ناو: جەلیل
ناوی باوک: خەلیل ئەسعەد
نازناو: خەلیل ئازید
جەلیل ئازید- مۆسیقا ژەن
نووسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (جەلیل خەلیل ئەسعەد)ە، ساڵی 1954 لە شاری #هەولێر# لە دایکبووە، خاوەنی دوو بڕوانامەی دکتۆرایە، لە 1978 ڕووی لە هەندەران کردووە و تا 1985 لە ئیتاڵیا ژیاوە، بەکالۆریۆس و ماستەری لە زانکۆی پۆلۆنیا لە ئیتاڵیا لە بواری زانستە میوزیکییەکان بەدەستهێناوە، دواتر دکتۆرای لە هەمان بواردا لە زانکۆی زیۆریخی سویسرا بەدەستهێناوە، وەک ژەنیاری ئامێری ئۆرگ لەگەڵ ئەم تیپانە کاری کردووە (هونەرەکانی نوێی کوردی- تیپی مۆسیقای هونەری هەولێر- تیپی مۆسیقای یوسف باکووری- تیپی چالاکی قوتابخانەکان- تیپی مۆسیقای زیرەک) ، ئازید لە 2004 یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین و تاوەکوو 2012 وانەی گوتووەتەوە، دکتۆ جەلیل دوای ئەوەی کە تووشی نەخۆشی دەبێت تەنیا دوو پەنجەی کاری دەکرد و بەو دوو پەنجەیە توانی پەرتووکێک بەناوی 'تیۆرەکانی موزیک' بنووسێت، دواتر بەهۆی ئەوەی هەردوو دەست و پێیەکانی لەکارکەوتبوون حکومەتی سویسرا ئامێر و کۆمپیوتەرێکی بۆ تەرخانکرد بۆ نووسینەوەی 'فەرهەنگی موزیکی کوردی' کە لە 1200 وشە پێکدێت کە لە ڕێگەی ئاماژەی چاوەوە پەرتووکەکەی دەنووسی بەڵام مردن ڕێگەی نەدا ئەو فەرهەنگە تەواو بکات، زۆر بەداخەوە لە #26-8-2021# بەهۆی نەخۆشی. ALS لە شاری زیۆرخی سویسرا ماڵاوایی لە ژیان کرد،
سەرچاوە -فەیسەڵ شێخانی [1]