ناو: عەلی
ناوی باوک: حەمەڕەشید بەرزنجی
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-11-1961#
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی بەرزنجە
$ژیاننامە$
عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی لە ساڵی 01-11-1961 لە شارۆچکەی بەرزنجە لە دایک بووم. خێزاندارم و ئێستا (2018) چوار منداڵم هەیە دوو کوڕ و دوو کچ بەناوەکانی (چاوان....باوان....لێوان...باران)
سەرپەرشتیاری پەروەردەییم لە یەکەی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی ڕۆژهەڵات لە #سلێمانی#.
ئەندامی یەکێتی نوسەرانی کوردم.
دەستەی نوسەرانی گۆڤاری(ئاراستەی پەروەردەیی) م کە بەڕێوەبەرێتی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی سلێمانی دەریدەکات.تا ئێستا پێنج ژمارەمان لێدەرکردووە و بەردەوامین.
لە سەرەتای هەشتاکانەوە بۆ منداڵان دەنووسم.
یەکەم بابەتیش کە بڵاوم کردەوە هۆنراوەیەک بوو بۆ منداڵان و لە ڕۆژنامەی (هاوکاری) دا.
کاتێک مامۆستا بووم لە قوتابخانەی(ئاری بنەڕەتی) لە سلێمانی کە ئێستا بووە بە قوتابخانەی (ئیبراهیم پاشا) سەرپەرشتی دەرکردنی گۆڤارێکی تایبەت بە قوتابخانەکەم دەکرد و (7) ژمارەی ساڵانەمان لێدەرکرد بە هاوکاری بەڕێوەبەر و یاریدەدەران و مامۆستایانی قوتابخانەکە و بێبەرامبەر بۆ هەموو پەروەرەردەکانی سنوری بەڕێوەبەرێتی گشتیمان دەنارد و دەگەیشتە زۆرترین قوتابخانە.
بەشداری چەند بەرنامەیەکم کردووە لە تیڤیدا کە هەوڵمان داوە توانا و بەهرەی منداڵان لە بواری نوسین دا گەشە پێبدەین.
زیاتر لە 200 هۆنراوەم ئاوازیان بۆ دانراوە و کراون بە گۆرانی لەگەڵ هەندێک لە ئۆپەرێتەکانم کە کاریان بۆ کراوە و لە باخچەکاندا نمایش کراون.
هۆنراوەی (پاکوخاوێنی ژینگە) کە کراوە بە گۆرانیش لە کتێبی کوردی پۆلی دووەمی بنەڕەتیدا دانراوە و لە ئێستا 2022 دەخوێندرێت.
هۆنراوەیەکیشم دەربارەی مین لە کتێبێکدا بەناوی (شوێنە گومان لێکراوەکان) وەک پڕۆگرامی خوێندن بڵاوبۆتەوە.
لە زۆربەی گۆڤارە تایبەتەکانی منداڵاندا بابەتەکانم بڵاودەکەمەوە.هەروەها لە سایتەکانیشدا.
لەلایەن هەندێک لە گۆڤارەکان و دەزگا تایبەتەکانی منداڵان و چەند شوێنێکی ترەوە کۆمەڵێک خەڵاتی ڕێزلێنانم پێبەخشراوە.وەک(11)هەمین ڤیستیڤاڵی گەلاوێژ، بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سلێمانی، بەڕێوەبەێتی ڕۆشنبیری منداڵانی سلێمانی و بەڕێوەبەێتی ڕۆشنبیری منداڵانی #دهۆک#، بەڕێوەبەرێتی زنجیرە کتێبی منداڵان لە #هەولێر#، خانەی سمۆرە لە سلێمانی، گۆڤارەکانی (گوڵەکان، جگەرگۆشەکان، ژیار، شارباژێڕ)، باخچەی منداڵانی میر لە #هەڵەبجە#ی شەهید، و چەند شوێنێکی تر.
$ئەم بەرهەمانەی بە چاپ گەیاندووەکە هۆنراوە و چیرۆک و ئۆپەرێتن بۆ منداڵان:$
1-فڕفڕۆکە...هۆنراوە...ساڵی 1995.
2-خەندەی ئاوات...هۆنراوە..ساڵی 1998.
3-ئافەرین..هۆنراوە..ساڵی 2000.
4-دیاری و سەردان...چیرۆک..ساڵی 2004.
5-کۆڤین و هاوڕێکانی...هۆنراوە...ساڵی 2008.
6- سرودی کوردستان....هۆنراوە...ساڵی 2009.
7- ڕازی قوتابییەکی زیرەک....چیرۆک و هۆنراوە...ساڵی 2009.
8- دیاری.....هۆنراوە...ساڵی 2010.
9- بولبولێکی زیرەک....چیرۆک..وەرگێڕان لە عەرەبییەوە بەدەستکارییەوە ساڵی 2012.
10 جەژن....هۆنراوە...ساڵی 2009.
11- وانەی کوردی.....چیرۆک و هۆنراوە...ساڵی 2010.
12- بوکەکەم بە کوردی گۆرانی دەڵێت.....چیرۆک...ساڵی 2013.
13- گەشتەکەی گوڵێ.....چیرۆک...ساڵی 2013.
14-ئەسپ و فیل.....چیرۆک...ساڵی 2013.
15-یاریی بیرکاری.....چیرۆک وهۆنراوە...ساڵی 2013.
16- منداڵ و فیلم کارتۆن.....شانۆیی و ئۆپەرێت...ساڵی 2013.
17- چنار و هێمن..ئۆپەرێت و هۆنراوە بۆ منداڵان...ساڵی.. 2019.
18- ئاوازی شادی.. ئۆپەرێت و هۆنراوە بۆ منداڵانی باخچەی منداڵان 2019
19-مریشکە کونج. بە (PDF) کراوە کە چیرۆک و هۆنراوەیە.ساڵی 2017
20- جۆلانێ...هۆنراوە...ساڵی 2019. چاپەکەنی مانگ لە شاری بانە بۆیان کردووم.
21- منداڵ و ژینگە...هۆنراوە و ئۆپەرێت و شانۆیی دەربارەی ژینگە بۆ منداڵان.2021.
22- سمۆرە و منداڵ...هۆنراوە...ساڵی 2021.
23-خۆزگە و خەونی منداڵان....هۆنراوە...ساڵی 2021.
24-نیشتمانی ماسی...هۆنراوە و ئۆپەرێت...ساڵی 2021.
25- ئاوازی پێکەنین...هۆنراوە...ساڵی 2021.
کۆمەڵێک بەرهەمی ترم ئامادەن بۆ چاپ لەوانە:
1- ئەسپی خەیاڵ...هۆنراوە و ئۆپەرێت بۆ منداڵان.
2- دایک لە شیعری منداڵاندا...لێکۆڵینەوە.
3-مامۆستا لە شیعری منداڵاندا...لێکۆڵینەوە
4-دیوانی عەلی حەمەڕەشید بەرزنجەیی بۆ منداڵان.
لەگەڵ چەند بەرهەمێکی تر.