پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئەی ئەقڵ کێ بینیتی؟
09-07-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
شێتە و ژیرە
09-07-2024
سەریاس ئەحمەد
وێنە و پێناس
قوتابییانی ئامادەیی زانست لە شارۆچکەی خەبات ساڵی 1986
08-07-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قوتابیانی پۆلی شەشەم لە ئامادەیی موسەلا، کەرکووک ساڵی 1992
08-07-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی حەوتەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی شەشەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی پێنجەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی چوارەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی سێیەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
وێنەی شیعری لە (دڵارام)ی (ئاری یاران)دا
08-07-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 521,743
وێنە 105,557
پەرتووک PDF 19,658
فایلی پەیوەندیدار 98,449
ڤیدیۆ 1,419
ژیاننامە
شوکور مستەفا
ژیاننامە
ماهشەرەفخانم - مەستوورە ئەر...
ژیاننامە
ئەحمەدی خانی
شوێنەکان
دیانا
شەهیدان
مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی
مێژووی ئەلفبێی کوردی لە ئەرمەنستانی سۆڤییەت (1921-1991) 01
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مێژووی ئەلفبێی کوردی لە ئەرمەنستانی سۆڤییەت (1921-1991) 01

مێژووی ئەلفبێی کوردی لە ئەرمەنستانی سۆڤییەت (1921-1991) 01
مێژووی ئەلفبێی کوردی لە ئەرمەنستانی سۆڤییەت (1921-1991) 01
تێنگیز سیابەندی

$پێشەکی$
وەک دەزانرێت، زمانی کوردی زمانێکە لە لقی زمانی ئێرانی باکووری ڕۆژاوای بنەماڵەی زمانی هیندۆ-ئەورووپی. لێرەدا پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە زۆر نەتەوەی تر کە لەگەڵ کورد ژیاون لە مێژوودا ون بوون یان لەنێو گەلانی تردا تواونەتەوە. زۆرێک لە گەلانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا وەک (یۆنانی، ڕۆمی، عەرەب، تورکی سەلجوقی و مەغۆل و هتد...) هەمیشە لە مێژوودا هەوڵی لەنێوبردنی زمانی کوردییان داوە، بەڵام شکستیان هێناوە. لە هەمان کاتدا کوردانی بێ دەوڵەت لەهەمبەر ستەم و زۆرداریی سەردەمەکاندا وەستانەوە و بەم شێوەیەش نەک هەر خاوەندارێتییان لە بوونی خۆیان کرد، بەڵکوو خاوەندارێتییان لە زمانەکەشیان کرد. کورد بە درێژاییی مێژوو چەندین ئەلفبێی جیاوازی درووستکردووە و بەکاری هێناوە. پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە ئەم ئەلفبێیانە لە تەواوی مێژووی کورددا ڕۆڵێکی نەرێنییان بینیوە و ئەم ڕۆڵە نەرێنییەش بەردەوامە. ئەلفبێی جیاواز کوردیان سنووردار کردووە و لە یەکتریان جیا کردووەتەوە و ڕێگە نادەن نەتەوەی کورد تەنیا یەک ئەلفبێ بەکار بهێنێت. ئەو ئەلفبێیانەی کە کورد تا ئێستا بەکاریان هێناوە، بریتین لە:
ئەلفبێی کوردانی ئێزدی: پەرتووکی ئایینی پیرۆزی ئێزدییەکان، مسحەفا ڕەش و جلوە، بەم ئەلفبێیە نووسراوە. بەڵام ئەم ئەلفبێیە زۆر بەکار نەهاتووە و هیچ بەرهەمێک بەم ئەلفبێیە نەگەیشتووەتە دەستمان.
ئەلفبێی کوردیی عەرەبی: کوردانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان چەندین سەدە ئەلفبێی ئارامییان (بە پیتی عەرەبی) بەکار هێناوە و تا ئێستاش بەکاری دەهێنن. زۆر بەرهەمی بەنرخ بەو ئەلفبێیە نووسراون کە بوون بە سەروەت و سامانی کولتووری کوردی.
ئەلفبێی کوردیی ئەرمەنی.
ئەلفبێی کوردیی لاتینی.
ئەلفبێی کیریلیی کوردی.

جگە لەم ئەلفبێیانە، لە هەرێمی زێوێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، جۆرێک لە نووسین لەسەر سینییەکی زیوین دۆزرایەوە. بە بڕوای توێژەران، ئەم شێوە نووسینە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی هەشتەمی پێش زایین و هیی مادەکانە. جگە لەم بەڵگەیە، کەس لە هیچ شوێنێکی دیکەدا تووشی هەمان جۆری نووسین نەبووە.
ئامانجمان ئەوە نییە یەک بە یەک باسی ئەو ئەلفبێیانە بکەین، بەڵکوو لەم وتارەدا سەرنجمان لەسەر ئەو ئەلفبێیانە دەبێت کە لە ئەرمەنستانی سۆڤییەت (1921-1991) پێک هاتن. چونکە زۆرێک لە کوردەکان ئاگاداری ئەم بابەتە نین کە سێ ئەلفبێی دیکەی کوردیش هەبوون (بە پیتی ئەرمەنی، لاتینی و ڕووسی) کە کوردەکانی سۆڤییەت بەکاریان دەهێنا. ئێمە یەک بە یەک باسی ئافڕاندن و پەرەپێدانی ئەو ئەلفبێیانە دەکەین.

$دوو گلەیی لەسەر کوردی بە پیتی ئەرمەنی$
پەیوەندیی مێژووییی ئەرمەنەکان و کوردەکان زۆر کۆنە. ئەم دوو نەتەوە کۆنە زۆر لەمێژە دراوسێی یەک بوون. تەنانەت دوای چەندین سەدە کارەسات، دۆستایەتییان بەردەوام بووە و زمانە دەوڵەمەندەکەیان شاهیدی ئەمەیە. بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لەبارەی مێژوو، کولتوور و زمان و ...هتدی کوردان لێکۆڵینەوە بکەن، دەتوانن لە بەرهەمی نووسەرانی ئەرمەنی وەک سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو کەڵک وەربگرن، بە تایبەت بەرهەمی مێژوونووسانی ئەرمەنیی سەدەی ناوەڕاست. ئەوانەی کە بە بەرهەمەکانی خۆیان نموونەی زمان، زاراوە و ئەدەبی کوردییان لە بەرهەمەکانیاندا بە ئەلفبێی ئەرمەنی پاراست. یەکێک لەو نموونە کۆنانە لە دەستنووسی ژمارە 7117ی ماتێناداراندا دەبینین. دۆستێکی گەلی کورد، زمانناس ﮪ. ئاچاریان دەڵێت کە ئەوە لە سەدەی 10-11دا نووسراوە. پێویستە بوترێت کە کۆمەڵێک نموونەی کۆن و دەوڵەمەند لە زاراوەکانی گەلی کورد بە پیتی ئەرمەنی نووسراون. هەروەها ئەم بەرهەمە بەناوبانگانەی خوارەوە بە کوردیی تیپی ئەرمەنی نووسراون: (هەمێ مووسێ، لەیل و مەجرووم و گۆرانیی مەلە مووسی سەیران. لەنێویاندا قاندیلی سیاپووش و هەئۆزبەک، جانبالی، حازم ئاغا، میرزا ئاغا، تەلی عەیشا، سیابەند و خەجێزەرێ، مەمێ و زینێ، دەڤرێشێ ئەڤدیێ ئێزدی و حەموودێ شانکێ) جێگای سەرنجن. شایانی ئەوەیە کە کارەکانی کۆمیتاس وەبیر بێنینەوە کە گۆرانییە فۆلکلۆرییە کوردییەکانیان تۆمار کردووە. لە ژمارەی پێنجەمی بەرهەڤۆکا ئەنۆگرافیکی ئەمینیاندا، بەرهەمی کۆمیتاس کە لە 13 شێوەزاری کوردی پێک هاتووە، وەک کولوک و گارۆ، مەم و زین، سێڤهاجی، و هەمێ مووسی و...، دانراوە. هەروەها ئەسڵەکانیان بە پیتی ئەرمەنی نووسراون. بە تایبەت وەرگێڕانی مزگینیا مەتتا، لووقا، مارقۆس و یووهەننا زۆر سەرنجڕاکێشن کە بە پیتی ئەرمەنی و بە زمانی کوردی لە ساڵی 1872 نووسراون. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەمە یەکەم وەرگێڕانی هەمە لایەنەیە لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا. بێگومان بەسەرهاتی کوردی بە پیتی ئەرمەنی لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا، خاوەن جێگەیەکی گرینگە.
دەبێت بە خۆشحاڵییەوە بڵێین سەدەی بیستەم دەستکەوتێکی نوێی بۆ گەلی کورد لەگەڵ خۆی هێنا. بەشێک لە کوردان لە ئەرمەنستان، دوور لە زێدی خۆیان، لە تەواوی مێژووی کورداندا ڕۆڵێکی گەورەیان گێڕا. کورد بە هاوکاری و پاڵپشتیی ئەرمەنستان، بوو بە خاوەنی ئەلفبێ. ئەوەش بووە هۆی پەرەسەندنی زمانی دایکی و هەروەها پاراستنی مێژوو، چیرۆک، زاراوە، گۆرانی، داستان و ئەدەب و هتد... دوای درووستبوونی پیتی کوردی، قوتابخانەی زۆر کرانەوە، پەرتووک چاپ کران و ڕۆژنامە بە زمانی دایکی چاپ و بڵاو کرانەوە.

ئافراندن و پەرەپێدانی ئەلفبێی کوردی لە ئەرمەنستانی سۆڤییەتدا بەسەر سێ قۆناغدا دابەش دەبێت:
ئەلفبێی شەمسی لازۆ (ﮪ. خازاریان)–1921
ئەلفبێی لاتینیی ئە. شەمۆ و ئی. مارۆگوولۆڤ–1929
ئەلفبێی کیریلیی ﮪ. جندی، ئە، ئەڤدال، و. نادری–1944

$ئەلفبێی شەمسی لازۆ (1921)$
ئەو ئێزدییانەی ئێستا لە ئەرمەنستان دەژین، نزیکەی سەدا سەدیان نەوەی ئێزدییەکانی سەرحەدن. بەهۆی ڕووداوەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەم، بەتایبەت بەهۆی شەڕی عوسمانی و ڕووسیا (1877-1878)، جەنگی جیهانیی یەکەم (1914-1918) و هەروەها بەهۆی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان (1915)، زۆرێک لە ئێزیدییەکانیش گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی زۆر لە ئێزدییەکان چوونە ئەرمەنستان. هەر بۆیە کوردی قەفقاز و کوردی سەرحەد لە یەکتر دەچن. کورمانج‌ زمانەکانی یەکێتیی سۆڤییەتی پێشووی ئەرمەنستان نەک هەر زاراوەی خۆیان لە لەنێوچوون پاراست، بەڵکوو زمانێکی پێشکەوتوو و ستانداردی کوردیشیان بەدەست هێنا.
دوای هەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا و لەگەڵ شۆڕشی ئۆکتۆبەر، دەرفەتی زۆر بۆ خۆبوون، بەتایبەتیی لە بواری ڕۆشنبیری و هونەردا، بۆ گەلان لە سەرتاسەری قەفقازدا هاتە ئاراوە. لەنێوان ساڵانی 1920-1937 بە تایبەتیی لە ئەرمەنستان، لەلایەن حکوومەتی بۆلشەڤیکان و بە هاوکاریی بەشێک لە زانایانی ئەرمەنی کە کوردییان زانیوە، لە قوتابخانە کوردییەکان لە بواری خوێندن و نووسیندا کاریان کردووە. لەم قۆناغەدا بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1921 قوتابخانەی سەرەتایی و زۆرێک لە ناوەندەکانی خوێندن و نووسین لەلایەن حکوومەتەوە کرانەوە. لەلایەن هاکۆب خازاریان (لازۆ)ی ئەرمەنەوە پەرتووکێکی دەرسی بە ناوی شەمس بە ئەلفبێی ئەرمەنی، بەڵام بە زمانی کوردی، ئامادە کرا. لازۆ لە پێشەکیی پەرتووکی شەمسدا باس لەوە دەکات کە ڕووبەڕووی چەندین سەختی بووەتەوە. بەر لە ئامادەکردن و چاپکردنی ئەم پەرتووکە، ماوەیەکی زۆر بیری لەوە دەکردەوە کە لەسەر بنەمای کام یەک لە زاراوە کوردییەکان، ئەلفبێی خۆی ئامادە بکات. لە پێشەکییەکەیدا درێژە بە قسەکانی دەدات و دەڵێت: بۆ ئێمە باشتر بوو کە زاراوەی کرمانجی هەڵبژێرین. دواتر ویستی ئەلفبێی کوردی لەسەر بنەمای پیتی لاتینی، عەرەبی و فینیقی درووست بکات، بەڵام بۆی دەردەکەوێت کە ئەوە دەتوانێت هەندێک کێشە درووست بکات و پیتی ئەرمەنیی بە بەسوود و باش زانی. بەم شێوەیە یەکەم ئەلفبێی کوردیی لەسەر بنەمای پیتە ئەرمەنییەکان ئامادە کرد. لە سەرەتای ساڵی 1922، لەسەر پێشنیاری لازۆ و نووسەر و دەنگبێژی بەناوبانگی کورد، ئەحمەد میرازی، حکوومەتی جۆرجیا قوتابخانەیەکی شەوانەی بۆ کرێکارانی کورد لە شاری تفلیسی پایتەخت کردەوە. لازۆ و هاوسەرەکەی (ئۆلگا خازاریان)، مامۆستای ئەو قوتابخانەیە بوون. ئەو قوتابخانەیە ڕۆڵێکی گەورەی لە مێژووی کوردەکانی یەکێتیی سۆڤییەتدا هەبووە. زۆرێک لە سەرکردە و سیاسەتمەدارانی کوردی سۆڤییەت لەو قوتابخانەیە دەستیان بە خوێندن کرد. لەنێو ئەو کەسانەی لەو قوتابخانەیە خوێندوویانە، دەتوانین ناوی زمانناس قەناتی کوردۆ و چەرکەز باکایێڤ، مێرخاسی یەکێتیی سۆڤییەت، سیاسەتمەدار سەمەند سیابەندۆڤ، یەکەم بەرپرسی ڕۆژنامەی ڕیا تەزە جەردۆی گێنجۆ و چەندین کەسی دیکە بهێنین.[1]

=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/default.aspx?lng=1&q=20240620202816575681=KTML_Link_External_Between=بەشی دووەمی ئەم وتارە لێرە بخوێننەوە=KTML_Link_External_End=
ئەم بابەتە 11 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 30-12-2023
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 30-12-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: زمانەوانی و ڕێزمان
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 20-06-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 24-06-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 24-06-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 11 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.198 KB 20-06-2024 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی شەشەم
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی مەشخەڵان لە بازیان ساڵی 1996
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی حەوتەم
پەرتووکخانە
ئەی ئەقڵ کێ بینیتی؟
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی پێنجەم
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
تیپی میللی سینا لە کەرکووک ساڵی هەشتاکانی سەدەی بیست
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی گەنجانی پردێ ساڵی 1998
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان فەرەج
ژیاننامە
ئێدوارد باودن
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
وێنە و پێناس
دوو وەرزشوانی گەنج لە کەرکووک ساڵی 1978
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
پەرتووکخانە
شێتە و ژیرە
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی هێرۆ لە کفری ساڵی 1998

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
شوکور مستەفا
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
شوکور مستەفا
ژیاننامە
ماهشەرەفخانم - مەستوورە ئەردەڵانی
01-01-2009
هاوڕێ باخەوان
ماهشەرەفخانم - مەستوورە ئەردەڵانی
ژیاننامە
ئەحمەدی خانی
14-05-2009
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەدی خانی
شوێنەکان
دیانا
05-08-2010
هاوڕێ باخەوان
دیانا
شەهیدان
مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی
21-08-2010
هاوڕێ باخەوان
مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئەی ئەقڵ کێ بینیتی؟
09-07-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
شێتە و ژیرە
09-07-2024
سەریاس ئەحمەد
وێنە و پێناس
قوتابییانی ئامادەیی زانست لە شارۆچکەی خەبات ساڵی 1986
08-07-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قوتابیانی پۆلی شەشەم لە ئامادەیی موسەلا، کەرکووک ساڵی 1992
08-07-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی حەوتەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی شەشەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی پێنجەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی چوارەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی سێیەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
وێنەی شیعری لە (دڵارام)ی (ئاری یاران)دا
08-07-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 521,743
وێنە 105,557
پەرتووک PDF 19,658
فایلی پەیوەندیدار 98,449
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی شەشەم
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی مەشخەڵان لە بازیان ساڵی 1996
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی حەوتەم
پەرتووکخانە
ئەی ئەقڵ کێ بینیتی؟
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی پێنجەم
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
تیپی میللی سینا لە کەرکووک ساڵی هەشتاکانی سەدەی بیست
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی گەنجانی پردێ ساڵی 1998
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان فەرەج
ژیاننامە
ئێدوارد باودن
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
وێنە و پێناس
دوو وەرزشوانی گەنج لە کەرکووک ساڵی 1978
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
پەرتووکخانە
شێتە و ژیرە
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی هێرۆ لە کفری ساڵی 1998
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیاننامە - جۆری کەس - زیندانی سیاسی ژیاننامە - جۆری کەس - پێشمەرگەی دێرین ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست ژیاننامە - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - سلێمانی ژیاننامە - نەتەوە - کورد ژیاننامە - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - باشووری کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.937 چرکە!