یەکێک بوو لە دامەزرێنەرەکانی سوپای داگیرکەری ئێراق.
بەکر سدقی عەسکەری، (ماوەی ژیان: 1890 لە #کەرکووک# تاکوو 11-08-1937 لە#مووسڵ# ) ژەنەڕاڵێکی ئێراقی بەڕەسەن کورد بوو. لەبەر ئەوەی لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی ژیاوە، ماوەیەک لە سوپای عوسمانی سەربازبووە. لە ساڵی 1936، وەک فەرماندەیەک لە سوپای ئێراقی کودەتا بەسەر حکوومەتەکەی یاسین هاشمیدا کرد و لەدەسەڵاتی سەرۆکوەزیرانی دوورخستەوە.