قەڵای نوگرە سەلمان، گرتووخانەی نوگرە سەلمان یان زیندانی نوگرە سەلمان (بە ئینگلیزی: Nugra Salman Prison، Nugrat al-Salman یان Nigrat Salman، بە عەرەبی: سجن نقرة السلمان) زیندانێکی پێشووە، یەکێکە لە زیندانە دێرینەکانی ئێراق، لە نزیک شارۆچکەی سەلمان لە بیابانی پارێزگای موسەننا لە ئێراق درووستکراوە. لە ساڵی 1930 لە سەردەمی پاشایەتی هاشمی و دواتریش لەلایەن حکوومەتەکانی عەبدولکەریم قاسم و سەدام حسێنەوە بەکارهێنراوە. بۆ زیندان و ئەشکەنجەدان و کوشتن و لە سێدارەدانی نەیارەکانیان، بە تایبەتی کورد. [1]