ئەمین محەمەد لەساڵی 1962 لە شاری #سلێمانی# لەدایکبوە، دەرچوی ئامادەیی لقی وێژەییە. خێزاندارە و خاوەنی دوو کچ و سێ کوڕە. لە سەرەتای هەشتاکانەوە دەستی بەنوسینی شیعر کردوە لەساڵی 1986 یەکەم شیعری لەگۆڤاری (کاروان)دا بڵاوکردوەتەوە بەشداری زۆربەی زۆری کۆڕە شیعرییەکانی ساڵی هەشتاکانی کردوە لەشارەکانی سلێمانی و #هەولێر# و #هەڵەبجە#. لەساڵی 1991 بوەبەئەندامی #یەکێتی نووسەرانی کورد# لقی سلێمانی، لەساڵی 1991 یەکەم کتێبی بەچاپ گەیاندوە بەناوی (هەڵوێست) لە زۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامە کوردیەکاندا شیعری بڵاوکردوەتەوە. لە ساڵی 1988 یەکەم شیعری وەرگێڕدراوە بۆزمانی عەرەبی لە گۆڤاری (شمس کردستان)دا بڵاوکراوەتەوە. لە ساڵی (2008)ەوە لەبواری ئەدەبی (منداڵان)دا دەنوسێت و تائێستا شەش کتێبی شیعری بەچاپ گەیاندوە بەناوەکانی:
1- #ماڵی باران#، کۆمەڵێک شیعر بۆ منداڵان.
2- #هاوڕێی نوێ#، کۆمەڵێک شیعر بۆ منداڵان.
3- #خەیاڵی مناڵانە#، کۆمەڵێک شیعر بۆ منداڵان.
4- #هەنگە وردیلە#، کۆمەڵێک شیعر بۆ منداڵان.
5- #خەونی چۆلەکە#، کۆمەڵێک شیعر بۆ منداڵان.
6- #گۆرانیی هەورەکان#، کۆمەڵێک شیعر بۆ منداڵان.
7- #بەرسیلە#، کۆمەڵێک شیعر بۆ منداڵان.
لەزمانی عەرەبیەوە چیرۆکی بۆ منداڵان وەرگێڕاوە و لەگۆڤارەکاندا بڵاوی کدونەتەوە، کتێبێکی چیرۆکی بۆ مندڵان نوسیوە و ئامادەی چاپە بەناوی (سەمای ماسی) لە سەرجەم گۆڤارەکانی تایبەت بە منداڵاندا شیعروچیرۆکی بڵاوکردوەتەوە لێکۆڵینەوەیەکی لەسەرئەدەبی منداڵان بڵاو کردوەتەوە بەناوی(زمان ڕەوانی و جۆرەکانی کێشی بڕگە لە شیعری منداڵان)دا.
سەرجەم شیعرەکانی مامۆستا (ع ع شەونم)ی کۆکردوەتەو ئامادەی کردوەو چاپ کراوە بەناوی (دیوانی ع ع شەونم)چەندین بەرهەمی شیعر و چیرۆ ک و وەرگێڕانی ئامادەن بۆ چاپ. زۆر بەی زۆری شیعرەکانی ئاوازیان بۆدانراوە و لەلایەن هونەرمەندانەوە کراون بە گۆرانی و لەکەناڵەکان پەخش دەکرێن.لەلایەن چەند شوێن و لایەنێکەوە ڕێزنامەی بۆکراوە...وەک یەکێتیی نوسەرانی کورد لقی سلێمانی...گۆڤاری گوڵەکان و جگەرگۆشەکان.. باخچەی منداڵانی باخی میر لە هەڵەبجە. #منداڵپارێزی کوردستان# و چەند شوێن و لایەنێکی تر.[1]