گوندی ئامۆکان دەکەوێتە باکوری ناحیەی هەریر نزیکەی (10)کم دوورە، (30 35)کم لە شارۆچکەی شەقلاوە و (85) کم لە شاری هەولێر دوورە. گوندی ئامۆکان گوندێکی شاخاوییە کەوتۆتە نێوان دوو کێوی بەرددین، لە پشتەوەی چیایەکی گەورە هەیە بە ناوی (سەراوەرد).
ناوی ئامۆکان لە چیەوە هاتووە :
(لە سەردەمی عوسمانیەکان مالێک لە ئەم گوندە ژیاوە، کە پێک هاتبوون لە دایک و باوک و (7) برا و خوشکێک، لە شەڕبَکی خوێناویدا لە گەڵ عوسمانیەکان هەموو کوڕەکان و باوکەکە دەکوژرێن و دایک و کچەکە دەمێنەوە، کچەکەش ناوی (ئامینە) بووە. دایکەکەش لە بەر خۆشەویستی کچەکەی بە (ئامۆ، ئامێ) بانگی کردووە، وە بەەۆی بوونی کانیەکی ئاو لە ناوەڕاستی گوندەکە هەردوو ووشەکە لێک دراوون بووە بە (ئامۆکان). کە ەەردوو ووشەکانیش بریتین لە (ئامۆ + کان) بووە بە ئامۆکان)
شوێنی جوگرافیای گوندی ئامۆکان. ئامۆکان لە ڕووی ڕووبەرەوە گەورەترین گوندی سنوری ناحیەی ەەریرە کە ڕووبەرەکەی لە ەەموو گوندەکانی تری ئەم سنورە گەورەترە. گوندێکی شاخاوییە چەندین گوند هاوسنوریەتی وەکو لە باکور هەر یەکە لە گوندەکانی (ئەشکەوت و گۆڕەز) لە باشوور گوندی (فلون) و لە ڕۆژهەلات گوندەکانی (سێناوە و بەنۆکە)، لە ڕۆژئاوا گوندەکانی (کانی چرگان و ناوشیوانی سەروو و خواروو).
سەبارەت بە دروست بونی ئەم گوندە :
(سەرچاوەی دروست بوونی گوندی ئامۆکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کاتێ لە سەدەکانی (14 15) کۆمەلێک ماڵ لە ووڵاتی ئێران ڕوویان لە ئەم گوندە کردوە و لە وێ نیشتەجێبوونە بە هۆی بوونی لەوەڕگا و سەرچاوەکانی ئاو. ئەمەش وایکردووە کە خانوو دروست بکەن و نیشتەجێ ببن).
باری ئابووری گوندی ئامۆکان :
(گوندی ئامۆکان گوندێکی کشتوکاڵی و ئاژەڵدارییە. ژمارەیەکی زۆری خەڵک خەریکی چاندنی گەنم و جۆ و نۆک و تەماتە و خەیارن. زیاتر بۆ مەبەستی خۆراکی خۆیان نەک بۆ فرۆشتن. هەندێکی تریش خەریکی ئاژەڵدارین بە ەاوینان کوێستان گەرمیان دەکەن.وە هەروەا هەندێکی تریش موچە خۆرن).
باری خوێنەدەواری گوندی ئامۆکان :
(گوندی ئامۆکان لە ساڵی 1961 قوتابخانەی لێکراوەتەوە. بە ڕێژەیەکی زۆر خوێندەوارن، تەنیا بەتەمەنەکان نەبێت، وە ژمارەیەک ئافرەتیش نەخوێندەوارن. خەڵکەکە زۆر حەز لە خوێند دەکات، تاکو ئێستا چەندین کەس لە ئەم گوندە خوێندنیان تەواو کردوە و ئێستا لە پڵەی بەرزی خوێندن دان. وە هەروەا لە سالی 1999 بۆ یەکەم جار نەخۆشخانە لە گوندی ئامۆکان دروست کراوە).
کەش و هەوای گوندی ئامۆکان :
(گوندی ئامۆکان لە ڕووی کەش و هەواوە زۆر خۆشە بارانێکی زۆری لێ دەبارێت و زۆر جاریش بەفری لێدەبارێت. لە وەرزی زستاندا زۆر ساردە ئەویش بە هۆی بوونی ڕەشەبایەکی بەهێز کە بەردەوام هەڵدەکات. لە وەرزی هاوین تا ڕادەیەک فێنکە، بەلام لە وەرزی پایز و بەهار زۆر خۆشە).
ژمارەی دانیشتوانی گوندی ئامۆکان نزیکەی (1800) کەس دەبێت و ژمارەی ماڵەکانیش نزیکەی (300) ماڵ دەبێت. بەلام ژمارەیەکی زۆری گوندی ئامۆکان ڕوویان لە شارەکانی (هەریر و سۆان و خەڵیفان) کردوە.
وەهەروەا خەڵکی گوندی ئامۆکان لە عەشیرەتی سورچین لە تیرەی وسوکاسکین.
نوسینی تەڵعەت کەریم ئامۆکەیی