رۆژنامەی ڕێگای کوردستان لەدوای ڕاپەڕینی 1991ی باشووری کوردستان دەستیکردۆتەوە بە دەرچوون و ژمارەی 1ی ساڵی 47ی لە مانگی 6/1991 بە قەوارەی نیو فۆلسکاب لە ڕانیە دەرچووە. پاشان لە کۆتایی ساڵی 1991یەوە ڕۆژنامەکە بەردەوام لە هەولێر دەرچووە و ساڵی 1993 دوای دووەمین کۆنگرەی ڕێکخراوی هەرێمی کوردستانی حشع و لەگەڵ گۆڕینی ناوی ڕێکخراوەکە، ڕۆژنامەکە بۆتە ئۆرگانی حیزبی شیوعی کوردستان - عیراق، و دەستەی سەرپەرشتی ئەم قۆناغەش لە ژمارە 70ی ساڵی 49ی ڕۆژی 17-08-1993 بەم شێوەیە دیاریکراون:
خاوەنی ئیمتیاز: فەتاح تۆفیق
سەرنووسەر: هادی مەحمود
لە مانگی 3/1996 گۆڕداراوە بۆ
خاوەنی ئیمتیاز: کەمال شاکر
سەرنووسەر: فەتاح تۆفیق
لە ژمارە 261ی ساڵی 53ی ڕۆژی چوارشەممە 30-07-1997 سەرنووسەر بووە بە ئازا حەسیب قەرەداغی. دوای ئەویش سەرنووسەر گۆڕاوە بۆ شەپۆڵ فەتحی کەریم.
شێوەی چاپ و ڕەنگی ڕۆژنامەکە لە قۆناغی دوای ڕاپەڕینی 1991دا گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەرداهاتووە و وەک شێوە ڕۆژنامەیەکی ئاسایی قەوارە گەورە و وێنەدار و هەفتانەی گشتی یەکێکە لە ڕۆژنامە دیار و ناسراوەکانی دوای ڕاپەڕین.
ئێستا سەرنووسەری هەفتەنامەی ڕێگای کوردستان بەمشێوەیە:
هەندرێن ئەحمەد
وجێگری سەرنووسەر: ئاسۆ جەلال ە
خاوەن ئیمیتیاز وەکو ماوەتەوە کە (کەمال شاکر)ە، و دوو پاشکۆی هەیە یەکێتیان بەناوی ڕێگا سپۆرتیس هەفتانە و ئەویتریش تایبەت بەدەب و هونەر کە دوو هەفتە جارێک دەردەچێت، جگە لەوەی ماڵپەری ڕۆژانەیان هەیە بەناوی ڕێگای کوردستان دۆت کۆم
http://www.regaykurdistan.com وبەزمانی عەرەبیش دەردەچێت بەناوی " گریق کوردستان" وپاشکۆی کلدۆئاشوور بۆ ئەوانەی عارەبی زمانەکانی کوردستان وعێراق