ناو: تەلعەت
ناوی باوک: محەمەد ساڵح
تەڵعەت محمد- گۆرانی بێژ
نوسینی:#خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (تەڵعەت محەمەد ساڵح) ە، ساڵی 1956 لە شاری #هەولێر# گەڕەکی سێتاقان لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی کۆرەک لە گەڕەکی سێتاقان و دواتر لە قوتابخانەی ناوەندی ڕزگاری شەوان تا پۆلی 3ی خوێندووە، ساڵی 1988 هاوسەرگیری کردووە و چوار منداڵی هەیە بەناوەکانی (دەریا- دەوەن- چیانە- یوسف)، ساڵی 1979 دەستی بەکاری هونەری کردووە، ساڵی 1980 یەکەم بەرهەمی گۆرانی (چاوەکەم ئەی نازەنینم) بووە لە ئاوازی مامۆستا عەلی مەردان لە ئاهەنگی 1ی ئایار لەگەڵ تیپی هونەری کرێکاران تۆماری کردووە بەسەرپەرشتی مامۆستا سەید ئەحمەد بەرزنجی، لەگەڵ دوو تیپ کاری کردووە (1979 تیپی کرێکاران) (1980 تیپی مۆسیقای کاوە)، ساڵی 1980 پەیوەندی بە تیپی مۆسیقای کاوە کردووە بەڵام دواتر دابڕاوە بەهۆی بەشداری کردنی بە شۆڕشەوە، دوای گەڕانەوەی لە ساڵی 1984 گۆرانی (لەکێم دیت) تۆمار دەکات بۆ تەلەفزیۆنی کەرکووک، چەندین گۆرانی تۆمار کراوی هەیە وەکو (چاوەکەم ئەی نازەنینم 1980- نەجیبە- جێم نیە تیا بسرەوم- لەکێم دیت 1984)، ساڵی 1987 تا 1996 بەهۆی ئەوەی کە برا گەورەکەی شەهید دەبێت لە هونەر سارد بوەتەوە، لەو ماوەیە بەپچڕ پچڕی تەنها گۆرانی فۆلکلۆری گوتووە، تەڵعەت محەمەد لە ژیانی هونەریدا ئاشنا بووە لەگەڵ چەندین هونەرمەند و لەگەڵیان خزمەتی بە هونەر کوردی کردووە وەکو هونەرمەندان (جەلال سەعید- نیزام شوکر- تاهیر تۆفیق- قادر زیرەک- باکوری- عارەب عوسمان- بوڕهان خۆشناو- جەلال پەرێشان)،
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 2021/9/9[1]