کاندیدی پارتی بۆ پەرڵەمانی کوردستان لە 2013دا
کوێستان احمد قادر : دەرچووی کۆلیژی یاسا و ڕامیاری
ئێستا(2013) بەرێوبەری ناحیەی وەرتێ
کاندیدی #پارتی دیموکراتی کوردستان# ژمارە 110بۆ پەرلەمانی کوردستان ژمارە (63)
کچی پێشمەرگەی شۆرشی ئەيلول و گوڵان (ئەحمەد ئاوەژەی)ە کە هەموو تەمەنی لە خزمەت کردنی کوردستان و ڕِێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر تەرخان کردووە وئێستاش خانەنشينی پێشمەرگەيە. لە ساڵی (1974) ئاوارەی ئێران بووە و لە ساڵی (1999) گەرِاوەتەوە کوردستان.
مێژووی لەدايک بوون: (1/7/1977)
پیشە: بةرِێوەبەری ناحيەی وەرتێ / قةزای ڕِواندوز
برِوانامە: هةڵگری برِوانامەی بەکالۆريۆس لە ياسا
• لە ساڵی 2010 وەکوو بەرێوەبەری ناحيەی وەرتێ وتا ئيَستا بەردەوامە لە خزمەت.
کارکردن لە ناو پارتی ديموکراتی کوردستان:
• لە سالَی (1987) لة ئێران پەيوەندی بە ڕِيزەکانی پارتی ديموکراتی کوردستان کردووە.
• بۆ ماوەی (6) سالَ بەرپرسی شانەی سەرەکی بووە لە پارێزگای زەنجان لە ئێران.
• لە سالَی (2000) بووە بە کاديری لقی (10) پارتی ديموکراتی کوردستان.
• لة (9/11/2001) خولی (12) ی پەيمانگای کاديرانی بە سەرکەوتوويی تەواو کردووە.
• لە ساڵی (2002) کارمەندی لێژنەی پەنابەرانی #سۆران# بووە وەکوو بەرپرسی ئافرەتە ئێرانييەکان کاری کردووە.
• لە ساڵی (2003) بۆتە ئەندام مەکتەب لە مەکتەبی پەيوەندييەکانی لقی (10)ی پارتی ديموکراتی کوردستان.
کارکردن لە ناو ڕِێکخراوەکان:
• لە ساڵی (1990) کاری کردووە لة ڕِێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوان.
• لە ساڵی (2000) بۆ ماوەی ساڵێک وەک کارمەندی (UN) کاری کردووە.
• لە ساڵی (2003) دامەزرێنەری سەنتەری چرا بۆ چالاکی ئافرەتان بووە لە شاری سۆران و بۆماوەی ساڵێک وەک بەرِێوەبەری سەنتەر کاری کردووە.
• لە ساڵي(2004) کاری کردووە لە کۆمەلەی کەم ئەنداماني سۆران.
• دامەزرێنەری سەنتەری ناز بۆ چالاکی ئافرەتان بووە لە شارەدێی وەرتێ.
• ئەندامی سەنتەری ڕِۆشنبيری سۆرانە.