ناونیشان: کیشوەری ئەمریکای باکوور
ئامادەکردن: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
ئەمریکای باکوور بەتەواوی دەکەوێتە نیوە گۆی زەوی، سنووری ئەمریکای باکوور لە باکوورەوە بریتییە لە زەریای بەستەڵەکی باکوور و لە ڕۆژهەڵاتەوە زەریای ئەتڵەسی و لە باشوورەوە ئەمریکای باشوور و لە ڕۆژئاواوە زەریای هێمن پێک دێت.
بەپلەی سێیەم دێت لە ڕووی ڕوبەرەوە لە دوای کیشوەری ئاسیا و ئەفریقیا، کە ڕووبەری 24,257000کم²، لە 16.5% ڕوبەری وشکانی پێک دێنێت، و درێژی کیشوەرەکە 8,605کم بەڵام پانی 4,156کم.
$ئەمریکای باکوور دابەش دەکرێت بۆ سێ ناوچەی جیاوواز.$
ناوچەی یەکەم: ناوچەی نیمچە دورگەی باکوور لە سێ وڵاتی سەرەکی پێک وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە دەکەوێتە ناوەڕاستی کیشوەرەکەو گەورەترین وڵاتی ئەمریکای باکوورە لە ڕووی ژمارەی دانیشتوان و هێزی ئابووری؛ پاشان وڵاتی کەندا دەکەوێتە باکووری ئەمریکای باکوور کە گەورەترین وڵاتی ئەمریکای باکوورە لە ڕووی ڕووبەرەوە، و وڵاتی سێیەم مەکسیکە.
ناوچەی دووەم: ناوچەی باشوور یان وڵاتانی ئەمریکای ناوەڕاست.لە کۆمەڵە وڵاتێک پێک دێت و پێیان دەوترێت وڵاتانی #ئەمریکای ناوەڕاست#.
ناوچەی سێیەم: ناوچەی کاریبی،
دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵات کە لە کۆمەڵە دورگەیەک پێک دێت لە ناوچەی کاریبی.
ژمارەی دانیشتوانی ئەمریکای باکوور 565ملیۆن کەس، و بە پلەی چوارەم دێت لە ڕووی ژمارەی دانیشتوان لە سەر ئاستی کیشوەرەکانی جیهان، پاش ئاسیا و ئەفریقیا و ئەوروپا.
$یەکەم کەس ئەمریکای باکووری دۆزیەوە کریستۆفر کۆڵۆمبوس بوو لە ساڵی 1492. $
کیشوەری ئەمریکای باکوور دەکەوێتە نێوان بازنەی پانی 7، 5 پلە - 83 پلە باکوور و نێوان هێڵی درێژی 10 پلە - 168 پلەی ڕۆژئاوا.
لوتکەی چیای مەکەنلی لە ئالاسکا بەرزترین لوتکەیە لە کیشوەری ئەمریکای باکوور کە بەرزیەکەی 6194 م لەسەر ئاستی ڕووی دەریا.
نزمترین ناوچە لە کیشوەری ئەمریکای باکوور، دۆلی مەردنە لە ناوچەی دیت ڤالیە لە ولایەتی کالیفۆرنیا کە 86م لەلەسەر ئاستی ڕووی دەریا نزمترە.
ڕوباری میسیسیپی درێژترین ڕوباری کیشوەری ئەمریکای باکوورە، درێژی 6026م.
دەریاچەی سوپەریۆر، گەورەترین دەریاچەی سازگارە لە کیشوەری ئەمریکای باکوور و جیهاندا.
شاری مکسیکۆسیتی گەورەترین شارە لە کیشوەری ئەمریکای باکوورە، وژمارەی دانیشتوانی 20,892,724 کەسە.
زۆربەی زۆری دانیشتوانی کیشوەری ئەمریکای باکوور بە زمانی ئینگلیزی دەدوێن بە پلەی یەکەم و پاشان زمانی ئیسپانی و فەڕنسی.
ژیان لە کیشوەری ئەمریکای باکوور دەگەڕێتەوە بۆ 15000 ساڵ لەمەوبەر.
کیشوەری ئەمریکای باکوور تاکە کیشوەرە کە هەموو جۆرە ئاووهەوایەکی تێدایە.
کەندا گەورەترین وڵاتە لە ئەمریکای باکوور لە ڕووی ڕوبەر، کە ڕوبەری 9,985,000کم² و بە پلەی دووەم دێت لە لەسەر ئاستی جیهاندا، بەڵام وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دوای کەنەدا بە پلەی دووەم دێت لە ئەمریکای باکوور لە ڕووی ڕوبەر، کە ڕوبەری 9,629,091کم².
دورگەی گرینلاند لە کیشوەری ئەمریکای باکوور کە سەر بە وڵاتی دانیمارکە گەورەترین دورگەیە، و ڕوبەری 2,166,086کم²، و ژمارەی دانیشتوانی 60 هەزار کەسە.
بچووکترین دەوڵەت لە کیشوەری ئەمریکای باکوور، وڵاتی سانت کێتس ونيڤيس کە ڕوبەری 261کم².
گەورەترین بیابان لە کیشوەری ئەمریکای باکوور، بیابانی سۆنۆرا دەکەوێتە سنووری نێوان وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و مەکسیک و ڕوبەری 300 هەزارکم².
$کیشوەری ئەمریکای باکوور لە 23وڵات پێک دێت، کە بریتین لە:$
کەنەدا 9,984,670 کم2.
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا 9,833,517 کم2.
مەکسیک 1,964,375 کم2.
نیکاراگوا 130,370 کم2.
هندۆراس 112,090 کم2.
کوبا 110,860 کم2.
گواتیمالا 108,889 کم2.
پەنەما 75,420 کم2.
کۆستاريکا 51,100 کم2.
دۆمینیکان 48,670 کم2.
هايتی 27,750 کم2.
بیليز 22,966 کم2.
سیلڤادۆر 21,041 کم2.
باهاما 13,880 کم2.
جامايکا 10,991 کم2.
ترينيداد وتوباغو 5,128 کم.
دۆمینیک 751 کم2.
سانت لوچيا 616 کم2.
ئەنتیکۆ و بربۆدا 442.6 کم2.
بربادۆس 430 کم2.
سانت ڤنسينت و گرینادینز 389 کم2.
گریناد 344 کم2.
سانت کيتس ونيڤيس 261 کم2.
[1]