بزووتنەوەی فەرهەنگیی کورد لە سەدەی بیستەمدا؛ بەشی 01
چیا عەزیزی
پێویستە تێبینی بکەین کە تەواوی ئەم ڕۆژنامانە و گۆڤارانە بە شێوەزاری کوردیی ناوەڕاست (سۆرانی) بڵاو دەبوونەوە. ئاسۆی ئەدەبی کوردی لەژێر ڕۆشناییی پەیوەندی لەگەڵ ئەدەبی وڵاتانی ڕۆژاوا و عەرەبیدا زیاتر پەرەی پێ درا. سەرەتا ڕۆشنبیران و نووسەرانی کورد، ژمارەیەکی زۆر بەرهەمی زانستی و ئەدەبی و سەفەرنامەکانیان لە زمانگەلی عەرەبی و ئینگلیزییەوە بە کوردی وەڕدەگێڕا. بابەتگەلێک کە تایبەت بە کورد و کوردستان لە نووسراوەکانی گەشتیارانی ئینگلیزی و ئەورووپی و گۆڤارگەلی عەرەبیدا بڵاودەبوونەوە، ئەوان بە کوردی وەریاندەگێڕا و هەندێک لە توێژەرانیش کاتی خۆیان بۆ بڵاوکردنەوەی ڕێزمانی زمانی فەرهەنگ و فۆلکلۆری کورد بەسەر دەبرد (1) و مەیلێکی زۆریان بە مێژوو، جوگرافیا، ئەدەبیات و هۆنراوەی کوردی نیشان دا. دیارە کە ڕیزکردنی ناوی سەدان نووسەری کورد لە دەرەوەی بازنەی ئەم وتارەدایە.
هەرچەندە وەبیر دەهێنرێتەوە کە چاپەمەنی و بڵاوکەرەوەکان تا ساڵی 1958 وتاری ئەدەبی، مێژوویی، هۆنراوە و چیرۆکیان پێشکەش بە خوێنەرانی خۆیان دەکرد بەڵام هۆشیارانە باسیان لە پرسەکانی ڕۆژ دەکرد و بابەتگەلی نەتەوەیی و ناسیۆناڵیستی تەنیا لە شێوەی هۆنراوە و ئەفسانەگەلی ڕابردوودا پێشکەش دەکران؛ بەڵام لە دوای مانگی ئابی 1958 کە کورد لە ئازادیی قسەکردن بەهرەمەند بوو، دەستبەجێ داوای ناسیۆنالیزمی کرد و لە دوای کودەتاکەی تەمموزی 1959، نووسەرانی کورد بە هۆنراوە و نووسراوە ئاهەنگی سەرکەوتنی کۆماری دێموکراتی کورد و عەرەبییان گێڕا و ئەم ئۆستوورەی برایەتیی کورد و عەرەبە هەمووکات وەک بناغەی ئێراق ناسێنرا بوو و یەکەی پەروەردە و ڕاهێنانی زانستی بە مەبەستی دامەزراندنی قوتابخانە و زانکۆی کوردی، دامەزرا و هاوکات لێژنەیەکی شەش کەسی ڕاسپێردرا بۆ ئامادەکردنی پەرتووکی تایبەت بە مێژوو، جوگرافیا و وێژەی کورد بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی و دوای ئەوە، زمانی کوردی لە مەنهەجی وانەی بەشی عەرەب زمانی ئێراقدا جێی گرت و کەمێک لە داواکارییەکانی کوردەکان لە بوارەکانی فەرهەنگی و ئیداریدا هاتەدی بەڵام لە سەرەتای ساڵی 1961 دۆخەکە گۆڕا.
$بزووتنەوەی فەرهەنگیی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیادا$
بزووتنەوەی فەرهەنگیی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا دۆخێکی خەفەتباری هەبووە؛ چونکە سیاسەتی نەگۆڕی تورک لە ڕێگەی بە تورک زانینی کورد (لە تورکیادا کورد بە تورکی شاخستانی ناودەبرێت) دەکرێت بە یەکێک لە دەرئەنجامگەلی سەرکوتکردنی کورد لەژێر ئەم هەژارییە فەرهەنگییە بزانرێت. سەرەڕای ئەمەش بەهۆی بێ هەواڵی و نەزانینی کاربەدەستانی تورک، فەرهەنگی کورد لە گەشەسەندن و بڵاوبوونەوە نەوەستا. پەرتووکی کوردی بە نهێنی دەفرۆشرا و بە گوێرەی ڕۆژنامەی تورکیی یانی ئەستەنبوڵ لە #06-11-1960# پەرتووکی کوردی کە لە باشووری کوردستان و ئێراق چاپ دەکرا و بە نهێنی دەهاتنە ناو باکووری کوردستان و تورکیا و لە تەنیشتی مزگەوتەکانەوە دەفرۆشران.
لە مانگی ئەیلولی ساڵی 1995دا نوێنەرانی کورد کە پشتیووانیی ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆشنبیرانیان هەبوو، داوایان لە حکومەتی تورکیا کرد کە ڕۆژنامە بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو بکاتەوە؛ بەڵام داواکەیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە ڕەت کرایەوە. دوای مانگێک، سەرەڕای قەدەغەکردن، بژاردەیەک لە هۆنراوەی کوردی لە #ئامەد# چاپ و بڵاوکرایەوە و دەستبەجێ بڵاوکەرەوەکەی دادگایی کرا. دوانزە پارێزەر بۆ پارێزگاری لە بڵاوکەرەوەکە خۆویستانە ئامادەییی خۆیان ڕاگەیاند کرد و دۆسیەکە لەوێ کۆتایی هات. بۆیە لە کۆتاییدا دەتوانین پێشبینیی پرسە سیاسییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بکەین.
$بزووتنەوەی فەرهەنگیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا$
دەبێت دان بەوەدا بنرێت کە پێگەی فەرهەنگی و چاپەمەنیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیشدا زۆر گەشاوە نەبووە؛ چونکە حکوومەتەکان، هەمووکات سیاسەتی یەکسانکردنی کورد و فارسیان پەیڕەو کردووە. سەرەڕای ئەوەش، دەسەڵاتدارانی ئێران بە پشتبەستن بە مەرجەکانی سەردەم لە (6ی گوڵانی 1959) مۆڵەتی چاپکردنی ڕۆژنامەیەکی ئەدەبی و زانیارییان بە ناوی کوردستان لە تاران دەرکرد و هەر کە یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەکە بڵاوبووەوە، ڕۆژنامەکە بە وەرگێڕانی بابەتگەلی بڵاو بووەوە بە فارسی دەستی پێ کرد. ڕۆژنامەی کوردستان بە شێوەزاری خۆجێییی #سنە#یی و بە ئەلفوبێی فارسی دەردەچوو و تیراژی تا ڕادەیەک سنووردار بوو و لە ناوچە کوردستانییەکاندا نەدەفرۆشرا. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا جگە لە کورسییەکی خوێندنەوەی کوردی لە زانکۆی تاران (2) هەتاکوو دامەزراندنی بەشی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان لە سنە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، هیچ قوتابخانەیەکی سەرەتایی و ناوەندی بە زمانی کوردی نەبووە و هەر بەم هۆیەشەوە چالاکییە فەرهەنگی و ئەدەبییەکان لەنێو کورددا زۆر بڵاو نەبوون و تەنیا لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە #مەهاباد#دا لە ساڵی 1946دا چالاکییە فەرهەنگی و ئەدەبییەکان لە زمانی کوردیدا گەشەیەکی بەرچاویان کرد. لە ماوەی یازدە ساڵ تەمەنی کۆماری کوردستاندا زیاتر لە سەد ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان و هەروەها گۆڤارێک بە ناوی کوردستان و گۆڤارێکی تایبەت بە منداڵان بە ناوی گڕوگاڵی منداڵان و گۆڤارێکی دیکەش بە ناوی هەڵاڵە چاپ و بڵاو دەکرایەوە. هۆنراوە و چیرۆکی کوردی گەشەی سەند و شاعیرانی وەک هەژار، هێمن، حەقیقی، خاڵەمین، سەید کامیل، عەتری گڵۆڵانی، هێدی و نووسەرانی وەک عەبدولڕەحمان زەبیحی و حەسەن قزڵجی لە ڕۆژنامەکانی کۆماری کوردستاندا بابەتیان بڵاو کردووەتەوە. لە بواری مێژووییشدا لەو کاتەدا دەتوانین لە پەرتووکی (مێژووی کورد و کوردستان) لە نووسینی شێخ محەمەد ئایەتوڵڵا مەردۆخ کوردستانی ناو ببەین (3-4).[1]
$سەرچاوەکان:$
1. Geew Mukriani.Dictionaric arabe_ kurde de 15000 mots.
2. cahier N I.Note sur lalphet Kurdc.
3. le problème kurde -joyce blau.
4. CF.R.P.Thomas Bios. Op cit PP212_213. CF egalemnt C.J.R.A.C.S. 1954.