نووسینی: فەرهاد پیرباڵ
ئەم کتێبە لە ساڵی 2002 دا لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراسەوە بڵاوکراوەتەوە [1]
سەردەمی ڕۆمانەکەی باسی ساڵانی (19980_19990)دەکات، لەسەر زاری کارەکتەری سەرەکی دەگەڕێتەوە کە گەنجێکی شێوەکاری هەڵبجەیە بەناوی؛دارا، دارا لەترسی زەبرو زۆری و بەزۆر بەعەسکەر کردنی لەلایەن ڕژێمی ئەوکاتی عێراقەوە، هەڵەبجە جێدەهێڵێ و ڕوو لە هەندەران ئەکات. دارا دەگاتە فەڕەنساو دەتوانێ بە هونەرەکەی خۆی بژێنێ، بەڵام کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە وا دەکات دارا توشی داڕوخانی دەرونی بێت بە هۆی لەدەست دانی تەواوی خێزانەکەی لەو کارەساتەدا.
لەڕۆمانەکەدا باسی جیاوازی ژیانی ئێمەی ڕۆژهەڵاتی لەگەڵ ڕۆژئاواییەکان دەکات، ئێمەی ڕۆژهەڵاتی هەرگیز ناتوانین ببین یا وەک ڕۆژئاواییەک فکر کەینەوە و بژین، چون هەمیشە خەمێک وەهمێک ئازارێک کەسێک شتێک شوێنێک، کە دڵمان پەیوەستە پێوەی ئازارمان ئەدات
هەر ئەو وەهم و پەیوەست بونەشە وا لەدارا ئەکا بەهۆی ناسینی کچێکی ئیسپانی کە خەڵکی شارۆچکەیەکی دورە دەستە بەناوی سانتیاگۆ دی کۆمپۆستێلا، دەست لەتەواوی ژیانی خۆی هەڵگرێت و بەدوای (ڤینۆس)کەوێت بۆ ئەو شوێنە، لە کۆتایدا خوێنەر دەخاتە نێو گێژاوی خەیاڵ و واقعەوە ناتوانین جیایی بکەیتەوە هەر بەڕاستی ڤینۆس بونی هەیە یا تەنها وەهم و خەیاڵە، ئایا ئەتوانێ خۆشبەختی بدۆزێتەوە بگات پێیی؟؟!!. هەروەها لە درێژەی ڕۆمانەکەیدا نوسەر کۆمەڵێک باسی هونەری شێوەکاری و بیری ئەدەبی و فەلسەفی خۆی دەخاتە بەر دیدی خوێنەر و گەنگەشەی دەکات و وا لەخوێنەر دەکات بچێتە ناواخنی ڕۆمانەکەو خۆی بخاتە شوێنی کارەکتەری سەرەکی ڕۆمانەکەی کە (دارایە). [2]
دەزگای پەخش: #کولتوور#، بۆ چالاکی ئەدەبی و فەرهەنگی
زنجیرەی پەڕتووک 54