ناو: محەمەد
نازناو ع. ح. ب
ناوی باوک: شێخ حسێن بەرزنجی
ساڵی لەدایکبوو: 1923
شوێنی لەدایکبوون: شارەردێی #بەرزنجە#
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #06-01-2000#
$ژیاننامە$
لە 06-01-2000 دا لە شاری #سلێمانی# لە تەمەنی 77 ساڵیدا کۆچی دواییکرد و میللەتی کورد شاعیرێکی بەهرەداری لەدەست چوو. ئەو کەسایەتییە لە ساڵی 1923دا لە شارەدێی #بەرزنجە#ی لە پارێزگای سلێمانی لەدایکبووە و ماڵەکەیان لە ساڵی 1931 چووەتە سلێمانی و لێی نیشتەجێ بووه.
لەو شارەزیندووەدا چووەتە بەرخوێندنی فەرمیی و قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکردووە و لە ساڵی 1946دا بە مووچەخۆر دامەزراوەو نموونەی فەرمانبەر خزتگوزار و دەست پاک بووه.
لەناوەڕاستی چلەکانی سەدەی بیستەمدا چووەتەپاڵ بزووتنەوەی نیشتمانی پێشکەوتنخواز و لە ساڵی 1963دا لەسەر هەڵوێستی ڕامیاری تووشی گرتن و ئەشکەنجەدەبێت و تاکوو ساڵی 1968 بێکارو فرمان دەمێنێتەوە، ئینجا لەسەر فرمانەکەی دانراوەتەوه.
ع.ح.ب لە ساڵی 1945ەوە هەڵبەستی نیشتمانی هۆنیوەتەوە و لەسەرەتای ژیانی وێژەیدا کەوتووەتەبەر کاریگەریی هەڵبەستەکانی #سالیمی ساحێبقران# و #تایەر بەگی جاف# و #ئەدەب# و #شێخ ڕەزای تاڵەبانی# و داویشدا هەڵبەستەکانی #پێرەمێرد# و #گۆران# پتر بۆ گۆڕەپانی وێژەیان ڕاکێشاوه، بەڵام کە توانای شاعیرییەتی بەهێزبووە بۆتەخاوەنی دەنگی خۆی.
شاعیری نیشتمانپەروەرمان، شاعیرێکی ڕیالیستی ڕەخنەگربوو، یەکەم هۆنراوەی سەرکەوتووی لە ساڵی 1947دا لە گۆڤاری #گەلاوێژ# دا بەناوی لەگەنجی و پیری و مردنا بڵاوکردووەتەوە و سەرنجی ڕەخنەگرانی پێ ڕاکێشاوە و بووەتە شاعیری سرووشت و جوانی و دەنگی هەژارەچەوساوەکان و هەڵبەستەکانی بەزۆری لەسەر کێشی سووکی خۆماڵی کوردی دادەنان و ناوەرۆکێکی پتەوو ڕوون و ڕەوانی پێ دەبەخشین، بۆیەنوێکاریی بەهۆنراوەکانییەوە دیاربووه.
شاعیر لە ماوەی ژیانی ویژەیی دا چوار دیوانەهەڵبەستی بەچاپ گەیاندووەکەئەمانەی خوارەوەن:
1- ناسۆری دەروون لە ساڵی 1968دا بەچاپی گەیاندووەو 188 لاپەڕەیه
2- گرێی نهێنییەکان-ساڵی 1975 چاپکراوە و 88 لاپەڕەیە
3- زەردەخەنەی تاساو ساڵی 1980 چاپکراوە و 85 لاپەڕەیه
4- تریفەورێژاو-ساڵی 1985دا چاپکراوە288 لاپەڕەیه