ناو: فەهمی
نازناو: فەهمی کاکەیی
ساڵی لەدایکبوون: 1950
شوێنی لەدایکبوون: شاری #کەرکووک# ی باشووری کوردستان.
$ژیاننامە$
ساڵی 1950 لە پارێزگای کەرکووک لەدایکبووە و هەر لەوێ لە ساڵی 1970 خانەی مامۆستایانی تەواوکردووە.
ساڵی 1971 لە ناوچەی #کەندیناوە# ی سەر بە پارێزگای #هەولێر# بە مامۆستا دامەزراوە. پاشانیش گوێزراوەتەوە پارێزگای #سلێمانی# و لە گوند و شارۆچکەکانی ئەوێ کاری کردووە.
سەرەتای نووسینی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1969، ئەو دەمە بە زمانی عەرەبی هەڵبەستی نووسیوە.
زەهاو.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2282/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=فەهمی کاکەیی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2282/0004.JPG=KTML_Photo_End=
لە بواری شانۆدا وەک ئەکتەر کاری کردووە، لە تیپەکانی یەکێتیی هونەرمەندانی ئێراق و تیپی مەشخەڵ و کۆمەڵی هونەر و وێژەی کوردی لقی کەرکووک، چالاک بووە.
ساڵی 1974 لە شۆڕشی ئەیلول بەشداریی کردووە و لە گوندی #ئۆمەرەگەدە# ی سەربە شارەدێی #قەرەحەسەن# مامۆستای شۆڕش بووە، هەروەها لە ئۆردوگای سەراوگەرم لە #سەرپێڵی زەهاو# .
ساڵی 1982 بەشداریی شۆڕشی گوڵانی کردووە و کارگێڕی لقی سێی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە، بۆ ماوەیەکیش لە دەنگی باشووری کوردستانەوە بەرنامەی کاروانی شەهیدانی ئامادە و پێشکەش کردووە.
لە ساڵی 1987 ەوە نیشتەجێی سویدە و بۆ ماوەی 33 ساڵ وەک مامۆستای زمانی کوردی کاری کردووە.
هۆنراوە و چیرۆک و شانۆگەریی و پەرتووکی خوێندنگەی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و سویدی نووسیوە، هەروەها چەندین زنجیرەدرامای نووسیوە و لە ڕادیۆی کوردیی بەغداوە پێشکەش کراون.
لە پەرتووکەکەکانی:
1. شانۆگەریی ژان، وێنەی بەرگ: ئیسماعیل خەیات.
2. شانۆگەریی تەرم
3. شانۆگەریی تاراوگە
4. خوێنهەڵات (هۆنراوەی پێشمەرگایەتی)
5. مینای چاوجوان (چیرۆک بۆ مێردمنداڵان) ، وێنەکان: کاکەیی زادە
6. گێلاس لە بەهاردا و چەند بەسەرهاتێکی تر لە کوردستانەوە (چیرۆکی منداڵان بە سویدی) ، وێنەکان: کەمال عەلی ڕەزا.
7. ئەمە چییە چیی پێ دەڵێن، 1001 پرسیار بۆ مێردمنداڵان. وێنەکان: لێنا ڕووسێلل.
8. ڕۆژ باش، پەڕاوی ڕاهێنان بۆ فێربوونی ئەلفبێی کوردی. وێنەکان: ئێڤالۆتتا لیند، پێداچوونەوەی زمانەوانی: #فەرهاد شاکەلی# .
9. گەرمیان، پەرتووکی خوێندنەوەی کوردی، بە هاوکاریی: مەهاباد قەرەداغی و ئەمجەد شاکەلی، پێداچوونەوەی زمانەوانی: فەرهاد شاکەلی. وێنەکان: ئاشنا ئەحمەد دەوڵەت.
10. باوەگوڕگوڕ، پەرتووکی خوێندنەوەی کوردی، بە هاوکاریی: مەهاباد قەرەداغی و ئەمجەد شاکەلی، پێداچوونەوەی زمانەوانی: فەرهاد شاکەلی. وێنەکان: ئاشنا ئەحمەد دەوڵەت.
11. دیلان، پەرتووکی خوێندنەوەی کوردی، بە هاوکاریی: مەهاباد قەرەداغی و ئەمجەد شاکەلی، پێداچوونەوەی زمانەوانی: فەرهاد شاکەلی. وێنەکان: تالیب ئۆزمانی و ئێڤالۆتتا لیند.
12. کراسێکی گوڵنێرگز بۆ نازێ. وێنەکان: تالیب ئۆزمانی. پەخشخانەی: ئاراس.
13 .ئەلفبێ پەڕاوی ڕاهێنان بۆ فێربوونی ئەلفبێی کوردی، وێنەکان: هیوا عەبدوڵڵا کاکەیی.
14 .کوردی 1، پەرتووکی خوێندنەوە و ڕاهێنان، پێداچوونەوەی زمانەوانی: فەرهاد شاکەلی. وێنەکان: هیوا عەبدوڵڵا کاکەیی.
15 .کوردی 2، پەرتووکی خوێندنەوەی کوردی، پێداچوونەوەی زمانەوانی: فەرهاد شاکەلی. وێنەکان: هیوا عەبدوڵڵا کاکەیی.
16. کوردی 3، پەرتووکی خوێندنەوەی کوردی، پێداچوونەوەی زمانەوانی: فەرهاد شاکەلی. وێنەکان: هیوا عەبدوڵڵا کاکەیی.
17. کوردی 4، پەرتووکی خوێندنەوەی کوردی، پێداچوونەوەی زمانەوانی: فەرهاد شاکەلی. وێنەکان: هیوا عەبدوڵڵا کاکەیی.
18. ئەلفبێ پەڕاوی ڕاهێنان بۆ فێربوونی ئەلفبێی کوردی، گولێ باجلۆری کردوویە بە بادینی، وێنەکان: هیوا عەبدوڵڵا کاکەیی.
19. کوردی 1، پەرتووکی خوێندنەوە و ڕاهێنان، گولێ باجلۆری کردوویە بە بادینی، پێداچوونەوەی زمانەوانی: موئەییەد تەیب. وێنەکان: هیوا عەبدوڵڵا کاکەیی.
20. کوردی 2، پەرتووکی خوێندنەوەی کوردی، گولێ باجلۆری کردوویە بە بادینی، پێداچوونەوەی زمانەوانی: موئەییەد تەیب. وێنەکان: هیوا عەبدوڵڵا کاکەیی.
21. مینای چاوجوان، (چیرۆک بۆ مێردمنداڵان) ، سۆران زەکی کردوویە بە فینلەندی، وێنەکان: کاکەیی زادە.
22. پرسبڕکێ، پەرتووکی پێشبڕکێی پرسیاران بۆ منداڵانی قوتابخانە، وێنەی بەرگ: هیوا عەبدوڵڵا کاکەیی
ئێستا هەر لە سوید دەژی و خانەنشینە.
[1]