سبەی #17-05-2023# یەکەم ژمارەی گۆڤاری (ئەنستیتۆ) کە جارێ وەک هەنگاوی یەکەم وەرزانە دەردەچێت، دەکەوێتە بەر دەستی خوێنەران.
(ئەنستیتۆ) گۆڤارێکە بایەخ بە توێژینەوە، لێکۆڵینەوە و وتاری شیکاریی لە بوارەکانی سیاسەت، ئابووری، کۆمەڵناسی، دەروونناسی، نیشتمانسازی و حوکمڕانی دەدات.
گۆڤاری (ئەنستیتۆ) کە (ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان - کوردستان) دەریدەکات.
سەرنووسەر: جەواد قادر
جێگر سەرنووسەر: نووری بێخاڵی
بەڕێوەبەری تەکنیک و هونەر: کامەران ئەحمەد عەزیز و دیاکۆ قەیومی
ڕێکزستنەوەی زمان: هێما نیازی حەمەعەزیز
لە ژمارە یەکی (ئەنیستیتۆ) دا، چەندین بابەتی ورد و قووڵ لە بوارە جیاوازەکاندا دەخوێننەوە، کە بە قەڵەمی کۆمەڵێک نووسەر و توێژەر و لێکۆڵەری کورد و بیانی، نووسراون.
(ئەنستیتۆ) دەیەوێت پردی نێوان سیاسەت و خەڵک بێت و زانستییانە کار لەسەر پڕۆسەکانی مرۆڤ و نیشتمانسازی و حوکمڕانیی باش بکات. [1]