ناو: زمناکۆ
ناو پاش ڕەگەز گۆڕین: لانە کرمانج
ناوی باوک: خەسرەو
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
د. لانە کرمانج کە پێشتر بە د. زمناکۆ خەسرەو ناسرابوو، لە ساڵی 2023 هەواڵی ڕەگەز گۆڕینی خۆی بڵاوکردەوە و وتی کە ئیتر بڕیاری ئەوەی داوە لەگەڵ شوناسی ڕاستەقینەی خۆی کە (ژنبوون)ە بژێت. پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەز، لانە کرمانج وتارێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئەگەرچی لەم ماوەیەدا ڕووبەڕووی فشاری زۆر بوومەتەوە، بەڵام ئەوە نەبووەتە هۆی نەمانی خۆشبەختی لە ژیانمدا و (لادانی دەمامک و خۆبوون هەم ئازادی و هێزی بۆ گەڕاندمەوە، هەمیش گەورەترین شانازیی ژیانمە).
جێی باسە لە ڕۆژی #25-12-2023#، د. لانە کرمانج ناوی هەژمارەکانی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی لە (زمناکۆ خەسرەو) بۆ (لانە کرمانج) گۆڕی و وێنەیەکی پاش ڕەگەز گۆڕینەکەی بڵاوکردەوە، کە کاردانەوەی زۆری لێکەوت.
د. لانە خەڵکی هەولێرە و لە ئەمریکا دەژێت، و سێ منداڵی هەیە. ئەو پزیشکێکی ناسراوی نێو خەڵکە، کە زیاتر لەبارەی بابەتە دەروونییەکان و خودناسیی دەنووسێت و وتارەکانی لەو بارەیەوە بڵاودەکاتەوە.
هەروەها لەبارەی هۆکاری ڕەگەز گۆڕینەکەیەوە دەڵێت: من سەردانی سێ پزیشکی خاوەن بڕوانامەی بەرز و سێ پسپۆڕی دیکەی بوارەکەم کرد، هەرچی پشکنینی پێویست هەیە کردم، پێیان وتم کە سیستمی هۆڕمۆنی جەستەم ناڕێکە و دەبێت ڕێکبخرێتەوە، ئەگەر وام نەکردایە ئەگەری مردنم 50% بوو. من کاتێک ئەو بڕیارەم دا، بڕیاری ژیانم هەڵبژارد بەرانبەر بە مەرگ. بڕیاری ئەوەم دا بۆ منداڵەکانم بمێنمەوە و گەورەیان بکەم، نەوەک بمرم. هەروەها دەشلێت =KTML_Italic=من تەنها ناسنامەم لە ناو کۆمەڵگەدا ڕاست کردۆتەوە و هەوڵمداوە ببمە ئەو ژنەی کە لە جەوهەر و زگماک و سرووشتی خەلقبوونمدا هەبووە.=KTML_End=
دەشڵێت، ڕاستی ئەوەیە کە ژمارەیەکی زۆر لە ئینسان هەن کە ئاوا ناسنامەی زاتی خۆیان و ڕەگەزی بایۆلۆژییان یەک نین (هاووێنە نییە) و ڕۆژانە لە ئازار و موعاناتێکی گەورەدان و لە ترسی ڕق و سەرکۆنەی کۆمەڵگە، بڕیاری ئەوە دەدەن کە بە ئازارەوە بژین. =KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:right;=KTML_Quote_Icon=🖈=KTML_Quote_Content==KTML_Red=د. لانە خۆی بەم شێوەیە پێناسە دەکات (مرۆڤم، ژنم، کوردم، پزیشکم) =KTML_End==KTML_Quote_End=
جێی باسە د. لانە پێش ڕەگەز گۆڕینی ژیانی هاوسەرێتی لەگەڵ (د. شنە خالید) پێکهێنابوو، بۆ ماوەی زیاتر لە 12 ساڵ هاوسەری یەکتر بوون، د. لانە خاوەنی دوو کوڕ و کچێکە. لانە کرمانج سەبارەت بە هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ د. شنە دەڵێت: ڕەنگە زۆر کەس ئەو پرسیارە بکات و بڵێت، ئەم کەسە کە شوناسی (ژن)ی هەبووە چۆن ژیانی هاوسەرێتی پێک هێناوە و منداڵی درووستکردووه، تاکە وەڵام کە بۆ ئەم پرسیارە هەبێت، و پێویستە بدرێتەوە ئەوەیە کە، هیچ کەسێک نازانێت نائارامی و ڕەگەزی ناسنامە و شوناسی ڕەگەزی چۆن و کەی گەشە دەکات، ئەم گەشە کردنە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر و لە ناوچە جوگرافیاییەک بۆ ناوچەیەکی تر دەگۆڕێت. هەروەها دەشڵێت: کەس نازانێت سەردەمانێک چ هەستێکی خۆشەویستی و بەختەوەری لە نێوان من و شنە خالید هەبووە، بەڵام لەو سەردەمەدا کە لە نێو کۆمەڵگەیەکی پاشکەوتوودا دەژیام و هیچ زانیارییەکی زانستیم سەبارەت بەم بابەتە نەبوو، تا ڕێگە نیشاندەرم بێت لەوەی کە هاوسەرگیری بکەم یاخود نە. باس لەوە دەکات کە بۆ یەکەم جار لە تەمەنی 13 ساڵی یەکەم حاڵەت تێیدا دەرکەوت، هەروەها لە تەمەنی 17 ساڵیدا ئەم حاڵەتانە دووبارە دەرکەوتنەوە، لە تەمەنی 22 ساڵی کە ژیانی هاوسەرێتی پێکهێنابوو دووبارە بوونەتەوە، ئەوەش ڕوون دەکاتەوە کە لە هەر سێ قۆناغی تەمەنیدا کە حاڵەتەکان دەرکەوتوون نەیزانیوە کە ئەم حاڵەتانە چین و هۆکارەکانی چین.
لانە کرمانج، لە ساڵی 2017 سەردانی پزیشکی پسپۆڕی هۆرمۆنەکانی کردووە بۆ دەستنیشانکردنی حاڵەتەکەی، پاش چەند سالێک لە دەستنیشانکردن و بەکارهێنانی دەرمانی پێویست و ڕاهێنانی لەسەر شوناسی (ژنبوون)، لە ساڵی 2023 بۆ یەکەمجار هەواڵی ڕەگەز گۆڕینی خۆی بڵاوکردەوە. شایەنی باسە پاش گۆڕینی ڕەگەز و بڵاوکردنەوەی شوناسی ڕاستەقینەی خۆی لەلایەن چەندین فیلمسازەوە داوای لێدەکرێت کە ژیانی بکرێت بە فیلم. [1] [2]