ناونیشانی بابەت: سەرۆکی بەشی شوێنەواری زانکۆی سەڵاحەدین زانیاری لەسەر پەیکەری ئافرەتە نیاندەرتاڵەکە بۆ (باسکورد) دەخاتە روو
سەرۆکی بەشی شوێنەوار لە #زانکۆی سەڵاحەدین# ئاماژە بەوە دەکات، کە دۆزینەوەی ئێسکی ئافرەتێکی نیاندەرتاڵ لە #ئەشکەوتی شانەدەر#ی کوردستان دەرخەری دروست بوون و سەرهەڵدانی یەکەم لانکەی مرۆڤایەتی و ژیان لە کوردستان دەردەخات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5/5/2024، د. عەزیز زێباری، سەرۆکی بەشی شوێنەوار لە زانکۆی سەڵاحەدین بە (باسکورد)ی ڕاگەیاند: دۆزینەوەی ئه و پەیکەرەئێسکەی مرۆڤی نیاندەرتاڵ لە کوردستان و ئەشکەوتی شانەدەر زۆر گرنگە، کارەکە زۆر گرنگ بوو، به شێوەیەکی زانستی کرا، ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە کوردستان لانکەی شارستانییەته و لە کوردستانەوە شارستانییەت چووە بۆ شوێنەکانی دیکە، دۆزینەوەی ئەم پەیکەرە زۆر بەڵگەی به ڕووی کوردستان خستە ڕوو، دۆزینەوەی ژیانی نیانەدرتاڵ لە کوردستان لە ساڵی 1950 دەستی پێکرد، لەوێ لە شانەدەر هەڵکۆڵین دەستی پێکرد تا ساڵی 1961 کاری تێدا کراوە و دواتر وەستا تا ساڵی 2014 کە تیمێک هاتن کاریان له و ئەشکەوتە کرد و بەڵگەی باشیان دۆزییەوە.
لەبارەی شێوەی ئه و ئافرەتە و یەکانگیربوونی لەگەڵ راستی، گوتی: بەپێی تەکنەلۆژیای سەردەم، کە ئه و تیمە هەیانه، شێوەی ئه و ئافرتەی دروست کراوە شێوەی لە ڕاستی زۆر نزیکە، ئه و ئافرەتە لەناو خێزانێک بووە له ئەشکەوت ژیاون، جاروبار ئەشکەوتیان جێهێشتووە بۆ دۆزینەوەی خواردن و پێداویستی، بەڵام ئەشکەوتەکەیان وەک ماڵ بەکار هێناوە.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا بەپێی لێکۆڵینەوەکان دۆزینەوەی ئەم ئافرەتە کۆنترین بەڵگەی مێژووییە چونکە بەڵگەی دیکە هەبووە، کە مێژووەکەی 60 هەزار ساڵ بووە، بەڵام ئەم ئافرەتە زۆر کۆنە مێژووەکەی و ئەم خانەوادەیە لە کوردستان ژیاون لەناو ئەشکەوت بوون ئەوەی تائێستا دۆزراوەتەوە 10 کەس بوون لە یەک خێزان بوون لە ئەشکەوتەکە، بەڵام جارێ نازانرێت کە نەریت و ژین و ژنخوازی و کولتووریان چۆن بووە، ئەم ئافرەتە بەپێی لێکۆڵینەوە نزیکەی 40 بۆ 45 ساڵ بووە به شێوەی گشتی نیاندەرتاڵ تەمەنیان نزیکەی وەک ئێمە بووە نیاندەرتاڵ لە بنەڕەتدا لە دۆڵێکی ئەڵمانیا ژیاون لەبەر ئەوەی مرۆڤ یەکەم شوێنی لەوێ دۆزرایەوە به ناوی دۆڵەکەوە ناویان نا نیاندەرتاڵ.
لەبارەی شێوەی ئه و ئافرەتە کە جیاوازە لەگەڵ خێزانەکەی لە ئەڵمانیا، گوتی: شێوەی وەک ئەوانی دیکەی خێزانەکەیەتی لە ئەڵمانیا، بەڵام ئەوەی گرنگە شوێنێکی دیکەی کوردستان هەیە بەڵگەی زۆر گەورەی تێدایە شوێنی دیکەمان هەیە شتی زۆر باشی تێدایە.
لەبارەی ناوی ئه و ئافرەتە یان ناوی مرۆڤی نیاندەرتاڵ کە بەڵگەیەک هەبێت ئەم مرۆڤانە ناویان هەبووە، ئەوەی خستەروو: هیچ بەڵگەیەک لەبەر دەست نییە ناویان چی بووە و بەس ئەوەی هەیە ناوبەکار هاتووە و زمانی خۆیان هەبووە، بەڵام ئێمە نازانین بەڵگەمان نییە کە بتوانین تەواوی وردەکاریان بزانین.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!