ناو: کەمال
نازناو: د.کەمال سەعدی
ناوی باوک: سەعدی مستەفا
ساڵی لەدایکبوون: #01-07-1956#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #هەولێر#
$ژیاننامە$
مامۆستای کۆلێژی یاسای #زانکۆی سەڵاحەدین#ە. هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە یاسادا و ناونیشانی زانستی پڕۆفیسۆری هەیە.
-ناونیشانی تێزی دکتۆراکەی: (چوارچێوەی یاسایی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە کوردستانی عێراقدا). کە لە #07-07-2003# بڕوانامەی دکتۆرای بەدەست هێناوە.
-ناونیشانی ماستەرنامەکەی: (حقوق الملکیە الادبیە والفنیە فی القانون العراقی والمقارن/ عێراق لە 21-05-1996).
پسپۆری گشتی: یاسای گشتی
پسپۆری ورد: یاسای نێودەوڵەتی و دەستووری.
مێژووی دامەزراندن: بۆ یەکەمجار لە 13-06-1976 دامەزراوەو لە 1990 خانەنشین بووە و لە 24-04-1996 لە کۆلێژی یاسا لە زانکۆی سەلاحەددین بە ناونیشانی مامۆستای یاریدەدەر دامەزراوەتەوە.
$ئەو پۆستانەی وەریگرتوون$:
-سەرۆکی بەشی یاسا (بەیانیان و ئێواران) لە 04-05-2005 تاکو 25-05-2007.
-ڕاگری کۆلێژی یاسا لە 12-02-2006 تاکو 28-07-2006.
-ڕاگری کۆلێژی یاساو ڕامیاری لە 28-07-2006 تاکو 15-05-2008.
-ڕاگری کۆلێژی پەروەردە بۆ زانستەمرۆڤایەتیەکان لە 15-02-2008 تا 10-08-2010.
$ئەو کۆنگرەو خولە زانستییانەی کە بەشداری تیادا کردووە$:
-یەکەمین کۆنگرەی خوێندنی باڵا ی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ساڵی 2000 بۆ گۆڕینی پرۆگرام و سیستەمی خوێندن.
-دووەمین کۆنگرەی خوێندنی باڵا ی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ساڵی 2006 بۆ گۆڕینی پرۆگرام و سیستەمی خوێندن.
-کۆنگرەی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، هوتێل خانزاد تەموزی ساڵی 2007.
-کۆنگرەی ئاو (هەولێر 14-15 مایس 2001) سەنتەری برایەتی بە هەماهەنگی ڕێکخراوی فاوی جیهانی.
-یەکەمین کۆنگرەی ڕاگری کۆلێژەکانی یاسا لە زانکۆکانی عێراقی لە بارەی خوێندنی وانەی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی (اردن_عمان) ساڵی 2007.
-کۆنگرەی میدیای ئازاد لە پێناوی عێراقی نوێ، لە هوتێل تاواری هەولێر لە 29/4 تاکو 27-05-2005.
-کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی مافپەروەرانی کوردستان_ هەولێر لە 27 تا 28-11-2004.
-کۆنگرەی مافپەروەرانی عێراقی (سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین ساڵی 2004).
-کۆنگرەی دەستوور و ڕاپرسی (هەولێر 27-09-2005).
-کۆنگرەی زانستی لە پێناوی گەشەپێدان و چەسپاندنی زمانی کوردی هەولێر 15-7-2005.
-کۆنگرەی یەکەم بۆ دانانی پلانی سترتیژی بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان (هەولێر 30/6 تا 01-07-2007).
-کۆنگرەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ هەڵسەنگاندنی خوێندنی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان (هولێر، هوتێل هەولێر پلازا لە 17/18 تشرینی یەکەم 2012).
-دیداری نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان لە 22-04-2022 هوتێلی شیراتۆن هەولێر).
-human rights protection training agenda (may-2001) erbil
-firsr higher education conference in kurdistan region – ireq erbil 21-23 april 2001
-conflict resolution curriculum development workshop university of duhok 10-14 august 2003
$ئەو ڕێکخراو و کۆمەڵەو دەزگایانەی تیایدا ئەندامە$:
یەکەم: ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان
1-ڕێکخراوی فیدراسیۆنی ئەوروپای عەرەبی بۆ مەشق و ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە کۆماری میسری عەرەبی لە شاری قاهیرە.
2-ڕێکخراوی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی (ifj).
دووەم: ڕێکخراوە ناوخۆییەکان:
1- ڕێکخراوی عێراقی مافی مرۆڤ لە شاری بەغداد.
2-یەکێتی مافپەروەرانی کوردستان، سەرنووسەری گۆڤاری تەرازووی ئەکادیمی.
3-کۆمەڵەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە شاری بەغداد.
4-کۆمەڵە مافخوازانی مافی مرۆڤ لە شاری هەولێر.
5-سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
6-یەکێتی نووسەرانی کورد لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
3-ڕاوێژکاری میدیا لە گۆقاری (السیاحە العربیە) لە کۆماری میسری عەرەبی لە شاری قاهیرە.
$ئەو پەرتووکانەی کە دایناون لە بواری ئەدەب و ڕۆشنبیریدا$:
-شەش کورتەچیرۆکی کوردی – هاوبەش، هەولێر چاپخانەی شارەوانی، ساڵی 1976.
- ون بوون – کۆمەڵە صیرۆک، هەولێر چاپخانەی وەزراەتی ڕۆشنبیری، ساڵی 1984.
- دەرگا – کۆمەڵە چیرۆک، بەغداد چاپخانەی الزمان، ساڵی 1990.
-سەعید زەبۆکی لای خۆمان – ڕۆمان، هەولێر چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، ساڵی 1997.
- تڕحێو – کۆمەڵە چیرۆک، هەولێر چاپخانەی زانکۆی سەلاحەددین ساڵی 2000.
-فەنتازیا- کۆمەڵە چیرۆک، هەولێر بزاڤی ڕۆشنبیرانی نوێخواز، ساڵی 2010.
-چەند وێسگەیەک ژیان و بیرەوەری، هەولێر چاپخانەی منارە ساڵی 2014.
-بنەماکانی توێژینەوەی زانستی، هەولێر چاپخانەی منارە ساڵی 2009.
-فەلسەفە و یاسا لە چەند وتارێکدا، بڵاوکراوی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی (o.p.l.c) ساڵی 2005.
-مەملەکەتی ڕۆبۆتەکان_ ڕۆمان، منشورات دار النشر الڤمأ فی جمهوریە السوریە مدینە دیمشق ساڵی 2020.
-بیرەوەریی جەنگاوەرێک_ ڕۆمان، چاپخانەی تاران ساڵی 2018.
-خانمباز – ڕۆمان، چاپخانەی منارە لە شاری هەولێر ساڵی 2019.
-حەج و عومرە – ڕۆمان، چاپخانەی تاران ساڵی 2019.
-رۆژگارە تاریک و دژوارەکان – ڕۆمان، چاپخانەی تاران ساڵی 2019.
-زەبۆکەکەی لای خۆمان- ڕۆمان – چاپی دووەم، چاپخانەی تاران ساڵی 2020.
-شەوانی باکۆ – ڕۆمان، چاپخانەی تاران ساڵی 2020.
-هونەری منداڵان، چاپخانەی کریستال هەولێر ساڵی 1998.
-دەسەڵاتی چوارەم، چاپخانەی وەزراەتی ڕۆشنبیری، هەولێر ساڵی 1998.
$ئەو پەرتووکانەی کە لە بواری یاسادا دایناون$:
-چەمکی یاسا، هەولێر چاپخانەی زانکۆی سەلاحەددین ساڵی 1998.
-هاوسەرگیری و جیابوونەوە، هەولێر چاپخانەی منارە ساڵی 2015.
-لێکدانەوەی یاسای بەکرێدانی ژمارە 87 ساڵی 1979، چاپخانەی زانکۆی سەلاحەددین هەولێر ساڵی 1991.
-حقوق الانسان بە زمانی عەرەبی، هەولێر چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە ساڵی 2004.
-الملکیە الفکریە بە زمانی عەرەبی، منشورات دار الدجلە، المملکە الاردنیە الهاشمیە، عمان ساڵی 2009.
-حقوق الانسان بین المواثیق الدولیە والمذاهب الفکریە بە زمانی عەرەبی، منشورات دار الکتب القانونیە فی جمهوریە مصر العربیە فی القاهرە ساڵی 2010.
-حقوق المؤلف وسلطة الصحافە بە زمانی عەرەبی، منشورات دار الکتب القانونیە فی جمهوریە مصر العربیە فی القاهرە ساڵی 2012.
-حقوق الانسان فی المذاهب الفکریە بە زمانی عەرەبی، بڵاوکراوی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی (o.p.l.c) ساڵی 2006.
-حقوق الانسان وممعاییرها الدولیە بە زمانی عەرەبی، منشورات دار الدجلە، المملکە الاردنیە الهاشمیە، عمان ساڵی 2010.
-التنڤیم الدستوری والدولی لحقوق الانسان بە زمانی عەرەبی، منشورات دار الکتب القانونیە فی جمهوریە مصر العربیە فی القاهرە ساڵی 2017.
-اڵاطار القانونی لحریە الصحافە بە زمانی عەرەبی، منشورات دار الکتب القانونیە فی جمهوریە مصر العربیە فی القاهرە ساڵی 2017.
-دراسات فی القانون العام بە زمانی عەرەبی، منشورات دار الزین الحقوقیە والادبیە (ش.م.م) فی لبنان مدینە بیروت ساڵی 2017.
-فکرە الحق، هەولێر چاپخانەی زانکۆی سەلاحەددین ساڵی 1998.
[1]