لە یارەوە:
لە شۆخ و شەنگی پارەوە
لە ڕازی... پڕ نیهانییا
لە تەک شنەی بەیانییا
پەیام لە یاری جوانەوە
گەیشتە لام
***
بەرامەکەی
گوڵاوی باخی نامەکەی
کە ئاوی زیندەگانییە
شەرابی کامەرانییە
گوڵی هیوای ژیانەوە
گوڵی هیوام
***
چ نامەیێ؟
چ پەنجەیێ، چ خامەیێ؟
ئەوەندە دڵ ئەکاتەوە؟
خەفەت لە بیر ئەباتەوە،
ئەخاتە ناخی گیانەوە
تەزووی بەتام؟[1]
هۆنەر: #ئەحمەد هەردی#
پەرتووکی: دیوانی #ڕازی تەنیایی#
وتنی: #مەرزییە فەریقی#
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=572014&document=0001.MP4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی گۆرانی لە یارەوە بە دەنگی مەرزییە فەریقی=KTML_Link_External_End=