ناو: ئازاد
ناوی باوک: وەهاب
نازناو: خانەقینی
ساڵی لە دایکبوون: 1958
شوێنی لە دایکبوون: خانەقین
ڕۆژی کۆچی دوایی: #01-05-2006#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
هونەرمەند ناوی تەواوی ئازاد وەهاب عەبدولڕەحمانە و لە ساڵی 1958 لە شارۆچکەی #خانەقین# لەدایکبووە و بەهۆی خولیای بەهونەرەوە لە ساڵی 1977 چووەتە دونیای هونەر و ژمارەیەکی زۆر گۆرانی و سروودی شۆڕشگێرانەی هەیە، کە زۆربەیان هۆنراوەکانیان فۆلکلۆری لوڕین.
لە ساڵی 1979 دەچێتە شاخ و پەیوەندی بە شۆڕشی کوردەوە دەکات.
لە ساڵی 1984 بووەتە ئەندامی تیپی مۆسیقای شەهید کارزان.
جگە لە کاری هونەری وەکوو پێشکەشکار لە ڕادیۆی گەلی کوردستان کاری کردووە، لە بواری دۆکیومێنتکردنی مێژووی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا شوێن پەنجەی دیار بووە و ئەو مێژووەی لە ساڵانی (1975-1991) لە چوارچێوەی پەرتووکێکدا بەناوی (مادێنا، مێژوو و بیبلۆگرافیای ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) نووسیوە.
لە 01-05-2006 بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری #سلێمانی# گیانی لە دەستدا و لە گۆڕستانی شەهیدان لە شاری سلێمانی بەخاک سپێردرا.[1]