ڕەمەزان محمد ساڵح ناسراو بە خەباتە بچکۆل لە ساڵی 1957 لە گەڕەکی ئازادی شاری #کەرکووک# لە دایک بووە، تا پۆلی دووی ناوەندی لە کەرکووک خوێندوە و پۆلی سێی ناوەندی لە #چەمچەماڵ# و ئامادەیی کشتوکاڵی لە #بەکرەجۆ# تەواو کردووە. بە هۆی بەشداری کردنی خێزانەکەمان لە شۆڕشی ئەیلول ناچار بووین شاری کەرکووک بە جێ بهێلین سەرەتا بۆ #پێنجوێن# و دواتر ئاوارەی ئێران بووین لە ساڵی 1975 گەڕاینەوە و لە چەمچەماڵ نیشتەجێ بووین.
شەهید خەبات هەر زوو هەستی بە چەوساندنەوەی نەتەوەکەی کردووە بۆیە لە ساڵی 1974 پەیوەندی کردوە بە قوتابیان و لاوانەوە. پاشان پەیوەندی کردووە بە ڕیکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە، بەڵام بە داخەوە لە بەر نەبوونی سەرچاوەو زانیاری پێویست نەزانراوە لە چی ساڵێک پەیوەندی کردووە. لە ساڵی 1979 لە هەرێمی دووی کەرکووک بووە بە پێشمەرگە. لەو سەردەمەدا تەنها هۆکاری گەیاندن ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان بوو کە لە ڕێگای جفرەوە پەیامەکانی ئاراستە دەکرد، بۆیە تەتەر گرنگترین ئەڵقەی ڕێکخەرو گواستنەوەی پەیوەندێکانی نێوان سەرکردایەتی و هەرێمەکان بوو.ئەو دەبوایە ڕێگەیەکی چەند ڕۆژەی سەخت ودژواری تەنراو بە ڕەبیەو سەربازگەی دوژمن ببڕێت. شەهید خەبات یەکێک بووە لەو پێشمەرگە لەش سووک و ووریا و باوەڕپێکراوانەی کە لە ساڵانی 79 تا 81 ئەو ئەرکەی لە هەرێمی دوو بە لێپرسراوێتی بە جێ هێناوە. لە ساڵی 1981 وە لە سەر داوای خۆی گواستراوەتەوە بۆ کەرتی چواری جەباری دوای ماوەیەکی کورت بووە بە ڕابەر سیاسی کەرت و پاشان کراوە بە جێگری #مامە ڕیشە#. لە ساڵی 1984 و ئەم جارەشیان هەر لە سەر داوای خۆی گواستراوەتەوە بۆ کەرتی سیێ هەمەوەند.
شەهید خەبات مرۆڤێکی دەست و دەم و داوێن پاک بوو. بە قەدو باڵا بچووک و لاواز بەڵام بە وورە قەڵایەک بوو. خۆشەویستی هاوڕێکانی و سەرکردایەتی و خەڵکی ناوچەکە بوو بەشداری زۆربەی نەبەردەکانی ئەو ناوچانەی کردبوو کە لێیدا پێشمەرگە بووە و شەڕەکانی سەرکردایەتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە لێهاتوی توانای خۆی پلەکانی پێشمەرگایەتی بڕیووە. لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا حەوت جار برینداربووە و لە شەڕی تۆڵە سەندنەوەی شەهید بوونی مامە ڕیشەدا بە سەختی بریندار بووەو چاوێکی لە دەست داوە.
ڕۆژی #14-04-1987# لە داستانی ڕزگاری بۆ دواجار چاوەکانی لێکناو چووە ڕیزی نەمرانەوە.[1]