ئامار بابەت 527,651 وێنە 106,823 پەرتووک PDF 19,812 فایلی پەیوەندیدار 99,845 ڤیدیۆ 1,455
زمان
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png) کوردیی ناوەڕاست 301,803
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png) Kurmancî - Kurdîy Serû 88,810
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png) هەورامی 65,787
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/sa.png) عربي 29,011
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png) کرمانجی - کوردیی سەروو 16,555
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/ir.png) فارسی 8,702
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/gb.png) English 7,180
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/tr.png) Türkçe 3,576
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/de.png) Deutsch 1,461
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/ru.png) Pусский 1,123
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/fr.png) Française 321
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/nl.png) Nederlands 130
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png) Zazakî 85
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/se.png) Svenska 56
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/am.png) Հայերեն 44
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/es.png) Español 39
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/it.png) Italiano 39
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png) لەکی 37
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/az.png) Azərbaycanca 20
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/jp.png) 日本人 18
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/il.png) עברית 14
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/no.png) Norsk 14
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/gr.png) Ελληνική 13
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/cn.png) 中国的 11
پۆل ![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png) کوردیی ناوەڕاست
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 14,503
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 815
گیانلەبەرانی کوردستان 243
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار) 101
بەرهەمە کوردستانییەکان 38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 21
|
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: هۆنراوە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
| بەشکردن | |
| Facebook | 1 |
| Twitter | 0 |
| Telegram | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| WhatsApp | 0 |
| Viber | 0 |
| SMS | 0 |
| Facebook Messenger | 0 |
| E-Mail | 0 |
| Copy Link | 0 |
نرخاندنی بابەت |
1 دەنگ 5 |
نایاب |
زۆر باشە |
باش |
خراپ نییە |
خراپ |
| Kurmancî - Kurdîy Serû | 0 | English | 0 | عربي | 0 | فارسی | 0 | Türkçe | 0 | עברית | 0 | Deutsch | 0 | Español | 0 | Française | 0 | Italiano | 0 | Nederlands | 0 | Svenska | 0 | Ελληνική | 0 | Azərbaycanca | 0 | Fins | 0 | Norsk | 0 | Pусский | 0 | Հայերեն | 0 | 中国的 | 0 | 日本人 | 0 |
هەموو شەوێ له ئاسمان
له عەرشی بەرز و دوورەوه
به باوەشێ گوڵی گەش و
خەیاڵی بێسنوورەوە
لە شوێنی هەورەکانەوە
پەری شێعر بەڕێوەیە
کە هەر گوڵێکی دەستی وی
پەپوولەیەکی پێوەیە
هەواڵە خۆشەویستەکەم!
فریشتەکەم! دەچیتە کوێ؟
لە مێژە نایەتە ژوانی دڵ
بە سۆزی گەرمی شێعری نوێ
مەترسە مەیژە کوندەبۆ
مەلی ئەوینی سەربڕی
مەڵێ کە کۆتری شێعر
لە شاری ئێمە هەڵفڕی
لە نێو شەپۆلی مانگە شەو
گەڕامە شوێنی تۆ، پەری!
بەجێم مەهێڵە، سا مەچۆ
دە بەسیە مەمکە بێ بەری
کە تۆ لە ماڵە چۆڵەکەم
پەڕیوە بووی و نایەوە
شەمی هەزار و یەک شێعر
لە سووچی دڵ کوژایەوە
گەڵای نەمامی شێعری من
کە دانە دانە هەڵوەری
بە چەشنی هەوری کۆچەری
نەبوویە سێبەری، پەری!
لە ترسی چاوی کوندەبۆ
مەچۆ، دە خۆت مەشارەوە
بەرەو هەواری دڵ وەرە
بە دەستی پڕ هەسارەوە
بە سۆزی شێعری تازەوە
بە گوڵ وشەی ئەوینەوە
بە شەونمی گرینەوە
بە شێعری ئاگرینەوە
دەڵێن دڵی پەری شێعر
بە چەشنی ئاوی کانییە
شنەی بەیان و بۆنی گوڵ
هەناسە جوانەکانییە
دەمی لە شەوق و پێکەنین
دەمێ لە شین و زارییە
هەڵاڵەکانی بەندەنی
بەهاری کوردەوارییە
لە نێو شەپۆلی مانگەشەو
گەڕامە شوێنی تۆ، پەری!
بەجێم مەهێڵە، سا مەچۆ
دە بەسیە، مەمکە بێ بەری
دەمێ دەبیتە سوورە گوڵ
بە دەستی باخەوانەوە
شەپۆلی دەنگی بولبولێ
لە کووچە باخەکانەوە
دەبێ بە شێعری ماتەمێ
لە بەردی سەر مەزارەوە
دڵۆپی گەرمی حەسرەتێ
لە چاوێ دێتە خوارەوە
دەبێ بە سۆزی نەغمەیێ
لە سینگی سازێ دێتە دەر
دەبێتە بەستە بۆ خەم و
خەیاڵەکانی ڕێی سەفەر
لە ترسی چاوی کوندەبۆ
مەچۆ، دە خۆت مەشارەوە
بەرەو هەواری دڵ وەرە
بە دەستی پڕ هەسارەوە
#شەریف حسێن پەناهی#
#ملوانکەی شین# [1] ئەم بابەتە 1,574 جار بینراوە هاشتاگ فایلی پەیوەندیدار: 1 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 41 پەرتووکخانە ژیاننامە هۆنراوە تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە. ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-07-2022 تۆمارکراوە ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 23-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-07-2022 باشترکراوە ناونیشانی بابەت ئەم بابەتە 1,574 جار بینراوە فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن جۆر |
ڤێرشن |
| | | |
ناوی تۆمارکار |
فایلی وێنە |
1.0.1 | 34 KB |
| |
23-07-2022 | زریان سەرچناریز.س. |
|
|