلادزێ# و دەستگیری کرد.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی دەزگای دادی ئێران، داوای کردووە زەمینەی ئازادیی دەستوبردی کەمال حەسەن ڕەمەزان گیراوی سیاسیی خەڵکی #سەرێکانی# فەراهەم بکەن.[4]
- وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری ئەمرۆ 27ی حوزەیرانی ڕاگەیاند و تیدا هاتووە کە ئەمرۆ 101 حاڵەتی مردن لە عێراق هەبووە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی #کۆرۆنا#وە.[1]