ناسراوە بە جەمال، بەدەستە ڕاستی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# دادەنرێت. ساڵی 1957 لەئورفە لەدایکبووە. دەرچووی کۆلیژی ئەندازیاری زانکۆی غازی عەنتابە، لە 1979دا پەیوەندی بە#پەکەکە#وە کردووە. لە ساڵانی نێوان 1980 تا 1988 لە لوبنان و ڕۆژاوای کوردستان کاری ڕێکخستنی کردووە. لە 1989ەوە تا 1991 بە مەبەستی بەهێزکردنی ڕێکخستنەکانی پەکەکە، ڕوویکردووەتە ئەوروپا. لە 1991دا گەڕاوەتەوە بۆ ڕۆژاوای کوردستان و لە 1992شدا ئۆجەلان بەرپرسیارییەتی فەرماندەیی شەڕی #بۆتان#ی پێسپاردووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1397/0012.JPG=KTML_Photo_Alt=موڕاد قەرەیڵان=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1397/0012.JPG=KTML_Photo_End=
قەرەیڵان کە بەواتای ڕەشمار دێت، ڕۆڵی گەورەی لەداهێنانی خەباتی شێوازی چەکداری و گەریلاییدا بینیوە، شێوازێک کە پشت بەتوانای مادی شۆڕش خۆی دەبەستێت، ئەم تەرزە خەباتەی ئەوان: وردەکاری لەبەڕێوەچوونی ژیانیان، شێوەی جلوبەرگو هەڵسوکەوت و جوڵەیان، ئامادەکاری و بایەخێکی زۆریان بە پەروەردەکردنی گەریلا، لەو شێوازە کلاسیکییەی #پێشمەرگە#یاتی لای خۆمان، جیایان دەکاتەوە.
ساڵی 1998، لە یەکێک لە ئۆپەراسیۆنە مەترسیدارەکانی سوپای تورکیادا، کە بە 2000سەربازەوە هێرشیان هێنابووە سەر گەریلا، قەرەیڵان بەسەختی بریندار دەبێت. لە 1999دا جارێکیتر دەچێتەوە ئەوروپا و سێ مانگ بەرپرسیارییەتی ڕێکخستنەکانی لەئەستۆ دەگرێت، پاشان دەگەڕێتەوە بۆ چیاکانی #قەندیل#. بەهۆی خۆشەویستیشیەوە لەنێو ڕیزەکانی گەلو گەریلادا، ساڵی 2004 لەسەر پێشنیاری ئۆجەلان بە سەرۆکی کۆنسەی KCK هەڵدەبژێردرێت. ئەم پیاوە پراگماتییە، کە هەندێک پێیانوایە نوێنەرایەتی باڵی نەتەوەیی نێو پەکەکە دەکات، لەدیدی میتی تورکییەوە بە یەکێک لە کەسە هەرە مەترسیدارەکان لەسەر دەزگا ئەمنییەکانی تورکیا و دەوڵەتی تورک دادەنرێت، هەر بۆیە هەوڵو کۆششێکی گەورەیان بۆ لەناوبردن و دەستگیرکردنی خستووەتە گەڕ.