ناوی تەواوی (ئایشەشان ئوسمان) ە ساڵی 1938 لە شاری #ئامەد# لەدایک بووە لە تەمەنی (20) ساڵی گۆرانی گوتووە لەبەر ئەوەی بنەماڵەکەیان پەیوەندییەکی #گەرمیان# لەگەڵ ئایین هەبووە بەو هۆیەوە دوور خراوەتەوە لە گۆرانی بە تایبەتیی ئەو شوێنانەی کە پیاوی لێبووە گۆرانی وتن بۆ ئافرەت عەیب بووە لەبەر ئەوەش بوو باوک و خزم و کەسی ئایشەشان بینینی ئەویان لەخۆ حەرام دەکەن ساڵی 1958 بە یارمەتیی (نائیل بایشوور) لە ڕادیۆی عەنتابدا بە زمانی تورکی گۆرانی وتووە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئارەزووی ئەو بۆ گۆرانی کوردی بێکۆتا بوو لە ڕادیۆی عەنتاب دەرکرا پاشان لە ساڵی 1963 دەچێتە ئەستەمبۆل لەوێ گۆرانی کوردی و تورکی دەڵێت لەبەر وتنی گۆرانی کوردی دەکەوێتە ژێر گوشار ناچار تورکیا جێدێڵێت دەچێتە وڵاتی ئەڵمانیا لە ئەڵمانیا کچێکی لە تەمەنی (18) ساڵی کۆچی دوایی کردووە دەبێتە خەمێکی زۆر بۆ ئایشەشان لە وڵاتی غوربەت بۆ ئەم خەمە گۆرانی (قەدەر) دەڵێت ساڵی 1979 ڕوو دەکاتە ئێراق بۆ ماوەیەک لە ڕادیۆی کوردی بەغدا کار دەکات، لە #18-12-1996# بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کردووە و لەسەر وەسییەتی خۆی تەرمەکەی دەبەنەوە شاری ئامەد. [1]