کوردستان کێ بوو دوعای لێ کردی
کوردستان کێ بوو وەهای لێ کردی
کوردستان کێ بوو بەم دەردەی بردی
کوردستان بۆچ وا بەش بەش و وردی
دەک دەستڕێژا بێ ئەو دەستە پیسە
واژۆی دابەش بوون تۆی خستە کیسە
کوردە خۆ ئەڵێن تۆ ئێجگار مەردی
کوردە لام وابوو تۆ زۆر نەبەردی
کوردە بۆ بەرچنگ دوژمن وەک بەردی
کوردە بۆ لە ئاست وڵاتا سەردی
ئەمە بوو باسی ناو و نیشانت
سەربەرزی مێژوو جۆش فەرمانت
گەلان هەموویان ئازا و سەربەستن
گەلان لە سایەی ئیستقلال مەستن
گەلان هەرکامە ئاڵایەک بەدەستن
گەلان ئافریقاش وا وەکوو پەستن
هەر تۆی کوردەگیان بەشبەشکراوی
لەم چەن وڵاتە تۆ بەشخوراوی
پێت بڵێم چی بوو باعیس ئەم دەردە
پێت بڵێم بۆچ وا دوژمن بە گەردە
پێت بڵێم بۆچ کورد هەناسەسەردە
پێت بڵێم لەناو ئەو تاکە فەردە
چەن کەس خۆفرۆش بەناوی ئایین
تۆی کردە چێو دەم چەن سەگی بێ دین[1]
هۆنەر: #جەلال مەلەکشا#
خوێندنەوەی: #شوکروڵای بابان#
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=572925&document=0001.mp4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی کوردستان کێ بوو دوعای لێ کردی؟ بە دەنگی شوکروڵای بابان=KTML_Link_External_End=