پڕۆفیسۆر دکتۆر هێرش ڕەسوڵ موڕاد
نووسەر و ئەکادیمیی
• لەدایکبوی 1982/9/1 #ڕانیە#
• نازناوی زانستی: پڕۆفیسۆر (2021) لە پسپۆڕیی (ڕاگەیاندن).
• هەڵگری یەکەم ناونیشانی زانستیی (پڕۆفیسۆر) لە بواری ڕاگەیاندندا لەنێو کورد و لە هەرێمی کوردستان.
• گەنجترین پڕۆفیسۆر لە سەرجەمی پسپۆڕییەکاندا لەسەر ئاستی زانکۆکانی ئێراق.
• پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (2015) لە پسپۆڕیی (ڕاگەیاندن).
• بەکالۆریۆس (2004)، ماستەر (2008)، دکتۆرا (2011)/ ڕاگەیاندن/ زانکۆی #سلێمانی#.
• ژمارەی توێژینەوەی بڵاوکراوە: 26 توێژینەوە (بە تەنیا و هاوبەش)، (بە زمانەکانی کوردیی، عەرەبیی و ئینگلیزیی)، (جۆرناڵی ناوخۆ، نێودەوڵەتیی)/ 2012 2021
• ئەزموونی وانەوتنەوە:
- دکتۆرا/ زانکۆی سەڵاحەدین 2017 2018
- ماستەر/ زانکۆی سلێمانی 2013 2014
- ماستەر/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی 2020 2021
- ماستەر/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی #هەولێر# 2020 2021
- دبلۆمی باڵای پیشەیی/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی 2020 2021
- بەکالۆریۆس/ زانکۆکانی: سلێمانی، پۆلیتەکنیکیی سلێمانی (2004 بەردەوامە).
- دبلۆم/ پەیمانگای تەکنیکیی سلێمانی، پەیمانگای تەکنیکیی کوردستان (قەیوان)، پەیمانگای تەکنیکیی دوکان (2006 بەردەوامە).
• ئەزموونی سەرپەرشتی و گفتوگۆکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا:
- زانکۆکانی: سلێمانی، سەڵاح الدین، پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پۆلیتەکنیکی هەولێر.
• کارکردن لە گۆڤاری زانستی:
- گۆڤاری (ئەکادیمییانی کوردستان) 2014 2016
- گۆڤاری (زانکۆی ڕاپەڕین) 2016 2018
- گۆڤاری (کوردستانیی بۆ لێکۆڵیینەوەی ستراتیجیی) 2021 بەردەوامە
• ئەزموونی کارگێڕیی:
- یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران/ زانکۆی ڕاپەڕین (2014 2018)
- لیژنەی زانستیی بەشی ڕاگەیاندن/ زانکۆی سلێمانی (2013 2014)
- ئەندامی لیژنەی باڵای خوێندن و پلانی وەرگرتن لە #وەزارەتی خوێندنی باڵا# و توێژینەوەی زانستی (2014 2018)
- لیژنەی زانستیی بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و بازاڕگەری/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (2018 بەردەوامە)
- ئەندامی لیژنەی باڵای خوێندنی باڵا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (2019 بەردەوامە)
- لێپرسراوی زانستیی و خوێندنی باڵا لە کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕیی/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (2019 بەردەوامە)
- سەرۆکایەتیی و سەرپەرشتییکردن و ئەندامێتیی چەندین لیژنە، لەوانە: گۆڕینی سیستمی خوێندنی زانکۆ، بەئەلیکترۆنییکردنی زانکۆ، ئامادەکاریی کۆنفرانسی زانستی، ئاهەنگی دەرچووان، ڕێبەری خوێندکاری زانکۆ، ڕێبەری دەرچووان، ڕانکینگی زانکۆ، ... تاد/ زانکۆی ڕاپەڕین (2014 2018).
- سەرۆکایەتیی و سەرپەرشتییکردن و ئەندامێتیی چەندین لیژنە، لەوانە: زانستیی، خوێندنی باڵا، پڕۆگرامەکانی خوێندن، ڕیفۆرمی خوێندنی تەکنیکیی، تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا، تاقیکردنەوەکانی خوێندنی بەرایی، مەشقی هاوینە، ... تاد/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (2018 بەردەوامە).
• پەرتووکی چاپکراو:
- 13 پەرتووک لە بواری ڕاگەیاندن و ئەدەب و ڕۆشنبیرییدا
• ئەندامێتیی:
- کۆمەڵەی ئەکادیمییانی کوردستان
- فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسان
- سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
- رێکخراوی نووسەرانی بێسنوور
- بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ
- پلاتفۆرمی دابڕان
• ئەزموونی ڕاگەیاندن:
- 1995 لە ئامادەکردن و پێشکەشکردنی بەرنامەیەکی ڕادیۆییەوە تایبەت بە منداڵان دەستی پێ کردوە.
- سەرنووسەر یان دەستەی نووسەران یان ڕاوێژکار لەم ڕۆژنامە و گۆڤار و بڵاوکراوانە: (خونچە، هەژی، ئەهۆو، واڵا، ڕایەڵ، ڕانیە، ڕێبازی خوێندکاران، ڕۆژنامەنووس...) 1997 2008
- 1996 2005 ڕاگەیاندنی خوێندکاران و لاوان
- سەرنووسەری ڕۆژنامەی (گۆڕان) 2003 2005
- 2004 2012 ستافی کارای ڕۆژنامەی (چاودێر)
- 2013 سەرپەرشتیاری ڕادیۆی (مەدەنییەت)
- 2014 2015 سەرپەرشتیکردنی ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین
- شارەزای میدیایی لە (ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر) 2013 -بەردەوامە
- (ڕاوێژکار) لە گۆڤاری (دابڕان) 2015 -2019
• چالاکیی تری زانستیی و ڕۆشنبیریی:
- کردنەوەی پێشانگایەکی تایبەتی شێوەکاریی/ 1994 -کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی هاوچەرخ/ ڕانیە
- کردنەوەی پێشانگایەکی تایبەتی کاریکاتێریی/ 1998 -یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستان/ ڕانیە
- بەشداریکردن لە چەند پێشانگایەکی شێوەکارییدا لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان/ 1994 -1999
- بەشداریکردن لە دەیان خول و ۆرکشۆپ و کۆنفرانس و سیمپۆزییەم لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان چ وەک بەشدار و چ وەک وانەبێژ/ 1994 -تاکوو ئێستا
• کاری ڕێکخراوەیی:
- ئەندامی سکرتارییەتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان/ 2003 2005
- کادری ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان/ 2001 2003
- دەستەی دامەزرێنەری سەنتەری چالاکیی گەنجانی ڕانیە/ 2001
- هاوکاری (گرووپی کۆمەکی زانکۆی ڕاپەڕین)/ 2016 -2018
• کاری خۆبەخشیی:
- هاوکاریکردنی کردنەوەی دەیان خولی تایبەت بە ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانیی لە سەرجەمی شار و شارۆچکەکانی کوردستان/ 2002 -بەردەوامە
- وانەبێژی دکتۆرا/ زانکۆی سەڵاح الدین/ 2017 -2018
- هاوکاریکردنی چەند ڕێکخراوێکی کۆمەڵی مەدەنیی لە بوارەکانی: مافی مرۆڤ، گەشەپێدانی مرۆیی، ژینگەپارێزیی، ... تاد.