- بەیان سەلمان ساڵی 1961 لە شاری #کەرکووک# لەدایکبووه. هەر لەوێ خویندنگەی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییی بە زمانی عەرەبی تەواو کردوه.
- لە ساڵی 1981 بۆ 1986 لە زانستگای بەغدا، کۆلێژی ئابوری و بازرگانی تەواو کردوه.
لە ساڵی 1988 بۆ 1991 لە ئامادەیی بازرگانی #ڕانیە# مامۆستا بووه.
- لە ساڵی 1992 بۆ 1998 لە ڕێکخراوە مرۆڤایەتیەکاندا کاری کردووه.
- لە ساڵ 2000 بۆ ساڵی 2001 دیپلۆمی ئەدەبی سەردەمی لە زانکۆی پاریسی هەشت وەدەست هێنا.
- لە ساڵی 2001 بۆ 2002 دیپلۆمی لیسانسی وەدەست هێنا.
- لە 2002 بۆ 2004 دیپلۆمی بەکالۆریۆسی لەئەدەبی سەردەم و ئەدەبی فەرەنسی، تایبەتمەندێتی لە ئەدەبی خودنووسینەوە و ژیاننامە وەدەست هێنا.
- لە ساڵی 2004 بۆ 2005 دیپلۆمی ماجستیری لە ئەدەبی سەردەم و ئەدەبی فەرەنسی، تایبەتمەندێتی لە ئەدەبی خەیاڵی وەدەست هێنا.
بڵاوکراوەکانی، بەزمانی عەرەبی:
انا کما فی حکایات الجنیة، شیعر، چاپخانەی ڕەنج، #سلێمانی#، 2006.
تلک الغیمة الساکنة سيرة هجرة، خانەی چاپەمەنیی الزمان، سوریا، 2008.
بوراق، ڕۆمان، خانەی چاپەمەنیی الزمان، سوریا، 2008.
هەروەها: کۆمەڵە بابەتێک بە عەرەبی لە نێوان ساڵانی 2005-2006 لە گۆڤاری (الکرمل) al-karmel کە شاعیری فەلەستینی مەحمود دەرویش سەرنووسەری بوو.
بڵاوکراوەکانی، بە زمانی کوردی:
نامۆیی سەر و هەرەسی دیمەنەکان، شیعر، 1994.
نەوەکانی مادایی، ڕۆمان، چاپی یەکەم چاپخانەی یاد، 2011. چاپی دووهەم دەزگای ڕەهەند بۆ چاپ2022.
بەسەرهاتەکانی خەزنە مەملوک، ڕۆمان، چاپی یەکەم چاپخانەی یاد، 2012. چاپی دووهەم دەزگای ڕەهەند بۆ چاپ2022.
لەبەرزایی شووراکانەوە، ڕۆمان، بەڕێوەبەرایەتیی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی، چاپی یەکەم 2013. چاپی دووهەم دەزگای ڕەهەند بۆ چاپ2022.
شەوانی ئادەم، ڕۆمان، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، 2015.
یادداشتی عەتر و ئاگر، ڕۆمان، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، 2018.
ئەڤین و جەنگ، شیعر، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، 2019.
کڕۆنێک، کۆمەڵە گوتار لەبارەی تیۆری ئەدەبی و هونەری. خانەی چاپی دەزگای ژیان، سلێمانی 2020.
دەریا و خەونە شاراوەکەی مەرجان. ڕۆمان، خانەی چاپی ڕەهەند 2021.
باڵندەکانیش دەنیشنەوە، ڕۆمان، خانەی چاپی ڕەهەند 2021.
ئەو هەرە کپە ژیاننامەی کۆڕەو، دەقێکی بەیان سەلمانە بە عەرەبی، وەرگێرانی لە عەرەبییەوە کاروان بازیان، خانەی چاپی ڕەهەند 2021.
تیۆرێما، دەربارەی چەند چەمکێکی ئەدەبی، خانەی چاپی ڕێگا 2021.
بڵاوکراوەکانی، وەرگێڕان:
وەرگێڕانی ڕۆمانی کهوف هایداهوداهوسی سەلیم بەرەکات لەعەرەبییەوە بۆ فەڕەنسی، 2008، خانەی چاپەمەنیی actes sud.
کاندید، ڤۆڵتێر، وەرگێڕانی لەفەڕەنسییەوە، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، 2014.
شەقامی دوکانە تاریکەکان، پاتریک مۆدیانۆ، وەرگێڕانی لەفەڕەنسییەوە، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، 2016.
مێتامۆرفۆس، ئۆڤید، وەرگێڕانی لەفەڕەنسییەوە، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، 2018.
پێداچوونەوەی فەرەنسی، بە دوو دەقی وەرگێڕاوی توانا ئەمین کە لە زمانی فاراسییەوە کردویەتی بە کوردی: کەوتن ئەلبێر کامو و تریفەی مانگ مۆپاسان.
کەرکەدەن، پارچە شانۆگەری، خانەی چاپی سەردەم، 2020.
بە فەرەنسی بدوێ، (فەرهەنگی بچووک) ڕێنمایی زمانی فەرەنسی –کوردی، نووسینی بەیان سەلمان، حامید درودی و فیلێپ دولارب. خانەی چاپی سەردەم 2022.
بەیان سەلمان بەهەر سێ زمانی کوردی و عەرەبی و فەڕەنسی، چەندان گوتار و بەرهەمی له گۆڤار و ڕۆژنامە و وێب سایتەکاندا بڵاوکردووەتەوە. هەروەها، لە تەک دەیان شیعری جیهانیدا، شیعری ئەم شاعیرانەی وەرگێڕاوەتە سەر کوردی: مالارمێە، ڕامبۆ، ڤێرلین، سۆفی داربۆڤیل، ژان لۆران، ولییەم بلێیک، ئەلکسەندەر پۆپ، پۆل ڤالێری، گیلڤیک، لامارتین، ئەدونیس، سەلاح فایق، پۆل-ژان تولێە، لامارتین... [1]