پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خەلیل غەمگین
02-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پایتەختی کوردستانی گەورە شاری ئامەد 2021
02-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئامەد ئەو شارەی مێژوویەکی گرینگی هەیە و گرینگی پێ نادرێت!
02-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئامەد سپۆر یانە کوردەکەی باکووری کوردستان بە گۆرانی کوردییەوە درێسی وەرزی نوێی یانەکەی نمایشکرد
02-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
تیمەکانی هۆشیارکردنەوەی خۆپارێزی لە مین لە ساڵی 2000
02-08-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
کفن
01-08-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
کوردی شەبەک لە پارێزگای موصل
01-08-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەکی کورد لە بری بانگ سروودی ئەی ڕەقیب بە گوێی منداڵە تازەبووەکەیدا دەخوێنێت
01-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گۆرانی ئای لە گوڵێ بە دەنگی محەمەد شێخۆ، ساڵی 1982
01-08-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
گۆرانی خاڵۆ بە دەنگی ناسری ڕەزازی، ساڵی 1976
01-08-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت
  528,259
وێنە
  106,932
پەرتووک PDF
  19,853
فایلی پەیوەندیدار
  100,230
ڤیدیۆ
  1,468
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
302,046
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,798
هەورامی 
65,797
عربي 
29,051
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,727
فارسی 
8,766
English 
7,231
Türkçe 
3,580
Deutsch 
1,471
Pусский 
1,124
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,242
پەرتووکخانە 
25,247
ژیاننامە 
24,457
کورتەباس 
17,172
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,536
پەند و ئیدیۆم 
12,481
شوێنەکان 
11,577
شەهیدان 
11,562
کۆمەڵکوژی 
10,884
هۆنراوە 
10,201
بەڵگەنامەکان 
8,319
وێنە و پێناس 
7,314
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,150
ناوی کوردی 
1,919
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,450
ڤیدیۆ 
1,370
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
816
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
725
شوێنەوار و کۆنینە 
633
فەرمانگەکان  
269
گیانلەبەرانی کوردستان 
243
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
182
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
79
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
311
PDF 
30,109
MP4 
2,378
IMG 
195,532
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
شەهیدان
ئەختەر ڕەشۆل
ژیاننامە
هۆشیار ئەمینی دەوسێنە
ژیاننامە
مەنسوور محەمەد نەژاد
کورتەباس
لە پەراوێزی 101ساڵەی پەیمان...
ژیاننامە
سەلاح گادانی
جەلادەت بەدرخان
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook4
Twitter0
Telegram4
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber2
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link3
نرخاندنی بابەت
5 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû11
English4
عربي2
فارسی1
Türkçe2
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جەلادەت بەدرخان

جەلادەت بەدرخان
جەلادەت عەلی بەدرخان یان میر جەلادەت لە #20-04-1893# لە ئەستەنبول لەدایکبووە. ناوبراو کوڕی سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیری بەناوبانگی کورد (ئەمین عەلی بەدرخان) ە کە ئەویش کوڕی (میر بەدرخان) ە. میر جەلادەت کە لەدایک دەبێت بنەماڵەیان بۆ ئەستەنبول دوورخراوە بوون. دایکی (سەنیحەخانم چەرگەز) بووە و باوکیشی (ئەمین عەلی) موفتی دادگای ئەستەنبول بووه. ناوبراو لەو ساتە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لەناو بزووتنەوەی کوردایەتی دا. هێژا میر جەلادەت سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەوان و زمان زانێکی گەورەی کورد بووە.
ناوبراو کوڕەگەورەی بنەماڵەی بەدرخانیان بوو. جەلادەت وەک پێشەنگی زمانی کوردی بە پیتی لاتینی ناسراوە و لەسەر زمانی کوردی خەبات و تێکۆشانێکی بەنرخی کردووە و دوور لە وڵات گۆڤاری (هاوار) و (ڕووناهی) دەرکردوو.
خەبات و تێکۆشانی ئەدەبی ئەم گەورەپیاوە بووە بە ڕێبازی هاوچەرخی زمانی کوردی. هێژا لە ژیانی سیاسیدا زۆر چالاکانە خەباتی نەتەویی دەکرد و ئەندام و دامەزرێنەری خۆییبوون بوو. دوای شەڕی بەدرخانییەکان لە دژی سوڵتان عەبدولحەمید هەموو خانەوادەکەیان بەرەو یەمەن دوورخرانەوە. دوای سەرکەوتنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی تورکیا بە سەرۆکایەتی مستەفا کەمال ئەتاتورک هەموو مافەکانی گەلی کورد قەدەغەکران و ئەمین عەلی بەدرخان لەگەڵ هەرسێ کوڕەکانی فەرمانی خنکاندنیان دەرچوو.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/80/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=جەلادەت بەدرخان=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/80/0006.JPG=KTML_Photo_End=
ئەمین و کوڕەکەی سوورەیا بەرەو میسر و کامەران و جەلادەت بەرەو ئەڵمانیا ڕۆیشتن. ئەوان لە ئەڵمانیا دەستیان کرد بەخوێندنی باڵا و جەلادەت لە یاسا دکتۆرای وەرگرت.
ناوبراو لە ساڵی 1930 گەڕایەوە شام و لەوێ دەستی کرد بە تێکوشانی نیشتمانی و لەناو بزووتنەوەی خۆییبوون ئەندامێکی چالاک بوو. هەروەها جەلادەت یەکێک لە هاوکار و بەشداربووەکانی سەرهەڵدانی ئاگری بووه. جەلادەت بێجگە لە زمانی کوردی ئەم زمانانەش زۆر بەباشی دەزانی وەک: ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئەڵمانی، تورکی، فارسی، عەرەبی، عیبری، یونانی.
بەرەی سێیەمی بنەماڵەی بەدرخانییەکان لە سەرەتای سەدەی بیستەم دا بە (جەلادەت، کامەران و ڕەوشەن بەدرخان) دەستی پێ کرد و بە مانەش کۆتایی پێ هات. بێگومان لە بەرەی سێیەم جەلادەت بەدرخان ڕۆڵی زۆر گرنگی بینیووە. چونکە عوسمانییەکان قەدەغەیان کردبوو کە بنەماڵەی بەدرخانییەکان بچنەوە کوردستان، ئەمین عەلی بۆ ئەوەی منداڵەکانی دانەبڕێن لە چاند و زمانی کوردی، لە کوردستان گۆرانیبێژ و چیرۆکبێژی دەهێنایە لای خۆیان. جەلادەت لەگەڵ خۆشک و براکانی لەژێر دەستی ئەماندا گەورەبوون، هەروەها بەدرخانی لە ئەستەنبول لەگەڵ بنەماڵە دوورخراوەکان وەک بنەماڵەی (شەمزینی و بابانی و جەمیل پاشا) پەیوەندیان هەبوو. عوسمانییەکان هەمیشە گومانیان لە بنەماڵەی بەدرخانییەکان بوو.
هەر لەبەر ئەم هویەش بوو کە لەکاروباری فەرمی دانەدەمەزرا و زوو بەزوو جێگایان پێ ئەگۆری. جەلادەت ژیانی منداڵی لەگەڵ باوکی لە دوورخراوەیی لە ئەستەنبول، ئەدرنە، کۆنیای ئاقا، ناهلووس و سەلانکێ بەسەر بردووە.
لە تەمەنی 18 ساڵیدا دەستی بە خۆێندن کردووە لە (مەدرەسەی حەربیه). لە ساڵەکانی جەنگی جیهانی یەکەم وەک مامۆستای پێگەیاندنی ئەفسەر کاری کردووە و لە بەرەی قەفقاز دژی ڕووسەکان شەری کردووە. دوایی لە ئەنجامی جەنگی جیهانی یەکەم ئیمپراتۆری عوسمانی تێکچوو و لەناو وڵاتپارێزانی کورد پڕۆسەیەکی ڕێکخستنی دەستی پێ کرد، جەلادەت لە ئەستەنبول دەستی کرد بەکاری سیاسی و بوو بە یەکێک لە چالاکەکانی (کۆمەڵەی ڕێکخستنی کۆمەڵگەی کورد) . ئەو لە دوای بەدەست هێنانی هەلێکی لەبار دەگەڕا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی.
دوای تەواو بوونی شەر وڵاتانی سەرکەوتوو وەک بریتانیا لە کوردستان کەوتە جموجووڵ. جەلادەت لە ساڵی 1919 لەگەڵ برای کامەران و ئەرکان جەمیل پاشا و فایق تۆفیقی بەرەو کوردستان ڕۆیشتن. چەند ئەفسەرێکی سیاسی بریتانیشیان لەگەڵ بوو وەک ماژۆر هۆێل. ئامانجیان ئامادەکاری پەیمانی سیڤەر بوو. کەمالیستەکان کە لە مەبەستی جەلادەت و هاوڕێکانی ئاگادار بوون چەکداری ناردەسەریان و مەجبور کران بگەرێنەوە. جەلادەت بەدرخان لە گەشتەکەیدا بەرەو شاری (مالاتیا) ڕۆیشت و بەناو کوردستان دا گەڕا ئاگاداری بارودۆخی هەرێمەکە بوو. هەروەها لەم گەشتەیدا زۆر وشە و مەتەڵ و چیرۆکی کوردی کۆکردەوە. لە ئەنجامی پەیمانی (سیڤەر) بە چاودێری نوێنەری کوردەکان (شەریف پاشا) بەشێک لە مافەکانی نەتەوی گەلی کورد دەستنیشان کران.
لە ساڵی 1922 هاوکات لەگەڵ هاتنی کەمالیستەکان بۆ سەر حوکم شاری ئەستەنبۆڵیان خستە ژێردەست و حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ هەموو سەرکردەکانی کورد دەرکرد بەردخانیش یەکێک بوو لەو سەرکردانە، هەر لەبەر ئەم هۆیەش جەلادەت و براکەی کامەران، سەفدەر تۆفیق و برازاکەی حەقیلە ساڵی 1923 بەرەو ئەڵمانیا کەوتنە ڕێ و لە ئەڵمانیا دەستیان کرد بە خوێندنی باڵا لە زانکۆ و هەروەها باوکی میر جەلادەت ئەمین عەلی لەگەڵ گشت ئەندامانی بنەماڵەکەی بەرەو میسر کۆچیان کرد.
لە ساڵی 1925 کە بزووتنەوەی شێخ سەعیدی پیران لە باکووری کردستان دەستی پێ کرد جەلادەت بۆ بەشداربوون لە شۆڕشی شێخ سەعید بەنهێنی بەرەو کوردستانی باکوور کەوتە ڕێ. بەڵام تا ناوبراو گەیشتە کوردستان شۆڕش هەرەسی هێنا بوو، جەلادەت بە هاوکاری کۆچەرەکانی کوردستان لە وڵات دووردەکەوێتەوە و جارێکی تر بەرەو ئەڵمانیا دەگەرێتەوه.هەر لەم بەینەدا برای بچووکی سەفدەر لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردووە و تۆفیقی برای بەرەو تورکیا دەگەڕێتەوەو لەژێر فشاری کەمالیستەکان پاش ئەوەی ناوی خۆی دەگۆڕێت بە (چنار) دەکەوێتە خزمەتکردن بە تورکەکان.
ڤەسیف چنار برازای میر بەدرخانی لەلایەن کەمال ئەتاتورکەوە وەک وەزیری پەروەردە دامەزرا بوو. (بۆ زانین ناوبراو لە بنەماڵەی بەدرخانییەکان دەرکراوە).
کامەران دوای گەڕانەوەی جەلادەت لە ئەڵمانیا مایەوە و دکتۆرای لە ماف وەرگرت. جەلادەت دوایی کە زانکۆی لە ئەڵمانیا تەواوکرد بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا چووە وڵاتی میسر. ئەو کاتە باوکی جەلادەت لە سەرە مەرگدا بوو. دوای مردنی باوکی چووە بەیرووت و لەوێ نیشتەجێ بوو. لەو ڕۆژگارەدا لەبەر ستەم و زۆرداری کەمالیستەکان زۆربەی ڕووناکبیرانی کورد بەرەو سووریا کۆچیان کردبوو و لەو وڵاتە کۆببوونەوە. کەمالیستەکان دوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران جارێکی تر کەوتبوونە گیانی ڕۆشنبیرانی کورد بەتایبەت ئەوانەی کە بەرەو هەندەران کۆچیان کرد بوو. جەلادەت دوایی لە بەیرووت نیشتەجێ دەبێت و دەکەوێتەناو بزووتنەوەی وڵاتپارێزانی کورد. هەر لەم کاتەدا هەوڵدانێک بۆ دامەزراندنی ڕێکخستنێکی نەتەوی دەستپێدەکات.
دوای بەشدار بوونی جەلادەت لە ڕێکەوتی 05-07-1927 لە لوبنان لە شاری بێحێمدوون کۆنگرەی دامەزراندنی ڕێکخستنی خۆییبوون گیرا. بێجگە لە جەلادەت بەدرخان ڕووناکبیر (د.نووری دێرسمی، قەدری ڤان، د.نوورەدین زازا، مەمدوح سەلیم وانلی، حەمزەبەگێ موکسی، ئەکرەم و قەدری جەمیل پاشا و سەرۆک عەشایری وەک حاجۆ ئاغا، ئەمینێ پەریخانێ، مستەفایێ شاهین بەگی بەرازی، بەدرەدین حەبزبنی) و زۆر کەسایەتی تر بەشداری کۆنگرەی دامەزراندن بوون. یەک لە بڕیارەکانی خۆییبوون ئەوە بوو کە بۆ پشتگیری لە بزووتنەوەی ئاگری لە سنوورەکانی بن خەتێ (سنووری تورکیا و سووریا) دەست بە تێکۆشانێکی چەکدارانە بکەن. بۆ جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە جەلادەت بەدرخان بە هاوکاری حاجۆ ئاغا و ڕەسووڵ ئاغای محەمەلە ناوچەی تۆری و بە هاوکاری سواری کورد هێرش بەرنە سەر قەرەقۆلێکی تورکەکان. چونکە ئامانجی سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا جەلادەت بەرەو شاخی ئارارات کەوتە ڕێ و لە بزووتنەوەی سەرحەد بەشداری کرد. لەبەر ئەوەی ئەم بزووتنەوەیەش سەری نەگرت ناوبراو لەگەڵ ئیحسان پاشا بەرەو ئێران چوون. شای ئێران محەمەد ڕەزا پەهلەوی بۆ ئەوەی میر جەلادەت لە بزووتنەوەی کوردایەتی دوور بخاتەوە داوای لێ کرد لە یەکێک لە وڵاتەکانی ئەم جیهانە وەک کونسلوسی ئێران کار بکات. چونکە جەلادەت داواکاری شای ئێرانی ڕەت کردەوە هەر ئەو کات لە ئێران دەرکرا. دوای ئەوەی لە ئێران دوورخرایەوە ماوەیەک لە کوردستانی باشوور و ماوەیەک لە شاری بەغدا پایتەختی ئێراق مایەوە. بەڵام ئینگلیزەکان پێیان خۆش نەبوو ئەو لە ئێراق بمێنێت و داوایان لێ کرد کە ئێراق بەجێ بهێڵێت، بەناچاری گەڕایەوە سووریا و لە کوردستانی خواروو درێژەی دا بە خەباتی خۆی. لەوێ بە هاوکاری بنەماڵەی جەمیل پاشا و حەمزەی مکسی و حاجو ئاغا بەناوی (کۆمەڵەی هاوکاری کوردەکانی بەلنگاز) کۆمەڵەیەکیان دامەزراند. ئامانجیان ئەوەبوو کە هاوکاری ئەو کوردانە بکەن کە لە باکووری کوردستان بەرەو سووریا هەڵاتوون. سووریا لەو کاتەدا لەژێر دەسەڵاتی (ئینتداب) داگیرکەری فەرەنسا دا بوو. پەیوەندی فەرەنسا و کەمالیستەکان لە ئاستێکی باش دا بوو. لەبەر داواکاری و فشاری تورکەکان بۆ سەر فەرنسییەکان ئەوانیش بەدڵیان نەبوو ئەوان لە کوردستان بمینن.
لە ساڵی 1930 لەگەڵ چەند ڕۆشنبیر و سەرکردەیەکی کورد بەزۆرەملێ لە شام نیشتەجێ کران. بێ ئەنجام بوونی خەباتی سیاسی و ژێردەستی وڵاتانی داگیرکەر و سەردەست جەلادەت بۆ خەبات و تێکۆشان بەدوای ڕێگەچارەیەکی تردا گەڕا. هەروەها بارودۆخی ناوچەکەش بەشێوەیەک بوو کە توانای ڕاپەڕینی بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی تری نەدەبوو. هەروەها بارودۆخی ناوخۆی کوردیش زۆر لاواز بوو، زۆربەی گەلی کورد نەخوێندەوار بوون هەروەها بواری ڕۆشنبیری کورد لەئاستێکی زۆر نزم دا بوو. لە کوتاییدا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە کورد پێویستی بە خولقاندنی بوارێکی ڕۆشنبیری هەیە و بڕیاری دا لەم بوارەدا کار و خەباتی خۆی درێژە پێبدات. لەو ڕۆژانەی کە جەلادەت لە شام بوو دەستی کرد بەکاری زمانەوانی و ئەلفبێی لاتینی کوردی بە بەرهەم هێنا. جەلادەت بەهەڵسەنگاندنی زۆر لە زمان و ئەلفبێیەکانی گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ئەلفبێی لاتینی باشترین ئەلفبێیە بۆ زمانی کوردی و ڕێگا خۆشکەرە بۆ نووسەرانی کورد.
هێژا هەر لە ساڵی 1919 باوەڕی بەم جورە ڕێبازە هەبوو و کە لە ئەڵمانیا بوو لەسەر ئەتیمۆلۆژی کارێکی بەنرخی ئەنجام دا بوو. بۆ ئەوەی ئەم بووچوونەی بخاتە بواری پراکتیزەکردن پێویستی بە دەرکردنی گۆڤارێک بوو کە لە ساڵی 1931مۆڵەتی لە فەڕەنسا وەرگرت کە لە سووریا گۆڤارێک دەربکات.
دوای خۆ ئامادەکردن لە5ی گووڵانی ساڵی 1932 ژمارەی یەکەمی گۆڤاری (هاوار) گەیشتە دەستی خوێنەران. هەر لەم ساڵەشدا پەرتووکێکی بە ناوی ڕێزمانی ئەلفبێی کوردی بە چاپ گەیاند. گۆڤاری هاوار مانگی دوو جار دەردەچوو. لە هەر ژمارەیەک 3-4 لاپەڕە بە زمانی فەڕەنسی بوون. تا ژمارە23 بە هەردوو ئەلفبێی لاتینی و عەرەبی دەردەچوو. بەڵام دوای ژمارەی 23 هەر هەمووی بە زمانی کوردی ئەلفبێی لاتینی چاپ دەکرا. لە ژمارەکانی سەرەتایی هاوار زۆربەی بابەتەکان لەلایەن جەلادەت و براکەی کامەران کە ئەویش لە لوبنان هاتبوو ئامادەدەکران، بەڵام دوای ژمارەی چوار زۆر نووسەری تر بەشدارییان کرد و زۆر لەو نووسەرانە لە بوارەکانی وتار و زمانی کوردی بوون بە نووسەری بەناوبانگ. ئەم گۆڤارە بووە بانگێک بۆ وێژە و زمانی کوردی و تا ساڵی 1943 بەردەوام بوو.
جەلادەت لە ژمارەی یەکەم و ڕستەی یەکەم وەها دەستی پێ کرد: هاوار دەنگی زمانه. زمان خۆ ناسینە- خۆ ناسین بۆ ئێمەی کورد تەنیا ڕێگایە بۆ ئازادی و سەربەخۆ بوون. جەلادەت لە شام لە بارودۆخێکی زۆر ناخۆش دا دەژیا، کەمالیستەکان لە تورکیا هەموو داهاتی بنەماڵەکەیان داگیر کرد بوو. هەر نالەباری باری ئابووری ناچاری کردبوو وەک ماموستای وانەی فەڕەنسی وانە بڵێتەوە و هەروەها کاری پارێزەریش بکات. میر جەلادەت لە شام تەنیا ژوورێکی هەبوو کە بنکەی گۆڤاری هەوار و جێگای پێشوازی میوانەکان و جێگای ژیانی بوو بەڵام هەر بەدوای دەرفەتێک دەگەرا کە جارێکی تر بگەڕێتەوە کوردستان. بەڵام دوای ئەوەی بزووتنەوەی بنەماڵەی عەلی یونس لە ناوبرا جەلادەت تێگەیشت کە ئەو دەرفەتە بەم زووانە نایەتە دی. لەبەر ئەم هۆیەش بوو کە ناوبراو لە ساڵی 1935 لە شام لەگەڵ ئامۆزاکەی ڕەوشەن خانم خێزانی پێک هێنا. لەو کاتەدا ڕەوشەن خانم ماموستا بوو. بەرهەمی ئەم هاوژینییە سێ منداڵیان دەبێت بە ناوی (جەمشید و سینەمخان و سافدەر) سافدەر هەر لە تەمەنی یەکساڵی دەمرێت. هەروەها کچی ڕەوشەن خانم بەناوی ئوسەیما لە مێردی یەکەمی لەلای ئەوان دەژیا. لە منداڵەکانی جەلادەت جەمشید لە ئەڵمانیا دکتورای وەرگرت و لە ساڵی 1999 کۆچی دوایی کرد، جەمشید کوڕ و کچێکی بەناوی (کورد و ئەڤین) هەبوو ئەوان لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بوون. هەروەها کچەکەی جەلادەت سینەمخان لە ئێراق لە شاری بەغدا نیشتەجێ بوو چەندین پەرتووکی لەسەر مێژووی کوردستان نووسیوە. ئوسیەم لەگەڵ خانەوادەی خۆی لە میسر/قاهیرە نیشتەجێ بووە.
لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی جیهانی (دووەم) جارێکی تر فشاری سیاسی لەسەر ڕۆشنبیرانی کورد لە سووریا زیادی کرد. دەوڵەتی فەڕەنسا لە ساڵی 1943 تا ساڵی 1946 مانەوەی جەلادەت بەدرخانی لە شام سەپاند و ئەم سەپاندنە لەلایان دەوڵەتی سووریا تا ساڵی 1948 بەردەوام بوو. قەدەغەبوو کە جەلادەت بۆ دەرەوەی شام سەفەر بکات.
دوای دەستپێکردنی جەنگی جیهانی دووەم جەلادەت لە شام دەستی کرد بەکاری ڕۆژنامەگەری و گۆڤاری (ڕۆناهی) دەرکرد. پێنچ ژمارەی یەکەمی ڕۆناهی لەسەر دەنگوباسی شەری جیهانی بوو. بەڵام دوایی بوو بە گۆڤارێک کە لە هەموو بوارەکانی زمان و وێژەی کوردی بابەتی بڵاو دەکردەوە. (لە ساڵی 1943 گۆڤاری هاوار ڕاگیرا) ، میر جەلادەت گرنگی دا بە گۆڤاری ڕۆناهی. هەر لەو کاتەدا برای میر جەلادەت، کامەران لە لوبنان گۆڤارێکی بە زمانی فەڕەنسی و کوردی بەناوی (ڕۆژا نوو) دەردەکرد. ئەو گۆڤارەش تا ساڵی 1945 بەردەوام بوو. میر جەلادەت بەدرخان بێجگە لە دەرکردنی گۆڤار و ڕۆژنامەگەری چەندین پەرتووکی نووسیووە و هەروەها لە زۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامەی کوردی و زمانەکانی تری ئەو سەردەمە بابەتی بڵاو کردووەتەوە. بەهۆی ئالۆزی باری ئابووری میر جەلادەت لە ساڵی 1950 لە گوندی حاجانێ نزیک بەشام کاری کشتوکاڵی کردووە. ئەو ناچار بوو ئەم کارەبکات بۆ ئەوەی ژیانی ماڵ و منداڵی خۆی مسۆگەر بکات.
هەر چەند زۆر لە برادەرانی دەوڵەمەند بوون و ویستویانە هاوکاری بکەن بەڵام ناوبراو پەسەندی نەکردووه. لە گوندی حاجانێ بۆ ئاودێری پەموو بیرێکی گەورەی هەڵکەندووە لەو نامانەی کە بۆ بنەماڵەکەی نووسیوە هاتووە ناوی بیرەکەی ناوە (بیرا قەدەرێ) . میر جەلادەت لە 15-07-1951 لە گوندی حاجانێ وەفاتی کرد و لە تەنیشت باپیری میر بەدرخانی لە گۆڕستانی شێخ خالید نەقشبەندی لە شام لە گەڕەکی کوردەکان نێژراوە.[1]
ئەم بابەتە 96,415 جار بینراوە
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 9
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 31
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 20-04-1893
ڕۆژی کۆچی دوایی: 15-07-1951 (58 ساڵ)
جۆری کەس: کەسایەتی
جۆری کەس: ڕۆژنامەنووس
زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باکووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): باکووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 02-08-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 96,415 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.335 KB 15-07-2024 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.286 KB 15-07-2023 ئەوین کامەرانئـ.ک.
فایلی وێنە 1.0.114 KB 27-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆشکی مەلیک فەیسەڵی دووەم لە هاوینەهەواری سەرسەنگ ساڵی پەنجاکانی سەدەی بیست
ژیاننامە
شانیا شەهاب
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای زەرزوان
کورتەباس
پاسۆک و فيلمی کارتۆنی منداڵان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای سەردار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ئەلێکسەندەر ئەرۆنسۆن (کاک ئەسکەندەر) لە کەمپی نازییەکانەوە بۆ بەرپەتی سێدارەی بەعسییەکان
ژیاننامە
سەلاح گادانی
پەرتووکخانە
ساڤرولا
پەرتووکخانە
کوردی شەبەک لە پارێزگای موصل
پەرتووکخانە
وشەی بێگانە لەفەرهەنگی زمانی کوردی دا؛ کاریگەریی زمانی فارسی وەک نموونە
ژیاننامە
سەیوان سەحیحی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی دیاری شاری سلێمانی و هەڵەبجە لە ماڵی حامید بەگی جاف، لە ساڵی 1950
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
تیمەکانی هۆشیارکردنەوەی خۆپارێزی لە مین لە ساڵی 2000
ژیاننامە
فەرید ڕۆبینا
پەرتووکخانە
نزیکترین دووری
کورتەباس
لە پەراوێزی 101ساڵەی پەیماننامەی لۆزاندا
کورتەباس
زانستی زمان چی یە؟
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
مەنسوور محەمەد نەژاد
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
وێنە و پێناس
بەهرۆز گەڵاڵی و منداڵەکانی 21-09-1998 لە سلێمانی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
سەروەت سەوز و ئیسماعیل خەیات لە ئەشکەوتی هەزارمێرد ساڵی 1980
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ڕەوا جەلیزادە
ژیاننامە
نیازی حەمە عەزیز
کورتەباس
عەزیز نەسین و مەسەلەی کورد
کورتەباس
بە یادی شەهید سمایلی شەریفزادە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سایە ئیبراهیم خەلیل
ژیاننامە
شیلان شەماڵ مستەفا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
شەهیدان
ئەختەر ڕەشۆل
25-07-2019
زریان سەرچناری
ئەختەر ڕەشۆل
ژیاننامە
هۆشیار ئەمینی دەوسێنە
22-09-2023
شادی ئاکۆیی
هۆشیار ئەمینی دەوسێنە
ژیاننامە
مەنسوور محەمەد نەژاد
28-07-2024
شادی ئاکۆیی
مەنسوور محەمەد نەژاد
کورتەباس
لە پەراوێزی 101ساڵەی پەیماننامەی لۆزاندا
29-07-2024
زریان سەرچناری
لە پەراوێزی 101ساڵەی پەیماننامەی لۆزاندا
ژیاننامە
سەلاح گادانی
30-07-2024
زریان سەرچناری
سەلاح گادانی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خەلیل غەمگین
02-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پایتەختی کوردستانی گەورە شاری ئامەد 2021
02-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئامەد ئەو شارەی مێژوویەکی گرینگی هەیە و گرینگی پێ نادرێت!
02-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئامەد سپۆر یانە کوردەکەی باکووری کوردستان بە گۆرانی کوردییەوە درێسی وەرزی نوێی یانەکەی نمایشکرد
02-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
تیمەکانی هۆشیارکردنەوەی خۆپارێزی لە مین لە ساڵی 2000
02-08-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
کفن
01-08-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
کوردی شەبەک لە پارێزگای موصل
01-08-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەکی کورد لە بری بانگ سروودی ئەی ڕەقیب بە گوێی منداڵە تازەبووەکەیدا دەخوێنێت
01-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گۆرانی ئای لە گوڵێ بە دەنگی محەمەد شێخۆ، ساڵی 1982
01-08-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
گۆرانی خاڵۆ بە دەنگی ناسری ڕەزازی، ساڵی 1976
01-08-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت
  528,259
وێنە
  106,932
پەرتووک PDF
  19,853
فایلی پەیوەندیدار
  100,230
ڤیدیۆ
  1,468
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
302,046
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,798
هەورامی 
65,797
عربي 
29,051
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,727
فارسی 
8,766
English 
7,231
Türkçe 
3,580
Deutsch 
1,471
Pусский 
1,124
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,242
پەرتووکخانە 
25,247
ژیاننامە 
24,457
کورتەباس 
17,172
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,536
پەند و ئیدیۆم 
12,481
شوێنەکان 
11,577
شەهیدان 
11,562
کۆمەڵکوژی 
10,884
هۆنراوە 
10,201
بەڵگەنامەکان 
8,319
وێنە و پێناس 
7,314
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,150
ناوی کوردی 
1,919
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,450
ڤیدیۆ 
1,370
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
816
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
725
شوێنەوار و کۆنینە 
633
فەرمانگەکان  
269
گیانلەبەرانی کوردستان 
243
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
182
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
79
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
311
PDF 
30,109
MP4 
2,378
IMG 
195,532
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆشکی مەلیک فەیسەڵی دووەم لە هاوینەهەواری سەرسەنگ ساڵی پەنجاکانی سەدەی بیست
ژیاننامە
شانیا شەهاب
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای زەرزوان
کورتەباس
پاسۆک و فيلمی کارتۆنی منداڵان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای سەردار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ئەلێکسەندەر ئەرۆنسۆن (کاک ئەسکەندەر) لە کەمپی نازییەکانەوە بۆ بەرپەتی سێدارەی بەعسییەکان
ژیاننامە
سەلاح گادانی
پەرتووکخانە
ساڤرولا
پەرتووکخانە
کوردی شەبەک لە پارێزگای موصل
پەرتووکخانە
وشەی بێگانە لەفەرهەنگی زمانی کوردی دا؛ کاریگەریی زمانی فارسی وەک نموونە
ژیاننامە
سەیوان سەحیحی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی دیاری شاری سلێمانی و هەڵەبجە لە ماڵی حامید بەگی جاف، لە ساڵی 1950
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
تیمەکانی هۆشیارکردنەوەی خۆپارێزی لە مین لە ساڵی 2000
ژیاننامە
فەرید ڕۆبینا
پەرتووکخانە
نزیکترین دووری
کورتەباس
لە پەراوێزی 101ساڵەی پەیماننامەی لۆزاندا
کورتەباس
زانستی زمان چی یە؟
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
مەنسوور محەمەد نەژاد
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
وێنە و پێناس
بەهرۆز گەڵاڵی و منداڵەکانی 21-09-1998 لە سلێمانی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
سەروەت سەوز و ئیسماعیل خەیات لە ئەشکەوتی هەزارمێرد ساڵی 1980
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ڕەوا جەلیزادە
ژیاننامە
نیازی حەمە عەزیز
کورتەباس
عەزیز نەسین و مەسەلەی کورد
کورتەباس
بە یادی شەهید سمایلی شەریفزادە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سایە ئیبراهیم خەلیل
ژیاننامە
شیلان شەماڵ مستەفا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
فۆڵدەرەکان
شەهیدان - ڕەگەزی کەس - نێر شەهیدان - نەتەوە - کورد وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان بەڵگەنامەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کلتوور - مەتەڵ - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - سوید بەڵگەنامەکان - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - وەرگێڕدراو بەڵگەنامەکان - شار و شارۆچکەکان - هەولێر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.657 چرکە!