- هەموو سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە شەڕ لە بەرەی موسڵ و شەنگال زۆر گەرمە و پێشمەرگە سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، هەروەها باسیش لەوە دەکرێت کە مەخموور تاوەکو ئەمڕۆ لەژێر کۆنتڕۆڵی پێشمەرگەدایە و هەریەک لە وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم و پارێزگاری هەولێر، ئەم بەیانییە لە شارۆچکەی مەخموور نانی بەیانیان خواردووە.
- هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هەردوو ناوچەی حەمدانیە و سعودیەی لە پارێزگای موسڵ کۆنتڕۆڵ کرد و زیانێکی گەورەی بە داعش گەیاند.
- دوو تەقینەوە، لە گەڕەکی تسعین حسێنیەیەکیان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا چوار کەس کوژران و 22 کەسیش بریندار بوون.
- ڕووبەڕووبوونەوەی پێشمەرگە لەگەڵ چەکدارانی داعش و چەکدارە ئیسلامییە تووندڕەوەکان بەردەوامە و ئاژانسەکانی جیهانیش، بەردەوام ڕاپۆرت و هەواڵی جیاواز لەو بارەیەوە بڵاودەکەنەوە و باس لە یەکگرتوویی کورد دەکەن لەو ڕووبەڕووبوونەوەیەدا.
- هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە تورکیا بە فڕۆکەی F16 یارمەتیی کورد دەدات لە دژی داعش.
- سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە بە بڕیاری ئەوان تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پارێزگای هەولێر بۆ ماوەی 24 کاژێر ڕاگیراوە.
- لەلایەن هێزەکانی یەکێـی نیشتمانی کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ەوە نزیکەی 4700 ئاوارەی ئێزدی لە چیای شنگال هێنرانە خوارەوە.
- بەهۆی لاوازبوونی داعشەوە لەناحیەی جەلەولای پارێزگای دیالە چەکدارانی عەشیرەتی کەرەوی کە پاڵپشتی سەرەکی داعش بوون خۆیان ڕادەستی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کردوە.
- چەند کەسێک لە گەڕەکی شەهیدانی کەلار پەلاماری چەند ماڵێکی ئاوارەی عەرەب دەدەن.