(بۆ برایانی کورد)
هۆنراوەی شاعێری ئۆکرانی
(ڤاسیل ئەندرییڤیچ سیمینینکۆ)
لەساڵی 1963 دا نووسیویەتی.
ڕاپەڕن.....سەرئەکەون....
شاخە خوێناویەکان.... ئەقریشکێنن
ئەستێرە بریندارەکان.. سەر زەوی ئەکەون و... دوا چاڵی شیوەزامدارەکان.... هەوێن و هاندەرن :
بۆ بەزۆر سەرهەڵدانی شۆفێنزمێکی برسی....
ئەی کورد : فیشەکەکانت بە فیڕۆ مەدە
بۆ قڕکردنی داگیرکەرانت، کەم تەرخەم مەبە..
ئەو شۆفینزمەی کە زۆڵە کۆرپەی چەتەیی و ستەمکاریە
ئەی کورد : وەکو زریان و ڕەهێڵەیەکی پڕ خوێن:
بە سەریانا هەڵدە...
بە فیشەک گفتو گۆیان لەگەڵ بکە
دوژمنانت بۆ ئاشتی و چاکە نەهاتون
بەڵکو بۆ لەناوبردنی زوبان و ناوت هاتون....
بۆ لەناوبردنی ڕۆڵەکانت هاتون..
لە گەڵ داگیرکەرانا ناتوانیت لە ئاشتیدا بژیت.....
بەڵکو دەبیتە کۆیلەی ئەوان....
داگیرکەران بەخوێنی گەڵە چەوساوەکان ئەژین
(ئەو دوژمنە شۆفینزمانە).
زۆرداری بێ ئابڕو:
هەموو شتێک ئەکات بۆ تەسلیم بوونت
ئەی کورد: فیشەکەکانت بە فیڕۆ مەدە
بەبێ فیشەک دانەکەت.... دوا ڕۆژت نەمانە....
سارد مەبەرەوە بەرانبەر دوژمنانت
با دڵ پاکیەکەت نەبێتە پیشەت
ئەو کاتە دوا ئەستێرەی شۆفینزم دەنێژرێت.
وەرگێڕانی لە ئۆکرانییەوە (#ڕاپەڕ عوسمان عوزێری#)
تێبینی : ڤاسیل سیمینینکای شاعیر و ڕۆشنبیر و نیشتمان پەروەر لە ساڵی 1963 بەدەستی دەەزگای (کی.ج.ب)ەی سۆڤێتییەوە لەتەمەنی 28ساڵاندا تیرۆرکرا وە..
[1]