ناو: ئایدن مەعروف سەلیم ئەحمەد
ناسناو: نەجار
نەتەوە: تورکمان
ئایین: موسوڵمان
شوێن و مێژووی لەدایکبوون: #هەولێر# – 1970
شوێنی نیشتەجێبوون: هەولێر گەڕەکی ڕاستی.
ئاستی خوێندن: دەرچووی بەشی یاسا و ماستێر لە پەیوەندە نێو دەوڵەتیەکان
لایەنی سیاسی:بەرەی تورکمانی عێراقی
هەندێک لە لێدوانەکانی:
1 لە 2014-1-16 ڕایگەیاند تاوەکو ئێستا گوتایرێکی هاوبەشی تورکمانی لە هەرێمی کوردستان بوونی نییە و پێویستە خۆمان کۆ بکەینەوە..!!
2 دوای ئەم لێدوانە لە ساڵی2017 توانی سەرجەم قەوارە و حزبە تورکمانییەکان کۆ بکاتەوە و ڕاستەخۆ چوون بۆ تورکیا و چاوییان کەوت بە سەرۆککۆمار و سەرۆکی حکومەت و بەرپرسی دەزگای میتی تورکیا..!!
3 لەبارەی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە 2017-11-7 ڕایگەیاند پێویستە ڕیفراندۆم هەڵبوەشێتەوە...!!
4 لە نوێترین لێدوانیشی لە 2018-1-23 دا وتی: پشتگیری تەواوی تورکیا دەکەین، بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتون...!!
لەناو پەرلەمانی کوردستان ئەندامێکی کارای ئەم دوو لیژنەیەیە:
1- ئەندام لە لیژنەی مافی مرۆڤ.
2- ئەندام لە لیژنەی پەروەردە و فێرکردنی باڵا.
کاندیدی #بەرەی تورکمانی# لە لیستی 312 بۆ هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە ساڵی 2010دا.