لە مانگی ژانوییەی ساڵی 1973 لە شاری #سەنقور# سەر بە پارێزگای #کرماشان# لە دایکبووە. دەرچووی بەشی گرافیک و دەرهێنانی سینەمایە لە زانکۆی سوورە لە تاران.
لە تەمەنی 10 ساڵییەوە لە بنکەی بارهێنانی هزری منداڵان و مێرمنداڵانی شاری سەنقوری کولیایی دەستی بە کاری فۆتۆگرافی کرد. لە تەمەنی 14 ساڵییەوە بە کامێرای 8 میلی مەتری دەستی بە کاری وێنەگرتنی کورتە فیلم کرد. لە ساڵی1990 لە ئەنجومەنی سینەما لاوانی شاری کرماشان دەستی بە چالاکی خۆی لە بواری دەرهێنەریدا کرد.
ئەسڵانی 10 کورتە فیلمی کارتۆنی و دیکۆمێنتی و چیرۆکی لە ئەنجومەنی سینەما لاوانی کرماشان و سینەما لاوانی ئێران لە سایزی 8 میلی مەتری و 16 میلی مەتری ویدیۆ ساز کرد، لەوانە: کویر واتە بیابان، شیفتگان واتە شەیداکان، هەوار، ماسی، سکەهای ڕنگین واتە سکە بۆیەکان، گەلاوێژ، شهر اکتور واتە شاری ئەکتەر، کازم اعزامی از اردبیل واتە کازم ناردراو لە ئەردەوێڵ، بغز کودکانە واتە دڵپڕی منداڵانە و می¬توانیم واتە دەتوانین.
تورەج ئەسڵانی ساڵی 2000 بە وێنەگرتنی فیلمی سینەمایی خواب سفید واتە خەونی سپی لە دەرهێنانی حەمید جیبیلی و بەرهەم هێنانی مەجید مودەریس وەکوو گەنجترین بەڕێوەبەری وێنەگرتنی سینەمای ئێران ناسرا.
ناوبراو تاکوو ئێستا زیاتر لە 25 فیلمی بڵندی سینەمایی لە بەرهەمەکانی سینەمای ئێران و هەروەها وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری وێنەگرتن بووە. خەڵاتی باشترین وێنەگرتنی 60مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سان سباستییانی ئیسپانی بەدەستبێنێت. بۆ فیلمی وەرزی کەرگەدەنی بەهمەنی قوبادی.
تورەج ئەسڵانی وەکو بەڕێوەبەریی وێنەگرتن ساڵانێکە لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرە نێودەوڵەتییەکاندا بەشدارییەکی سەرکەوتوانەی بووە و کۆمەڵێک خەڵاتی گرنگی لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێناوە، بۆقی زێرینی وڵاتی پۆلۆنیا لەسالی 2012 یەکێکە لەوانە، خاوەنی سێ فیلمی سینەمایی دیارە و #بێ نیشتمان# سێیەمین بەرهەمی بڵندی سینەمایی ئەم دەرهێنەرە نوێخوازەی کورد دوای فیلمی سینەمایی بارهەڵگریی زێڕ Gold Runner و فیلمی سینەمایی جینگۆ GINKGO دێتە ئەژمار.