ساڵ و شوێنی لەدایک بوون: 1969 #هەولێر# – شارۆچکەی #مەخموور#
ئاستی خوێندن: بەکالۆریۆس لە دەرهێنانی سینەمایی. #زانکۆی سەلاحەدین# – هەولێر
چالاکیەکان لەڕووی نووسینەوە: تائێستاکە لەزۆر بەی رۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکان بابەتی سینەمایی بڵاو کردۆتەوە.
وەک (برایەتی، خەبات، دجلە، ئاسۆ، گوڵان، ڕامان، کاروان، میدیا، جەماوەر، هونەر، هونەرستان، میدیا، دەشت، هەناسە، چاو، هەرێمی کوردستان) و زۆری دیکەش.
سێ کتێبی سینەمایی بەم ناونیشانانەن ئامادەیە بۆ چاپکردن (دەستەواژەکانی سینەما، لێکۆڵینەوەی سینەمایی، بنەماکانی زمانی سینەما).
دوو کتێبی چاپکراوی هەیە بە ناوی(چیرۆکی سینەما2011) و (سیناریۆکانم2012)
چالاکییەکان لەروی هونەریەوە: تا ئێستاکە 12 کورتە فیلمم دەرهێناوە و بەشداری زۆربەی فێستڤالەکانی ناوەخۆ و چەند فێستڤاڵێکی دیکەی دەرەوەی کوردستانیانم کردووە.
لەگەڵ زۆربەی دەرهێنەرە کوردەکان کاری فیلم سازی کردووە و زیاتر لە 60 فیلم و زنجیرەی تەلەڤزیۆنی وێنەگرتووە و مۆنتاژی چەند فیلمێکی کردوە، وەک ئەکتەریش لە چەند فیلمێک بەشداریی کردوە.
سازدانی چەندین وۆرک شۆپ و خولی فێرکردنی وێنەگرتن و سیناریۆ و دەرهێنان.
ئامادەکردن و پێشکەشکردنی پرۆگرامی بەرەو سینەما بۆ ماوەی سێ ساڵ لە ڕادیۆ کوردییەکان
سەرنووسەری ڕۆژنامەی سینەما کوردیکا وەک مێژو بە یەکەم ڕۆژنامەی سینەمایی کوردی دێتە ژماردن
ئەندامی کارای سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان
زیاتر لە 10 ساڵ کارکردن لە تەلەڤزیۆنە کوردییە ناوخۆیی و ئاسمانییەکان
دوو ساڵ وانەبێژ بوو لە بەشی سینەمای کۆلیژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەددین
دەرهێنان و وێنەگرتنی کورتە فیلمی کوپەڵە بە سیستەمی 35 ملمی سینەمایی
وێنەگرتنی فیلمی دیکۆمێنتی (پانۆراما)بە سیستەمی 35 ملمی سینەمایی
لە ناوەراستی ساڵی 2011 یەکەم فیلمی دڕێژی سینەمایی دەرهێناوە بەناوی(سێگۆشەی مەرگ).
خەڵاتەکان
1-خەڵاتی باشترین فیلمی تایبەت لە فیستڤاڵی ئاڵای زێرین لە هەولێر 2005 فیلمی ئاوازێک بۆ ئایندە کە لەلایەن #وەزارەتی ناوخۆ# دابین کرابوو.
2- بڕوانامەی ڕێز لێنان لە فیستڤاڵی کوردی لە لەندەن فیلمی ئاواز بۆ ئایندە
3-خەڵاتی ڕێزلێنان لە فیستڤاڵی کوردی لە ڕۆما فیلمی ئەنتینا
4-بەشداری کردن لە لەبە شی پێشبڕکێی سەرەکی لە فیستفاڵی دیتمۆڵد لە ئەڵمانیا بە فیلمی ئەنتینا
5-خەڵاتی باشترین دەرهێنان لە فیستڤاڵی ئیمپیریا لە ئیتاڵیا بە فیلمی ئەنتینا
6-بەشداری لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی لە فیستفالی ئەرەب کامیرا فیستفال لە ڕۆتردام بە فیلمی سێگۆشەی مەرگ
7-بەشداری بەشی پێشبڕکێی جیهانی لە 35 خولی فیستڤالی قاهیرەی نێو دەوڵەتی بە فیلمی سێگۆشەی مەرگ
8-بڕوانامەی ڕێزلێنا لە فیستڤاڵی سوس ی نێو دەوڵەتی لە مەغریب بۆ فیلمی ئەنتینا
9-خەڵاتی باشترین دەرهێنان لە فیستڤاڵی بابل لە عێراق لە فیلمی ئەنتینا
10-خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لە فیلمی ئەنتینا
11-بەشداری کردن لە بەشی پێشبرکێی سەرەکی لە یەکەم خولی فیستڤاڵی #دهۆک# بە فیلمی سێگۆشەی مەرگ
12- خەڵاتی تایبەتی لێژنەی دادوەران لە فیستڤاڵی بەغداد ی نێو دەوڵەتی بە فیلمی سێگۆشەی مەرگ.