ترخێنە لە تەرەساس دروست دەکرێت، بە جۆرێک تە ڕەساس لە شیوەی شفتەدا لە قاڵب دەدرێت و لە بەرخۆردا وشک دەکرێتەوە تا بە تەواوی وشک دەبیتەوە و نابێت شێی تێدا مابێت بۆ ئەوەی خراپ نە بێت، وە پێویستە لە شوێنی وشکدا هەڵبگیرێت، دواتر هەرکات حەزمان لێبوو دەتوانین بیکەین بە شلە(ترخێنە)، بەم شێوەیەی خوارەوە.
پێداویستیەکان:
1-ترخێنە یەک کیلۆ.(دەتوانیت لەجیاتی ترخێنە تەرەساس بەکاربهێنیت
2-یەک لیتر و نیو ئاو.
3-ئێسقانی حەیوان (بۆ تام و بۆن خۆشکردنی زیاترئەتوانی بێ گۆشتیش لێی بنێیت هەرتامی خۆشە).
3-سێ کەوچکی چێشت دۆشاوی تەماتە.
4- دوو سەلک چەوەندەر بە جنراوی.
5-چوار گێزەری زەرد بە جنراوی. یتێبکە
6-خوێ (بە پێی پێویست).
7-مشتێک ماشی سوور.
8-مشتێک نۆک.
9-مشتێ نیسکی خڕ –نەهاڕاو-.
10-چەند پارچەیەک کولەکەی زەرد ئەگەر دەستت کەوت(بۆ بەهێزکردنی بەها خۆراکیەکەی).
11-مشتێک کشمیش یان مێوژی ڕەش.
12-کەمێک گوێز و بادەم.
چۆنیەتی لێنانی:
نۆک و ماشەکە دەکوڵێنین بە جیا، ئێسقانی حەیوانەکەش سوردەکرێتەوە، دواتر لە گەڵ هەموو ئەو پێداویستیانەی باسمانکردن دەخرێنە مەنجەڵەوە و دەخرێنە سەر ئاگر لەدوای ئەوەی کوڵا پێشکەش دەکرێ. [1] [2]