لە 9 ی مانگی شەشی 1963 لە #سلێمانی# لەدایک بووە.
لە قوتانخانەی بێخودی سەرەتایی و دوایی ئەزمەر و لە ساڵی 1986 دا بەشی زانستی فیزیای لە زانکۆی موسڵ تەواوکردووە،
لە سەرەتای هەشتاکانەوە دەنووسێ، یەکەم چیرۆکی بڵاوکراوەی بە ناوی (تابلۆ)، لە ڕۆژنامەی هاوکاری لە ساڵی 1983دا بڵاوبووەوە. بۆ ماوەی 3 ساڵ لەنێوان ساڵەکانی 1989_1991 ڕوو دەکاتە شاری خارکۆف لە ئوکراینا، لەوێ لە زانکۆی خارکۆف خوێندنی زمانەکانی ڕووسی و ئینگلیزی و لاتینی، ئەدەبی ڕووسی و ئینگلیزی. لە ساڵی 1991یشەوە لە شاری ستۆکهۆڵم نیشتەجێیە. بەرهەمەکانی لە زۆربەی گۆڤارەکانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات بڵاو کردوونەوە. خاوەنی ئەم بەرهەمانەی خوارەوەیە.
· زێراب، کۆمەڵە چیرۆک/ ستۆکهۆڵم 1991
· چاوەڕوانی، ڕۆمان/ ستۆکهۆڵم/ سلێمانی 1992
· بەیازی گوڵفرۆشێک. کۆمەڵە چیرۆک/ نێوەندی ڕەهەند 1998
· وێنەکان دووبارە دەبنەوە، کۆمەڵە چیرۆک/ سلێمانی 2003
· نووسینەوەی دڕک، کۆمەڵە چیرۆک/ دەزگای ئاوێنە 2007
· شەڕە سپییەکان، کۆدیدار/ بەڕێوەبەرایەتی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی 2009
· بلیتێک بۆ جەهەنەم، کۆمەڵە چیرۆک/ یانەی قەڵەم سلێمانی 2010
· دزینی خەونەکان، کۆمەڵە چیرۆک/ یانەی قەڵەم سلێمانی 2011
· من و کامێراکەم، کۆمەڵە چیرۆک/ یانەی قەڵەم سلێمانی 2013
· سیزیف، ئه و کوڕەی دوو دڵی هەیە، ڕۆمان/ سلێمانی 2015
· کارگەی تووڕەیی، چیرۆک/ ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە 2018
· شەربەتی ترس، ڕۆمان/ ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند 202 [1]