ناو: هالە
نازناو: هالە گۆرانی
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-03-1970#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #حەلەب#ی سووریا
$ژیاننامە$
(ﮪالە گۆرانی) ژنە بەناوبانگەکەی عەشیرەتی گۆران و بێژەرە بەتواناکەی کەناڵی CNNی ئەمریکی.
کاتێک تەماشاى کەناڵى CNNى ئەمریکى دەکەیت، کچێکى شۆخ و شەنگى چاوکاڵى ڕەنگ سپى سەرنجت ڕادەکێشێت. ئەم کچە بێژەرە چەندێک دیمەنى شیرینى سەرنجڕاکێشە، دوو هێندە توانا و لێهاتوویى لە پێشکەشکردنى هەواڵ و بەرنامە و شێوازى خوێندەوەدا سەرنجت ڕادەکێشێت، ئەو میدیاکارە چاوکاڵە هالە گورانىییە، کە یەکێکە لە ڕۆژنامەنووسە دیار و بەتواناکانى میدیاى ئەمریکى و لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ (عەشیرەتی گۆران)ی نەتەوەی کورد، هەر بەو هۆیەشەوە نازناوی (گۆرانی) وەرگرتووە.
هالە گۆرانى لە 01-03-1970ى زاینى لەدایک و باوکێکى سوورى لە سیاتلى واشنتۆن لەدایکبووە، دایک و باوکى پێشتر دانیشتووى شارى حەلەبى سووریابوونە، بەڵام دواتر دەچنە جەزائیر و لەوێ دەمێننەوە، پاشان کۆچ دەکەن بۆ فەرەنسا و ماوەیەک لە شارى پاریس نیشتەجێ دەبن، پاش ئەوە کۆچ دەکەن بۆ ئەمریکا لەوێ لە واشنتۆن نیشتەجێ دەبن، هالە لە زانکۆى جۆرج میسون لە (واشنتۆن دى سى) بڕوانامەى بەکالۆریۆس لە ئابورى بەدەست دەهێنێت، هەروەها لە ساڵى 1995دا پەیمانگاى توێژینەوەى سیاسى لە پاریس تەواو دەکات.
یەکەم دەرکەوتنى لە تەلەڤزیۆن لە تەمەنى بیست و چوار ساڵیدا بووە، ئەویش پێشکەشکردنى بەرنامەیەک بووە لە کەناڵێکى فەڕەنسى، لە چاوپێکەوتنێکیدا (ﮪالە) دەڵێت: عاشقى مۆسیقایە و پێشتریش لە چوارچێوەى تیپێکى مۆسیقیدا گۆرانى وتووە، زۆربەى کاتیش لە ستۆدیۆ پێش پەخشى ڕاستەوخۆى بەرنامەکانى یان پێشکەشکردنى هەواڵەکان گۆرانى دەڵێت. هەروەها باس لەوەشدەکات کە زۆر حەز بە خواردنى عەرەبى دەکات و خۆشترین شار و وڵاتى عەرەبی بەلایەوە بریتین لە میسر و عەمان و بەیرووت و حەلەب.
$ کارکردنى:$
سەرەتاى کارەکانی (ﮪالە) پێش ئەوەى بچێتە CNN، وەکوو ڕۆژنامەنووس کاریکردووە لە ڕۆژنامەى لاڤوا دى نۆردى فەرەنسى و ئاژانسى فرانس پرێس. دواتر و لە ساڵى 1998چووەتە کەناڵى CNNى ئەمریکى و لە نووسینگەى لەندەن کارى کردووە.
لە ساڵى 2006 ڕووماڵى ڕووداوەکانى شەڕى نێوان حزبوڵاى لوبنان و ئیسرائیلى کردووە کە ئەوکات لە نووسینگەى لوبنانى کەناڵەکە بووە. هەروەها ژمارەیەک ڕاپۆرتى گرنگ و بەبایەخى لە سووریا و لوبنان و سعودیە و ئێراق و میسر بۆ کەناڵەکەى ئامادەکردووە.
لە ساڵى2002 و 2007یش سەرپەرشتى ڕووماڵى هەڵمەتى هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى فەرەنساى کردووە.
(هالە) ڕۆڵێکى گرنگى هەبووە لە کەناڵى CNN ى ئەمریکى لە ئاشناکردن و گەیاندنى گرفتەکانى وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە کۆمەڵگەى ئەمریکى و لەو چوارچێوەیەشدا دەیان بەرنامەى تایبەت و ڕاپۆرت و ڕووماڵى لە وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بۆ کەناڵەکەى ئامادەکردووە.
ئەم میدیاکارە بەئەزموونە، بێژەرى هەواڵ و پێشکەکارى چەند بەرنامەیەکە لە کەناڵى (CNN)ى ئەمریکى. لە ئێستادا لە نووسینگەى سەرەکى کەناڵەکە لە شارى ئەتلانتا لە ویلایەتى جۆرجیا کاردەکات، پێشتریش لە نووسینگەى کەناڵەکە لە لەندەن لەگەڵ جیم کلانسى پێشکەشکارى بەرنامەى ) Your World)بووە. هەر لەو ماوەیەدا چەند بەرنامەیەکى ترى گرنگى پێشکەشکردووە لە بوارەکانى سیاسى و ئابورى و وەرزشى و بازرگانى و چاوپێکەوتنى جۆراوجۆر.
لە بەرانبەر کار و ماندووبوونەکانیشى خەڵاتى حۆریى ئاڵتونى پێ بەخشراوە، ئەمە جگە لە پێدانى خەڵاتى ڕێزلێنان لەلایەن چەند دامەزراوەیەکى تر و کەناڵەکەى خۆى کە CNNى ئەمریکییە.
(هالە گۆرانى) دەتوانێت بە زمانەکانى ئنگلیزى و فەڕەنسى و عەرەبى بدوێت و بنووسێت.
سەرچاوە:
- شەرقولئەوسەت
- ئەلریاز
- =KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/halagoraniCNN=KTML_Link_Facebook_Between=لاپەڕەی فەرمیی میدیاکار هالە گۆرانی=KTML_Link_Facebook_End=
پێشتر ئەم بابەتەم لە ڕۆژنامەی (ژیانەوە) بڵاوکردووەتەوە.
[1]