عەلی عەبدوڵڵا سۆفی محەمەد ناسراو بە ع.ع. شەونم یەکێکە لە مامۆستا هەرە شارەزا و ئەدیبە بەتوانا و شاعیرە بێ هاوتاکانی کورد، یەکێکە لە مامۆستا بەتواناکانی بواری پەروەردە و فێرکردن، ئەم شاعیرە زمان پاراوە لە ساڵی 1925 ز لە #هەڵەبجە# لە دایک بووە کەسێکی دیار و بە ئاگایە لە ئەدەبی کوردیدا، شەونم تەنیا شاعیر نەبووە کەسێکی دەنگخۆش و ئاوازدانەر و شێوەکار و خۆشنووس و مێژوونووس و شارەزابووە لە زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی. یەکەم مامۆستا لە هەڵەبجەدا کە گرووپی موزیک و سروود و گۆرانی دانا مامۆستا (ع.ع شەونم) بوو، بۆ ڕاستی ئەم بۆچوونەمان سەیری ئەرشیفی وێنەکانی هەڵەبجەی کۆن بکەن. ناونیشانی هۆنراوەەکانی (هاتم..هاتم..، پەڵپ و بیانووم پێ مەگرە، ئادەی مینەی لوولەک ژەن، لەگەڵ زۆر گۆرانی و سروودی تر...=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:30%;float:right;=KTML_Quote_Icon=🔥=KTML_Quote_Content==KTML_Red=جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە
بە تیشکی ئاگر ئەنووسم جەژنە پیرۆزە..=KTML_End==KTML_Quote_End=
یەکێک لە هەرە بەرزترین هۆنراوەی نیشتمانی کە بووەتە وێردی سەر زمانی جەماوەری کوردستان، ئەو سروودە بەسۆز و هاندەر و بەتینەیە کە دەڵێت (جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە...بە تیشکی ئاگر ئەنووسم جەژنە پیرۆزە...) کە ئاوازەکەشی هەر هی خۆیەتی. شەونم لە ئەدەبی منداڵاندا بۆشایییەکی زۆری پڕکردووەتەوە کە چێژ و تامێکی تایبەتیی هەیە و نموونەی پەروەردە و ڕێنمایی جگەرگۆشەکانە بۆ پەیڕەوی یاسا و دەستوورەکانی ژیان و دوورکەوتنەوە لە کارە دزێوەکان، داڕشتنی ئەم جۆرە هۆنراوانە لەسەر زمانی حاڵی منداڵاندا هۆنراونەتەوە. شەونم یەکێکە لە دامەزرێنەری (یەکێتی نووسەرانی کورد) لقی بەغدا، ساڵانێک لێپرسراوی چالاکی قوتابخانەکانی #سلێمانی# بووە، یەکەم خەڵاتی هۆنراوەی بنکەی ئەدەبی و ڕۆشنبیری سلێمانی پێ بەخشراوە. برای یاساناس و شاعیر و مێژوونووس و خۆشنووس و هونەرمەند (ساڵح #شارەزوور#ی) یە کە لە کارەساتە دڵتەزێنەکەی ساڵی (1988) دا بە بۆمبی کیمیایی خۆی و ماڵ و منداڵی بوونە قوربانی و سەرفرازی نەتەوەکەی. شەونم چەندین بەرهەمی جوان و بەسوودی ئەدەبی و زمانەوانی ئامادەیە بۆ چاپکردن کە مافی خۆیەتی وەزارەتی ڕۆشنبیری لایەکی لێ بکاتەوە و هاوکاری بکات بۆ ئەم کارە نیشتمانی و نەتەوەیییە. نموونەیەک لە هۆنراوەەکانی هاتم هاتم بە سەربەستی هاتم نەمزانیوە گرژ و پەستی بێ دەربەستی هاتم ئەم هۆنراوەە کرا بە گۆرانی و ع.ع.شەونم ئاوازی بۆ دانا و هیوا سەید ئەحمەد کە ئێستا لە #هەولێر#ە بە دەنگە زوڵاڵەکەی ئەیچڕی پەڵپ و بیانوم پێ مەگرە من دیلی پەیمانم مەمخە داوی تەفرە تۆی ئارامی گیانم ئاوازی ع.ع.شەونم وتنی هیوا سەید ئەحمەدتێبینی: ئەم هۆنراوەیە لەلایەن گۆرانیبێژ (عومەر ڕەزا) وە لە ئیستگەی کوردی بەغدا وتراوە. ئادەی مینەی لولک ژەن شمشاڵێکی زۆر پەسەنهەستی پەستی ژەنگاوی ئای ئایەک بێ ئاوازی ع.ع.شەونم وتتنی سالح ئەحمەد باول دەیان گۆرانی و سروودی بەسوود کە زۆربەیان لە ئاوازی خۆیین ئەمە جگە لە سروودە ئاگرینە پڕجۆشەکەی (جەژنە) جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە بە تیشکی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە ئاوازی ع.ع.شەونم وتنی سەدان گرووپی کوردستانی شەونم لەم دواییەدا لەسەر ئەرکی خۆی زۆربەی نامیلکە و هۆنراوەە پەروەردەیییەکانی لە چاپ دایەوە و بەنرخێکی ڕەمزی بە قوتابخانەکانی سلێمانی و دەوروبەری دا بڵاوی کردەوە.[1]